(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2010ی نارد بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی بودجه‌یه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه دو تێڕوانینی جیاواز هه‌یه بۆ بودجه‌ی هه‌رێم:
- فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات: پێی وایه ئه‌م بودجه‌یه یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كان و به یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی لیستی كوردستانی داده‌نێت، چونكه بۆ هه‌ردو هه‌رێمی ده‌سه‌ڵات یه‌ك بودجه‌ی یه‌كگرتو هه‌یه.
- فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن: پێیان وایه ئه‌و بودجه‌یه شه‌فاف نییه و هاوكات كاریگه‌ری ئۆپۆزسیۆنیش وایكردوه بودجه‌یه‌كی یه‌كگرتو ئاماده‌بكرێت، ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت: مه‌به‌ستمانه زۆرترین كه‌س به‌شدرایی له تاوتوێكردن‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و ره‌خنه‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا بكات به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و شه‌فاف، دور له تاریكاندن‌و ته‌عتیم. بودجه ئه‌و پرسه گرنگ‌و هه‌ستیاره‌یه كه ده‌بێت له‌به‌ر روناكیدا تاوتوێ بكرێت‌و پێویسته هاوڵاتیان بێ جیاوازی، كه خاوه‌نی شه‌رعیی بودجه‌ی گشتیین، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی بن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بودجه‌كه به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند ناكه‌ن.
پێشتریش ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبو، كه ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك به‌خشیشی گرێبه‌ستییه نه‌وتییه‌كان وه‌رگیراوه له‌ناو بودجه‌دا دیارنییه!.
به‌ڕای تۆ:
1- بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان شه‌فاف و بێ كه‌موكوڕییه؟
2- رات چییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به بودجه؟
3- ئایا ده‌سه‌ڵات بودجه‌ی كردۆته هۆكارێك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
4- به‌ڕای تۆ، دیارنه‌بونی به‌خشیشی گرێبه‌ستییه نه‌وتییه‌كان له بودجه‌ی هه‌رێمدا چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا ده‌بێت بودجه ته‌نها 17%كه‌ی به‌غدابێت؟
تكایه راو سه‌رنجتان...