|
فینگه‌ر رۆژنامه‌ی تایمز به درۆده‌خاته‌وه
|
|
|
(سبه‌ی)
ئارسین فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و پابه‌ندبونی خۆی به بۆنده‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ تۆپچیه‌كاندا دوپات ده‌كاته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌گه‌ڵ (ئارسین فینگه‌ر)ی فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵدا به مه‌به‌ستی له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان كه‌وتونه‌ته گفتوگۆ،ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه به توندی ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند،ئه‌و جۆره هه‌واڵه‌نه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌و ته‌نها بۆ پڕ فرۆشی رۆژنامه‌كانه چونكه من تا ساڵی 2011 بۆندم له‌گه‌ڵ ئه‌رسیناڵدا هه‌یه‌و تا دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و به‌رواره‌ش ئاماده‌ی هیچ جۆره گفتوگۆ‌و دانوسانێك نیم.
Saturday, March 13, 2010
|
|
|
|