(سبه‌ی):
له‌میانی یارییه‌کانی پاڵه‌وانێتی چامپیۆنس لیگ، یانه‌کانی مانچسته‌ریونایتدو چیڵسی خۆیان گه‌یانده قۆناغی 16و یاری لوتکه‌ش به یه‌کسان بون کۆتایی هات.
کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م
له کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌میش بایرن میونخ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دو گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسی دۆڕاند، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بۆردۆ خاڵه‌کانی گه‌یانده 10 خاڵ و سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگه‌رکرد، هاوکات بایرن میونخ 4 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی سێیه‌می گرتوه.
له دوه‌م یاری هه‌مان کۆمه‌ڵه‌شدا یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به گۆڵێکی ماورۆ کامۆرانێزی له یانه‌ی ماکابی حه‌یفای ئیسرایلی برده‌وه، پاش ئه‌نجامه‌ش یوڤی 8 خاڵی هه‌یه‌و له‌پله‌ی دوه‌مدایه‌و ماکابی حه‌یفا هیچ خاڵێکی نییه‌و له‌پله‌ی کۆتاییدایه.
کۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م
له یارییه‌کی دیکه‌داو له میانی کۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م، هه‌ردو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو سیسکامۆسکۆی روسی به سێ گۆڵ یه‌کسان بون.
گۆڵه‌کانی مان یونایتد مایکڵ ئۆین و پۆڵ سکۆڵز و ئه‌نتۆنیۆ ڤاله‌نسیا تۆماریان کرد.
به‌و ئه‌نجامه‌ش مان یونایتد بوه خاوه‌نی 10 خاڵ و پێش کۆتایی هاتنی ئه‌و قۆناغه به دو یاری بلیتی قۆناغی 16ی بڕی، سیسکامۆسکۆ 4 خاڵی هه‌یه‌وله‌پله‌ی سێیه‌مدایه.
له یاری دوه‌میشدا فوڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی بێشکتاشی تورکی برده‌وه، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش فوڵفسبۆرگ بوه خاوه‌نی 7 خاڵ و له‌پله‌ی دوه‌مدایه، یانه تورکییه‌که‌ش به خاڵێک له‌پله‌ی چواره‌م و کۆتاییدایه.
کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م
له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی چواره‌م و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کاندا، هه‌ردو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به گۆڵێک یه‌کسان بون.
له‌ویارییه‌دا که له یاریگای "سانسیرۆ"و له‌میانی کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا کرا، سه‌ره‌تا یانه‌ی میوان له خوله‌کی 29دا له‌رێگه‌ی که‌ریم بنزیمه‌وه گۆڵی پێشکه‌وتنیان تۆمارکرد، 6 خوله‌ک دوای ئه‌و گۆڵه‌ش یانه‌ی میلان ئه‌نجامه‌که‌یان له رێگه‌ی لێدانی سزاوه یه‌کسان کرده‌وه، گۆڵه‌که‌ش رۆناڵدینهۆ تۆماریکرد.
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ردو یانه به وه‌رگرتنی خاڵێک، خاڵه‌کانیان گه‌یانده 7 خاڵ و میکلان به جیاوازی گۆڵ که‌که‌مترین گۆڵی لێکراوه، پێشه‌نگی کۆمه‌له‌که‌ی گرتوه‌و ریاڵ دوه‌مه.
له دوه‌م یاری هه‌مان کۆمه‌ڵه‌شدا یانه‌ی مارسلیای فه‌ره‌نسی به‌ئه‌نجامێکی گه‌وره‌و به 6-1 له‌یانه‌ی زیوریخی سویسرایی برده‌وه.
مارسیلیا 6 خاڵی هه‌یه‌و له‌پله‌ی سێیه‌مدایه، زیوریخ له‌پله‌ی کۆتاییدایه به کۆکردنه‌وه‌ی 3 خاڵ.
کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و له میانی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، هه‌ردو یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدو چیڵسی به دو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌کیان یه‌کسان بون.
له‌ویارییه‌دا که له مه‌درید کرا، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له خوله‌که‌کانی 66و90دا گۆڵه‌کانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدیان تۆمارکرد، هاوکات دیدیه درۆگبا دو گۆڵه‌که‌ی چیڵسی له خوله‌که‌کانی 82و88دا تۆمارکرد.
له هه‌مان کاتداو له دوه‌م یاری هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا یانه‌ی پۆرتۆ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ئه‌بۆیل نیقۆسیای برده‌وه.
پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و دو یارییه‌ش یانه‌ی چیڵسی به 10 خاڵ یه‌که‌م و پۆرتۆ به 9 خاڵ دوه‌م، خۆیان گه‌یانده قۆناغی داهاتوی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا.