(سبه‌ی):
پاش سه‌رکه‌وتنه به‌رچاوه‌کانیان، هه‌رسێ راهێنه‌ری ئیتاڵی فابیۆ کاپیلۆ و جیۆڤانی تراپاتۆنی و کارلۆ ئه‌نچیلۆتی زۆرینه‌ی مانشێت و هه‌واڵی رۆژنامه‌و راگه‌یاندنه‌کانی بریتانیا- یان داگیرکردوه.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ته‌لگراف"ی بریتانی وێنه‌ی هه‌رسێ راهێنه‌ری له ژێر ناونیشانی "مافیاکانی ئیتاڵیا" بڵاوکرده‌وه، که توانیویانه ئاستی هه‌ڵبژارده‌و یانه‌کانیان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنیان بۆ تۆماربکه‌ن.
کاپیلۆ و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره
کاپیلۆی ته‌مه‌ن 62 ساڵ له جێی ستیڤ ماکلارین و دوای سه‌رنه‌که‌وتنیان بۆ یۆرۆی 2008، ئه‌رکی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای وه‌رگرت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆندێکی به بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌گه‌ڵیان ئیمزاکرد.
پاڵپشتی سه‌ره‌کیش بۆ ئیمزاکردنی بۆند له‌گه‌ڵ کاپیلۆ له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلیزییه‌وه، سه‌رکه‌وتنه‌کانی تراپاتۆنی بو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئایرله‌ندا.
وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش له‌لایه‌ن کاپیلۆ که دوه‌م راهێنه‌ری بیانییه له دوای زڤین گۆران ئیریکسۆنی سویدی، دورنه‌بو له ره‌خنه‌گرتن، به تایبه‌ت که زۆرینه‌ی ئینگلیزه‌کان پێیان باشبو راهێنه‌رێکی ئینگلیزی دابنرێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرتنه‌کانیش کاپیلۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له راهێنه‌ره دیاره‌کانی خولی ئینگلیزییه‌وه پشتگیری ده‌کرا، له‌وانه‌ش ئارسین فینگه‌ری راهێنه‌ری ئه‌رسیناڵ، سێر ئه‌لێکس فیرگسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد که پێیان وابو تۆپی پێی ئینگلیزی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لوتکه.
له‌مه‌شدا کاپیلۆ به سه‌رکه‌وتنه‌کانی له نێو یاریگاداو گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌که به دوایارییه‌کانی مۆنددیالی 2010، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ره‌خنه‌کانی دایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی دوچاری دۆڕاندن ببێت، له هه‌مان کاتدا تۆڵه‌ی شکشتی ئینگلته‌رای له کرواتیا کرده‌وه، که له‌میانی پاڵاوتنه‌کاندا هه‌ردو یاری چون و گه‌ڕانه‌وه‌ی به ئه‌نجامه‌کانی 4-1 و 5-1 لێبرده‌وه.
کاپیلۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای له 18 یاریدا کردوه، تیایدا له 13 یاریدا براوه‌بون، دو یاری یه‌کسان و سێ یاری دۆستانه‌شی به هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا دۆڕاندوه.
جێی ئاماژه‌یه کاپیلۆ پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌کانی میلانی ئیتاڵی، دو جار یانه‌کانی ریاڵ مه‌درید و رۆما و یۆڤانتۆس، هه‌روه‌ها 6 جاریش خولی ئیتاڵی و4 نازناوی سوپه‌ری ئیتاڵی، له‌گه‌ڵ خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپاو جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا و دو نازناوی خولی ئیسپانی.
سه‌ره‌تایه‌کی باش ئه‌نچیلۆتی
کارلۆ ئه‌نچیلۆتی ته‌مه‌ن 49 ساڵ که پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی میلانی ئیتاڵی بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له یانه‌که‌ی پێشوی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌کانییه‌وه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌کی زۆر بویه‌وه، مانگی حو‌زه‌یرانی ئه‌مساڵ له جێی گۆس هیدینک بوه راهێنه‌ری یانه‌ی چیڵسی.
له‌م نێوانه‌شدا ئه‌نچیلۆتی چیرۆکێکی سه‌رکه‌وتوی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی نوسیوه‌ته‌وه، له‌وکاته‌وه‌ی بوه‌ته راهێنه‌ری چیڵسی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه نه‌گریاون و یارییان له خولی ئینگلیزی‌دا نه‌دۆڕاندوه.
هاوکات ئه‌نچیلۆتی به سه‌ره‌تایه‌کی باش له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی ده‌ستیپێکردو توانی جامی دژه هه‌ژاری له‌سه‌ر حسابی مانچسته‌ریونایتد به‌رزبکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ی دو یاری دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له یانه‌کانی میلان 2-1 و ئینته‌رمیلان 2-0.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که چیڵسی رکابه‌ری یانه‌کانی ریاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌و ئینته‌رمیلان له وه‌رزی هاوینه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا نه‌کرد.
گرنگترین ده‌ستکه‌وتیش که رۆمان ئیبراهیمۆڤیچی ملیاردێری روسی و خاوه‌نی یانه‌ی چیڵسی هه‌وڵی بۆده‌دات، بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپایه، که یانه‌که تا ئێستا نازناوه‌که‌ی به‌رزنه‌کردوه‌ته‌وه.
ئه‌نچیلۆتی پێشتر راهێنه‌ری یانه‌کانی ریجینا و پارما و یۆڤانتۆس و میلانی ئیتاڵی کردوه، هه‌روه‌ها نازناوه‌کانی خولی ئیتاڵی و جامی ئیتاڵیا‌و جامی سوپه‌ری ئیتاڵی بردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دو نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپاو جامی جیهانی یانه‌کان و جامی ئینته‌ر تۆتۆی به‌ده‌ستهێناوه.
نمایشێکی سه‌رکه‌وتوی تراپاتۆنی
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژارده‌ی کۆماری ئایرله‌ندا سه‌رکه‌وتنی بۆ دوایارییه‌کانی مۆندیال مسۆگه‌رنه‌کردوه، له‌وکاته‌وه‌ی تراپاتۆنی بوه‌ته راهێنه‌ریی ئاستێکی باشیان نیشانداوه‌و یارییان نه‌دۆڕاندوه.
هه‌روه‌ها له میانی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بۆ مۆندیالی 2010، به کۆکردنه‌وه‌ی 16 خاڵ و به جیاوازی 4 خاڵ له دوای هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مه‌وه‌یه.
له هه‌مان کاتدا یاری چونی نێوانیشیان له پاڵاوتنه‌کاندا به گۆڵێک یه‌کسان بون، بڕیاریشه 10ی مانگی داهاتو یاری گه‌ڕانه‌وه بکه‌ن.
تراپاتۆنی 15 یارییه راهێنه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی ئایرله‌ندا ده‌کات، تیایدا 6 یاری براوه‌و 7 یاریش به یه‌کسان بون کۆتایی هاتوه، له‌گه‌ڵ، له‌گه‌ڵ دۆڕاندنی دو یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی ئوستورالیا و پۆڵه‌ندا.
تراپاتۆنی پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌کانی میلان، یۆڤانتۆس، ئینته‌رمیلان، کالیاری و فیورنتینای ئیتاڵی کردوه، هه‌روه‌ها یانه‌کانی بایرن میونخ و شتوتگارتی ئه‌ڵمانی، له‌گه‌ڵ یانه‌کانی به‌نفیکای پورتوگالی و سالزبۆرگی نه‌مساوی.
له‌گه‌ڵیشیاندا 7 نازناوی خولی ئیتاڵی و دو نازناوی جامی ئیتاڵیا و جامی ئه‌وروپا و جامی جامه‌کانی ئه‌ورپای به‌ده‌ستهێناوه، له هه‌مان کاتدا بردنه‌وه‌ی نازناوێکی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و خولی ئه‌ڵمانی و خولی نه‌مساوی.