Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش


له‌دوای‌ 17ساڵ‌ راپه‌ڕین، بڕیاره‌ كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رابگه‌یه‌نرێت‌و له‌م حكومه‌ته‌شدا پارتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ‌و دارایی‌‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ خۆی‌ ‌و یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌بێت، به‌م شێوه‌ش له‌دوای‌ 1997‌و ماوه‌ی‌ پتر له‌ 11ساڵ‌، هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ریه‌كه‌یان  ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر دارایی‌ به‌شێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌مه‌ش حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ عێراق نموونه‌یه‌كی‌ ده‌گمه‌ن له‌ حكومه‌تی‌ هاوپه‌یمانی‌ پێكده‌هێنن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان دارایی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت‌و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ست به‌سه‌رداهاتی‌ به‌شێكی‌ كوردستاندا ده‌گرێت، پارتی‌ (هه‌ولێر‌و دهۆك)‌و یه‌كێتی‌ (سلێمانی‌‌و به‌شێكی‌ هه‌ولێر هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ كه‌ركوك).. 

به‌ڕای‌ تۆ:
1-مه‌غزای‌ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌چیدایه‌؟
2-پێتوایه‌ یه‌ك حكومه‌ت حوكمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات؟
3-گۆڕانكاری‌ له‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڕای‌ تۆ گۆڕانێكی‌ روكه‌ش چ گۆڕانێك له‌ ئه‌دای‌ حكومه‌تدا ده‌كات؟

تكایه‌ راو‌و سه‌رنجت...

Sunday, March 09, 2008
 
بیروڕا
1234
دانا ته‌یب مه‌نمی
 به‌ رای من كێشه‌ی‌ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ته‌كانی تر له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاَتدار ده‌یانه‌وێت هه‌ریه‌كه‌و به‌ ئاره‌زووی خۆی كۆنترۆڵی داهاته‌كانی كوردستان بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان . تا هیچ لایه‌نێك و ده‌زگایه‌كی چاودێری نه‌توانێت بزانێت بودجه‌ی ئه‌م دوو حزبه‌ چه‌نده‌!! هه‌روه‌ ها من پێم وایه‌ رێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی خۆیانه‌ تا هه‌ر حزبه‌و ئه‌وی دی تاوانبار بكات كه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاولاَتیان ناكات . پێم وانییه‌ یه‌ك حكومه‌ت كوردستان به‌رێوه‌ ده‌بات ئه‌وه‌ش له‌ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا خۆی ده‌نوێنێت. ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌ش ته‌نها ڕووكه‌شه‌و بۆ خۆڵكردنه‌ چاوی خه‌ڵكه‌وه‌یه‌ .باشترین نمونه‌ش وه‌ك زۆر باسكراوه‌ سلێمانی پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ خزمه‌تگوزاریی باشتری بۆ دابینده‌كرا به‌لاَم به‌ داخه‌وه‌ هه‌نوكه‌ ئه‌توانم بڵم پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێم لادێیه‌كی وێرانه‌یه‌و فره‌ مشه‌خۆر به‌رێوه‌ی ده‌بات.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, July 19, 2008
كاكه
 منیش و ئێوه‌ش بڕواناكه م بیستبێتمان حكوومه‌تێك هه‌بێت هیچ كه‌سێك لێی‌ رازی نه‌بێت و دانی خێری‌ پیانه‌نێت جگه له م .......... ئیتر هیچ ناڵێم
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 26, 2008
شه‌هاب شاوری‌
 كورد ئێساش پێویستی‌ به‌ راپه‌ڕینێكی‌ تر هه‌یه‌، له‌ دژی‌ سه‌ركردایه‌تیه‌ (.........)كورد و له‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌، چونكه‌ 80% ئه‌و سه‌ركردانه‌ گه‌نده‌ڵ بوون، بۆیه‌ كورد رۆژ به‌ رۆژ وه‌زعی‌ خراپتر ده‌بێت.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 14, 2008
ئالان
 هه ر هه مان شته، حه سه ن كه چه ڵ، كه چه ڵ حه سه ن
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 14, 2008
سیروان ،سوێد
 به‌ داخه‌ وه‌ زۆركه س ئۆبا ڵی گه‌نده‌ ڵی و یه‌ كنه‌ گرتنه‌وه‌ ی حكومه‌ ت ده‌ خه گه‌ردنی میلله‌ت، ئا یا ئه‌ ركی حیزب و ڕێكخراوه‌ سیاسیه‌ كان نیه‌ هۆشمه‌ندێتی خه‌ڵك به‌رز به‌كنه‌ وه‌ بۆ ئا ستێك كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵوێستی هه‌ بێت به‌ رامبه‌ر رووداوه‌كان و به‌ر ده‌ وام گڵۆ پی سوور هه‌ڵكات بۆ ده‌سه‌ڵات داران و گه‌ر پێویست بوو هه‌ڵبژاردنی نوێ بسه‌پێنێ به‌ سه‌ر یاندا ؟ وا بۆمان ئا شكرا بووه‌ كه‌ پارتی و باڵی گ(......) ی.ن.ك له‌ به‌رژه‌ وه‌ ندیان نییه‌ میلله‌ت هۆشیار بێت و هه‌ڵوێست وه‌رگرێت، ئه‌ ی حیزبه‌ بچكۆ له‌كان و ڕیفۆرمیسته‌كان بۆ هه‌ڵمه‌ تێك نا ده‌ن بۆ بوژانه‌وه‌و تاو دانی گه‌ل بۆ داواكردنی ڕیفومو هه‌نگاو نان بۆ ده‌رهێنانی له‌م قه‌ یرانه‌ ئا ڵۆزه‌؟ كه‌ی حیزب و رێكخراوه‌ سیاسیه‌ كان (بێجگه‌ له‌ پ.د.ك و باڵی (......ز) ی.ن.ك) به‌رنامه‌ یه‌كی ئه‌ ڵته‌ر نه‌تیڤ ئه‌ خه‌نه‌ به‌ر ده‌م میلله‌ت؟ به‌ڵام به‌ شێوه‌ یه‌كی فراوان نه‌ك ته‌نها له‌ ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕه‌كاندا، تا میلله‌ت بوارێكی بۆ بخه‌مڵێنرێت و ‌هه‌ڵوێستی خۆی وه‌رگرێت.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 14, 2008
رانیه‌یی
  بڕوای من وایه‌ به‌ ئێوه‌ و هه‌موو ماڵپه‌ره‌ كودرییكان ئه‌ڵێم به‌سه‌ تاكه‌ی به‌س قسه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ ئه‌هێننه‌ به‌رچاوی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ وه‌رنه‌گرتنی مانگانه‌كانتان ئه‌ترسن زۆر خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ماگانه‌یه‌شی نییه‌ لێی بترسێ ئێوه‌ وه‌ك رۆشنبیر به‌رپرسیاری ئه‌وه‌ن كه‌ كورد له‌وانی كورد هه‌ڵوێست وه‌رگربن به‌رامبه‌ر به‌م شتانه‌ی رو ئه‌ده‌ن له‌ چوار چێوه‌ی كاربه‌ده‌ستان، خه‌ڵكی كوردستان كاره‌بای نییه‌ به‌ڵام مه‌سئوله‌كان ڤێلا دروستئه‌كه‌ن ئاسانسۆری تێدایه‌ ئه‌ی كوان خه‌م خۆرانی گه‌ل ئێوه‌ن ؟؟ جاران ته‌نها رادیۆ میدیا بوو شۆرشی كوردی سه‌رخست به‌ڵام ئێستا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ناتوانن راستییه‌كان وه‌كو خۆی باسكه‌ن باسی نه‌كه‌ باشتره‌ (......) .
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 13, 2008
سیروان ،سوێد
 یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌یان ته‌‌نها له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خێڵایه‌تییه‌ و به‌س، هێشتا بیرو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی باڵاده‌ست نییه‌ له‌لایان. هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێ كه‌نه‌ك یه‌كحكومه‌ت حوكم ناكات به‌ڵكو هه‌ر لێپرسراوێك حكومه‌تێكه‌ بۆ خۆی. گۆڕانكاری به‌ده‌موچاو نابێت، هیچكام له‌و دوو زلهێزه‌ له‌به‌رنامه‌‌یاندا نییه‌ گۆڕانكاری ناوكی بكه‌ن، بۆیان لوواوه‌و هه‌زاران كاسه‌ لێس و هه‌ڵپه‌رستیان له‌ ده‌وری خۆیان وه‌ك قه‌ ڵغان داناوه‌. مه‌گه ر هه‌ڵبژاردنی نوێ و په‌رله‌مانێكی تر به‌ پێكهاته‌یه‌كی تری سیاسی كه‌ توانای گۆرانكاری هه‌بێت، ئه‌ گینا هیچ له‌ مانه‌ نایه‌ته‌دی
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 13, 2008
كوردۆ هه‌ولێری‌- ئه‌ڵمانیا
 من ته‌نها میلله‌ت به‌ تاوانبار ده‌زانم، چونكه‌ بێده‌نگه‌ بێده‌نگی وه‌ڵامه‌، ده‌ڵێن جارێك كابریه‌ك ده‌چێته‌ شێخێك ده‌ڵێت یا شێخ نوشته‌یه‌كم بۆ بكه‌ خۆڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش ده‌ڵێت رۆڵه‌ گه‌وره‌ بویت و خۆڵ مه‌خۆ نوشته‌ت ناوێت. میلله‌تی‌ كورد له‌ خوا به‌زیاد بێت گه‌وره‌ و ته‌واوی‌ بۆ خۆڵ ده‌خۆی‌، به‌كوردی‌ و كرمانجی‌ راپه‌ڕینێك بۆ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و خۆفرۆشی‌.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 12, 2008
فه‌ره‌یدون - له‌نده‌ن
 به‌ڕێزان به‌ بڕوای‌ من هیچ له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ مه‌سه‌له‌كان ناگۆڕیت چونكه‌ حكومه‌تی‌ ئێمه‌ هه‌ر بیر و لاشه‌كه‌ی‌ جارانه‌ ته‌نها روكه‌شی خۆی‌ ده‌گۆڕێ‌ هه‌ر جارێ‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هیچ گۆڕانكاریی‌ له‌ بارودۆخه‌كان ناكات به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ چه‌ند جار كابینه‌ی‌ حكومه‌ت دانراوه‌ هیچ تازه‌گه‌رییه‌كی‌ به‌ خۆوه‌ نه‌بینیوه‌و مه‌غزای‌ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ سه‌ره‌كیانه‌ بۆچوونه‌كه‌م ده‌سه‌لمینی‌. خاڵی‌ دووه‌میش نه‌خێر یه‌ك حكومه‌ت نیه‌ به‌ڵكو 50 - 50 جارانه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 12, 2008
ڕۆژ / سوید
 حکومه‌ته‌که‌ی کاکه‌ نێچیر!! ته‌نها حکومه‌ته‌ له‌ سه‌ر ڕووی زه‌مین که‌ ئاو و کاره‌بای نه‌بێت . ناوی یه‌ک حکومه‌تم پێبڵێن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا که‌ ئاو و کاره‌بای نه‌بێت ، شه‌رمه‌ له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی ته‌کنیکه‌دا کاره‌بایشت نه‌بێت وله‌گه‌نده‌ڵیشدا نقووم بووبیت ، به‌خۆیشت بڵێی حکومه‌ت!!
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 12, 2008
سه‌مه‌دی مه‌لا ئه‌حمه‌د
 کاک نه‌وشیروان له‌ زنجیره‌باسی (کورد و مفاوه‌زاتی به‌عس)دا ئاماژه به‌وه‌ ده‌دات که‌ سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ پێشنیازی ده‌ستوردا، له‌ خاڵی دووه‌می ئه‌و پێشنیازه‌ هاتووه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تی کورد داوای له‌و به‌عسه‌ زه‌به‌لاحه‌ کردووه‌ ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌ حکومه‌ت جیابکاته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا له‌ سه‌رکردایه‌تی کورد له‌و رۆژه‌دا تازه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و شاخه‌وه‌ هاتبوونه‌وه‌ نێو شاره‌ وێران و تاڵانکراوه‌کانه‌وه‌ و هێنده‌ خاوه‌نی توانا و ده‌سه‌ڵات نه‌بوون. ئه‌مڕۆ و پاش هه‌ڤده‌ساڵ ده‌سه‌ڵێ‌ت، هه‌مان سه‌رکردایه‌تی، له‌خۆیدا رانه‌په‌رمیوه‌ ئه‌و پێشنیازه‌ی کاتی خۆی بۆ به‌عسی زه‌به‌لاحی کردبوو، پراکتیزه‌ی بکات. ئه‌مه‌یه‌ که‌ سویدی ده‌ڵێت (ده‌سه‌ڵات ئینسان کوێڕده‌کات). به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵێ‌تی حیزب و حیزبایه‌تی شۆڕبۆته‌وه‌ بۆ نێو هه‌موو که‌ناڵ و که‌له‌به‌ره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان و هه‌موو ئامێری ئیداری کوردستانیان به‌حیزبی کردووه‌. ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت حکومه‌ت و په‌رله‌مانیش به‌ خێری حیزب ده‌ژین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت کۆمه‌ڵگا بکرێته‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌نگاوی دیموکراتی بنێین و دیموکراتی سه‌قامگیربێت و له‌م جه‌مسه‌ره‌وه‌ خۆمان به‌راوردکه‌ین له‌ ته‌ک به‌عسی جاران و ده‌رودراوسێکاندا مه‌رجه‌، مه‌رجێکی سه‌ره‌کیشه‌ ئه‌و پێشنیازه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ 1991دا بۆ به‌عسی زه‌به‌لاحی ده‌کرد، خۆی به‌ پراکتیکی بگه‌یه‌نێت. ده‌نا به‌روکه‌ش هه‌رچۆنێک دیاربێت، له‌ ناوه‌رۆکدا هه‌ر حیزب حیزبێنه‌که‌ی جارانه‌ و ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵ به‌ ئاکامێکی باش ناگه‌یه‌نێت.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 12, 2008
داستان عوسمان
 به‌داخه‌وه‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ ته‌نهاو ته‌نها ئامانجیان كوكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ خه‌لكی‌ خیر له‌خونه‌دیوی‌ كوردستانه‌ ئیتر بۆچی‌ یه‌كبگرنه‌وه‌ پاشان خه‌لك زۆر ناڕازییه‌ له‌ هه‌ردوو ده‌سه‌لات به‌لام ده‌سه‌لات زۆر له‌خه‌لك رازییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خه‌لك وه‌ك مه‌ر وایه‌ ئه‌وانیش (....) و دوو حكومه‌ت حوكم ده‌كات یه‌ككرتنه‌كه‌شیان وه‌ك (زه‌واجی‌ متعه‌) وایه‌
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 12, 2008
ئارش.به ریتانیا
 له پاش 17 ساڵ ده سه ڵاتی كوردی هیچ خزمه ت گوزاریه كی به گه له كه ی نه كردوه ئه م 2 حیزبه تا ئێستاش باوه ریان به وه نیه كه بتوانن دهسه ڵات به رێوه به رن هه ر له سه ره تاوه ده ستیان كرد به پاره كۆ كردنه وه هه مو شێوه یه كیان به كار هێنا ئێستاش كه ئه ڵێن حكومه تی نوێپێك ده هێنین وه زاره ته كان كه م ده كه نوه خۆ ئه گه ر ئه م 3 وه زاره ته ش یه ك بگرنه وه هیچ له مه سه له كه ناگۆڕێت !!گرنگ ئه وه یه ئه وان بۆ خۆیان پاره یه ی كوردستانیان به ش كردوه له به ینی خۆیاندا میلله تیس ئه بێت هه رچاوه روانی ئا و كاره با بێت كه هه ر گیز نای بینێت له ده ستی ئامان
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, March 11, 2008
بارزان بارزاني
 هه ر 50 /50 كۆنه , كۆنه كه شه ڕی ناوخۆی لێ‌ كه وته وه , به ڵام ئه م جاره شه ڕی‌ له گه ل میلله ت لی ئه كه وێته وه
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, March 11, 2008
بختیار مه‌حمه‌د_به‌ریتانیا
 -مه‌غزای‌ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ له‌چیدایه‌؟ 2-پێتوایه‌ یه‌ك حكومه‌ت حوكمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات؟ 3-گۆڕانكاری‌ له‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێك ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڕای‌ تۆ گۆڕانێكی‌ روكه‌ش چ گۆڕانێك له‌ ئه‌دای‌ حكومه‌تدا ده‌كات؟،،،وه‌ڵام ،،، 1 هه‌رچی بکه‌ن میله‌ت لێيان نارازیه‌ ئه‌وه‌ندی به‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ وه‌ مه‌شغوڵن به‌ که‌رکوکه‌ مه‌شغوڵ نین،،2،،،به‌ دوو حکومه‌ت نه‌یان توانی میله‌ت به‌خێوکه‌ن ئێستاش هه‌ر ناتوانن،،3 ته‌نها گه‌ندڵی زیاد ئه‌کات
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, March 11, 2008
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -4- په‌ڕه‌
1234
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
تۆپباران...
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
یه‌كی ئایار
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
كورد و عێراقی‌ داهاتو
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
گۆڕان و ئاینده‌
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
میدیای‌ چه‌واشه‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
سستبونی‌ په‌رله‌مان
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
حیزب.. حوكمڕانی‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
ئه‌و رۆژه‌ی‌ بابانوئێل گریا میوانی‌ هه‌موتانه‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ به‌در به‌رپرسیارێتی‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌مریكا عێراق: گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وت به‌ ته‌نها، كه‌رته‌كانی‌ تری‌ دواخستوه‌ توركیا داوای‌ ته‌سلیمكردنی‌ 300 ئه‌ندامی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات گۆڤاری دێرشپیگل: تورکیا چه‌کی کیمیایی دژ به‌ گه‌ریلاکانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌کارهێناوه گه‌رمیان: بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ گروپی‌ (ناوه‌ندی‌ رێكخراو و گروپی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مه‌ده‌نیه‌كان) راگه‌یاندرا كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا ده‌كه‌ن له‌ كاتی‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتندا ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت بناری‌ قه‌ندیل، هاوكاری‌ ئاواره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كرێت به‌ریتانیا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئەنجومەنەکانی هەرێمی ناوەڕاست ئه‌نجام ده‌دات نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا: داوامانكردوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆ بۆ هێزه‌كانی‌ به‌رگری شارستانی‌ بكرێته‌وه‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ نێوان سلێمانی‌ – سنه‌ – تاران ده‌كرێته‌وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه له‌ دیاربه‌كر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ دو ته‌ن و 500 كیلۆگرام حه‌شیشه‌دا به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی پاكستانه‌وه‌ 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 150 بێسه‌ر‌و شوێنن ئه‌ندامێكی لیستی‌ عێراقیه‌: ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی رزگاری‌ نیشتمانی‌ پێكبهێنێت