|
ریاڵ مه‌درید واز له رۆنی ناهێنێت
|
|
|
(سبه‌ی)
كردنه ده‌ره‌وه‌ی پێشوه‌ختی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا،وای له فلۆره‌نتۆ پێرێزی سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه كردوه كه بیر له كڕینی یاریزانی نوێ بكاته‌وه‌و واین رۆنی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدیش یه‌كێكه له گرنگترین ئامانجه‌كانی ئه‌و یانه‌یه.
رۆژنامه‌ی (ئه‌ی ئێس)ی ئیسپانی له نوێترین ژماره‌یدا ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه جارێكی تر كه‌وتونه‌ته‌وه هه‌وڵی به‌ده‌سهێنانی (واین رۆنی) و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ده‌ست پێكردوه‌و ده‌یانه‌وێت ساڵی داهاتو ئه‌م یاریزانه ئینگلیزیه به‌ره‌و لای هاوڕێ پورتوگالیه‌كه‌ی په‌لكێش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دانوسانه‌كانی نێوانیان هه‌مان رۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و دو یانه‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رێكه‌وتون و بڕیار وایه له هاوینی داهاتودا كوڕه ئاڵتونیه‌كه به بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ رو له یانه‌ی شاهانه بكات.
Sunday, March 14, 2010
|
|
|
|