|
یۆڤانتۆس به 6 ملیۆن كاسیرێسی ده‌وێت
|
|
|
(سبه‌ی)
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كه كاربه‌ده‌ستانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی به نیازن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ (مارتن كاسیرێس) ی یاریزانی ئێستای یانه‌كه‌یاندا واژو بكه‌ن كه له وه‌رزی رابردودا به شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیان وه‌رگرتوه.
هه‌ردو گه‌وره كاربه‌ده‌ستی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی (رۆبه‌رتۆ بیتیگا) و (ئه‌لیسۆ سیكۆ) به نیازن گه‌شتێك به‌ره‌و شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌نجامبده‌ن و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ (خوان لاپۆرتا)ی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی كڕینی (مارتن كاسیرێس)ی ئۆره‌گوایی ئه‌نجامبده‌ن،(كاسیرێس) كه تا ساڵی 2012 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا نوێكردۆته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی ئه‌مساڵیشه‌وه به شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی كردوه به یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه خۆشحاڵی خۆی به مانه‌وه له ریزی یانه ئیتاڵیه‌كه ده‌ربڕیوه‌و به‌رپرسی كاره‌كانیشی ئه‌م راستیه‌ی به كه‌ته‌لۆنیه‌كان راگه‌یاندوه،جێگه‌ی ئاماژه پێدانه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له به‌رامبه‌ر ده‌سبه‌رداربون له تواناكانی ئه‌م یاریزانه داوای بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی یۆڤانتۆسیش 6 ملیۆن یۆرۆیان بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ته‌رخان كردوه،رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرایكرد كه (رۆبه‌رتۆ بیتیگا)ی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس به (لاپۆرتا)ی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی راگه‌یاندوه كه ئاماده‌نین له 6 ملیۆن زیاتر له به‌رامبه‌ر كڕینی ئه‌و یاریزانه‌دا بده‌ن.
Sunday, February 07, 2010
|
|
|
|