Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

كورد و عێراقی‌ داهاتو

(سبه‌ی‌):
دوای‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ عێراق، ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ لیستی‌ عێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له‌ خۆئاماده‌كردندان بۆ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كی‌ فراوان بۆ ته‌شكیلكردنی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ عێراق، هاوكات كورد یه‌كێكه‌ له‌و هێزانه‌ی‌ كه‌ چاوی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌م دو لیسته‌ی‌ له‌سه‌ره‌ ببێته‌ هاوپه‌یمانیان.
هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لاوی‌ و مالیكی‌ به‌ لایه‌ن كورده‌وه‌ خاڵی‌ ئه‌رێنی‌ و نه‌رێنی‌ خۆیان هه‌یه‌، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ به‌ڕونی‌ نازانرێت ئه‌وان چیان له‌ هه‌گبه‌دایه‌ بۆ كورد، ئه‌وه‌ی‌ تائێستا دیارنییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا كورد ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانی‌ كێ‌، یان مه‌رجه‌كانی‌ كورد بۆ هاوپه‌یمانێتی‌ چییه‌ و له‌چوار ساڵی‌ داهاتودا كورد چی‌ ده‌كات، هاوكات هێزه‌ كوردییه‌كان بڕیاریانداوه‌ كه‌ یه‌كگرتو و یه‌ك هه‌ڵوێست بن بۆ ماف و داخوازییه‌كانی‌ كورد.
 
به‌ڕای‌ تۆ:
1- كورد له‌گه‌ڵ كێ‌ هاوپه‌یمانی‌ ببه‌ستێت؟.
2- مه‌رجه‌كانی‌ كورد چی بێت بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ عێراق؟.
3- كورد شه‌ڕی‌ پۆست بكات گرنگتره‌ یان مافه‌ ده‌ستورییه‌كان؟.
4- هه‌ر ڕایه‌كی‌ تر ...
تكایه‌ راوسه‌رنجتان...

Saturday, April 10, 2010
 
بیروڕا
12
kawa ali
 من تێناگه‌م بۆ به‌رپرسانی کورد به‌ زۆر خۆیان به‌ عێراقه‌وه‌ ئه‌به‌ستنه‌وه‌، کاکه‌ گیان ئێمه‌ چیمان داوه‌ له‌ عێراق، ئه‌سڵه‌ن ئه‌وان هه‌ر حسابیشمان بۆ ناکه‌ن، هه‌رچی پۆستی گرنگ هه‌یه‌ ئه‌وان له‌ ناو خۆیانا دابه‌شی ئه‌که‌ن و کوردیش وه‌كو هه‌موو جارێك کراوه‌ به‌ به‌ربووك. خۆشیمان بێت و ناخۆشی هه‌تا دنیا مابێ کورد له‌ ناو عێراقدا 1 بست ده‌ستی ناڕوات و هیچی پێ ناکرێ وه‌ ئه‌بێت هه‌ر یاری ده‌ستی حیزبه‌ عه‌ره‌بییه‌کان بێت، ڕۆژێك به‌ ده‌ستی مالیکی تۆپ تۆپێنمان پێ ئه‌کرێت رۆژێك به‌ده‌ستی عه‌لاوی و سه‌درییه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی حه‌کیمه‌وه‌. ئیتر به‌سه‌ ساویلکه‌یی و نه‌زانی. له‌وه‌ته‌ی خوا درووستی کردوین هه‌ر خۆمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و خؤڵمان خستۆته‌ چاوی یه‌کتری. من ئه‌ڵێم برۆخێ عێراق وه‌ عێراق وڵاتی من نییه‌و بڕواشم با داهاتوویه‌کی باش نییه‌ بۆ کورد له‌ عێراقدا. ئه‌و ڕاستییه‌ش میژوو سه‌لماندویه‌تی و له‌ داهاتوشدا به‌ ده‌یان جاری تر ئه‌یبینینه‌وه‌ که‌ کورد له‌ ناو عێراقدا سفری دوا فاریزه‌یه‌. بژی کوردستان
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, April 25, 2010
rasty kurd
 سلاَو, من زۆر سوباسی‌ ئێوه‌ ئه‌كه‌م كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ باشه‌كانتان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لێبێجینه‌وه‌ له‌ مافه‌كانی‌ كه‌لی‌ كورد كه‌ ئه‌تانه‌وێت كه‌ل خۆی‌ بڕیار بدات له‌سه‌ر لێ‌ بێجینه‌وه‌ له‌ مافه‌كانی‌, دوو باره‌ ده‌ستتان خۆش بێت و هه‌ر به‌رده‌وام بن , له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كورد له‌كه‌ڵ كێ‌ هاوبه‌یمانی‌ بكات ئه‌وا من نه‌وه‌ك هه‌ر داوا ئه‌كه‌م به‌ڵكو زۆر به‌ ده‌نكێكی‌ به‌رزه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كورد له‌كه‌ڵ علاوی‌ هاوبه‌یمانی‌ بكات زۆر باشتره‌ له‌ مالكی‌ وه‌ ته‌نها ڕیكایه‌ بۆ حه‌سانه‌وه‌و مانه‌وه‌ی‌ كورد به‌ به‌رزی‌ , ئه‌مه‌وێت ئه‌م داوایه‌م بۆ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز ڕوون بكه‌مه‌وه‌ له‌ جه‌ند خاڵێكدا, 1- ئه‌كه‌ر ئێمه‌ سه‌یری‌ ڕابردووی‌ كه‌لی‌ كورد بكه‌ین ئه‌بینین هه‌موو كات و ساتێك كێشه‌كانمان له‌كه‌ل ئه‌و به‌شه‌یه‌ كه‌ عه‌ره‌به‌ سوونه‌كانی‌ تێدا نیشته‌ جێن جونكه‌ بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌بی‌ َ ئێمه‌ بۆ جاره‌ سه‌ری‌ كێشه‌كانمان دانیشتن له‌كه‌ل ئه‌و به‌شه‌یان بكه‌ین ,جونكه‌ من ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم كه‌ر من كێشه‌یه‌كم له‌كه‌ل جیرانه‌كه‌م هه‌بێت ئه‌توانم یه‌كێكی‌ تر له‌ شارێكی‌ تر بێنم بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانمان حه‌ل بكات , ئه‌وه‌ش نا, ئه‌ی‌ باشه‌ ئه‌بیستم ئه‌ڵێن ئه‌وانه‌ هه‌ر غه‌دریان له‌ ئێمه‌ كردووه‌ واته‌ عه‌ره‌به‌ سوونه‌كان ؟ منیش ئه‌ڵێم ئایا كه‌ر عه‌ره‌به‌ شیعه‌كان دراوسیمان بوونایه‌ ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌وانی‌تر نه‌ده‌بوون؟؟؟! 2- خاڵێكی‌ تر ئه‌ڵێم باشه‌ ئه‌كه‌ر كورد بشت له‌ لیستی‌ العراقیه‌ بكات و له‌كه‌ل شیعه‌كان بێك بێت ئایا ئیتر سوونه‌كان كه‌ جیرانمانن لێ‌ ئه‌كه‌ڕێن ئیمه‌ به‌ ئیسراحه‌ت و خۆشی‌ و بێ‌ موشكیله‌ دابنیشین یاخود لێمان قه‌بوڵ ئه‌كه‌ن كه‌ مافه‌كانمان به‌ ئاسانی‌ ده‌ست بكه‌وێته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بده‌نه‌وه‌ ئێمه‌ و ماده‌ی‌ 140 جێ‌ به‌ جێ‌ بكرێت , بۆیه‌ داواتان لێ‌ ئه‌كه‌م كه‌ هیجی‌ تر مه‌ هێڵن خه‌ڵك له‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ بێكانه‌و به‌ ناخۆشی‌ زیان بباته‌ سه‌ر ( كه‌ر ئه‌تانه‌وێ‌ ئیش بۆ كه‌ل و نیشتمان بكه‌ن به‌ قسه‌ی‌ خۆتان ) 3- له‌ هه‌مووی‌ كه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لیستی‌ العراقیه‌ به‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ كه‌ داویه‌تی‌ توانیویه‌تی‌ 91 كورسی‌ به‌ ده‌ست بێنێت كه‌جی‌ زۆر به‌ ئاسانی‌ تۆ بێی‌ بڵێی‌ من له‌كه‌ڵ تۆ نابمه‌ هاوبه‌یمان مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد خۆی‌ داوای‌ شه‌ڕ و ناڕه‌حه‌تی‌ ده‌كات بۆ كه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی‌ جونكه‌ كه‌ر تۆ ئه‌مڕۆ له‌كه‌ڵ نه‌یارانی‌ كورد نه‌توانی‌ قسه‌ بكه‌ی‌ ئه‌ی‌ ئایا ئه‌توانی‌ دوای‌ دروست نه‌كردنی‌ هاوبه‌یمانی‌ له‌كه‌ڵیان به‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن و داوای‌ مافیش له‌وان بكه‌ی‌ ؟؟؟!! ,من هیوا خوازم كه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ كوردی‌ زۆر حه‌كیمانه‌ له‌كه‌ڵ ئه‌م برسه‌ ئیش بكه‌ن و هیج تأسیراتێكی‌ ده‌ره‌كی‌ قه‌بوڵ نه‌كات و كوێی‌ بێ‌ نه‌دات بڕواتان هه‌بێت له‌م عێراقه‌ی‌ ئێستا دا هیج لایه‌نێك ناتوانێت حكومه‌ت بێك بهێنێت به‌بێ‌ ده‌نكی‌ كورد به‌ هیوام به‌ هه‌ست كردن به‌ مسئولیه‌ته‌وه‌ له‌ بارودۆخه‌كه‌ بڕوانن.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, April 20, 2010
Kawa Zarge- hawnishtmanêk le wllati Swed
 Dr. Jamal Nebez le nosraweyêki ka maweyêk lemewber lêre le ser "sbeiy" -brwanin am halqaye : http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=2925&AuthorID=196 bas le barudoxi yêstay bashuri Kurdistan deka û dalye kêshey Kurd kêshey xake û Kurd debye lewey bedwa " bêar" bêt û halwêsti bewêrane, rashkawane û nishtmani habye , beshdari neka le pêkhênani hokumat , belku wek oppositionêki sherkar û wria le ser mafekani Kurdistan le anjomani nwênerani Îraq rawestn
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, April 15, 2010
ئازادى وڵات
 کورد ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ له‌ به‌رچاوبگرێ که‌ هاوسنوورى عه‌ره‌بى سوننه‌یه‌ نه‌ك شيعه‌، واته‌ سوننه‌ به‌ جیدى دژ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کانن و هه‌رچى شيعه‌کانێشن بۆ مه‌به‌ستى سیاسى، خۆیان له‌ دانپیانانى ئه‌و مافانه‌ى کورد گێل ده‌که‌ن ونایانه‌وێ سوننه‌ به‌ نانيشتمانى بوون تاوانباریان بکه‌ن. بێ به‌ده‌سته‌وه‌بونى پۆستى گرنگ، کورد ناتوانێ پێداگرى له‌ سه‌رمافه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانى خۆى بکا و به‌ته‌نها 17% په‌رله‌مانتاران نه‌ده‌توانن هیچ پرۆژه‌یه‌كى خۆیان سه‌ربخه‌ن و نه‌ده‌شتوانن ڕێگربن له‌ به‌رده‌م هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك که‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کانى گه‌لى کوردستان بێ. واباشه‌ گۆڕان له‌ جیاتى چه‌واشه‌کارى وگاڵته‌کردن به‌ سۆزى خه‌ڵك ، به‌رنامه‌ى باش و پێشبینى به‌ جێ بکا. بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بێتو گۆڕان له‌کاتى خۆى پێشنیارى دابه‌شکردنى کورسیه‌کانى له‌ سه‌ر بنچینه‌ى ژماره‌ى ده‌نگه‌کان و یه‌ك کۆڵکه‌ى هاوبه‌شى بۆ سه‌رتاسه‌رى عێراق بکردایه‌، ئێستا نرخى کورسیه‌ك بۆ کورد 45 هه‌زار ده‌نگ و بۆ عه‌ره‌ب 25 هه‌زار ده‌نگ نه‌ده‌بوو. من نه‌ شیکه‌ره‌وه‌ى سیاسیم و نه‌ سیاسه‌تمه‌دار، به‌ڵام ..... کورد له‌ ده‌سه‌ڵآت وموعارزه‌ هیچیان خۆیان به‌ ئه‌رستۆ و ئه‌فلاتون ناگۆڕنه‌وه‌، که‌چى له‌ قه‌وانه‌ سواوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ به‌ولاوه‌ شتێکی فیکرى تریان پێ نیه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, April 13, 2010
أحمد
 هه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ كه‌ باس له‌ هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ین نابێت ته‌نها له‌ گۆشه‌ نیگایه‌كه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ین , چونكه‌ هاوپیمانیكردن له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان ڕاسته‌وخۆ پیوه‌سته‌ به‌ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌ لایه‌ك و ئه‌مریكا له‌ لایه‌كی دی . بۆیه‌ ده‌بێت له‌م فه‌زا سیاسیه‌ ناسكه‌ی ئێستای عێڕاقدا كورد مامه‌ڵه‌یه‌كی عه‌قڵانی بكات له‌گه‌ڵ‌ گشت هێزه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عێڕاقدا , به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌ كاتێكدا هاوپیمانی به‌ست له‌گه‌ڵ‌ لایه‌كدا نه‌بێته‌ هۆی زویر كردنی لاینه‌كانی دی , به‌ مانایه‌كی تر به‌ شێوه‌یكی وا مامه‌ڵه‌ بكات ئه‌وه‌نده‌ی تیا بهێڵێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌دا بتوانێ‌ له‌ په‌رله‌مانی عێڕاقدا پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دی ببه‌ستێ‌ . هه‌ڵبه‌ت له‌م ساته‌دا پێویسته‌ كورد به‌ هاوهڵوێستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ‌ لیستی (ائتلاف الدوله‌ القانون) بكات , چونكه‌ هاوپیمانی له‌گه‌ڵ‌ لیستی (عراقیه‌) پێده‌چێت له‌ زیانی كورد كۆتای بێت چونكه‌ ئه‌و لیسته‌ و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی هه‌مان لیست هه‌ڵگری ئایدیایه‌كی ناسیۆنالستی عره‌بی به‌عسی توندن . هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌رجی كورد له‌ ئێستادا ده‌بێت به‌ پله‌ی یه‌كه‌م چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی زه‌ویه‌ دابڕاوه‌كان له‌ كوردستان بێت پاشان له‌دوای ئه‌مه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشكانی تری وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌ی نه‌وت و غاز به‌ن . به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕی پۆست بكه‌ین ئه‌وا له‌ دوای ئه‌م چوار ساڵه‌ به‌ مایه‌ پوچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كوردستان , به‌ڵكو ده‌بێت سه‌خت گیرانه‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد , ئه‌گه‌ریش نه‌توانین گشت مافه‌كان به‌ده‌ست بێنین بتوانین مافه‌ سه‌ره‌ كیه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنین كه‌ ئه‌ویش ماده‌ی 140 له‌ . له‌ كۆتایدا ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر دوو هێزه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌كه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌ هێنده‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ دایان بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسی سه‌رۆك كۆمار بۆ مام جه‌لال هه‌وڵ‌ بده‌ن له‌ په‌رله‌مان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان و سازش نه‌كه‌ن ئه‌وا مافه‌كانمان به‌ده‌ست ئه‌هێنین .
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, April 13, 2010
تؤفیق مه‌حمود مارف-نه‌رویج-
 له‌دیدی منه‌وه‌1-هاوپه‌یمانی هیچ لایه‌نیکی عه‌ره‌بی سودمه‌ند نابێت،له‌ کاتێکدا خؤمان ناتوانین یه‌ک قبوڵبکه‌ینو خه‌ریکی گیرفان بین. 2-مه‌رجی کورد ئه‌بێت ده‌ستور بێت،ئه‌گه‌ر نا داوای جیابونووه‌ بکات،خۆ ئێمه‌ هه‌ر دؤڕاوینو..دؤڕانومانه‌ له‌چی بترسین. 3-پۆست..پۆۆۆۆستی چی .......خه‌ڵک خوای نه‌ماوه‌...له‌ ونایه‌کسانیه‌،زۆرمان ....... له‌ پۆستی سیادی نؤره‌ی ئه‌مجاره‌یه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 12, 2010
م. پشده‌ری
 کورد یه‌که‌مجار پێویسته‌ له‌ناو خۆیدا خۆی ڕێکبخاته‌وه‌و هاوپه‌یمان بێت له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ر کامێک له‌و دوو لیستانه‌دا (عێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ) که‌ هاوپه‌یمان بێت، نابێ له‌سه‌ر حیسابی دژایه‌تیکردنی ئه‌ویتر بێت. هه‌روه‌ها کورد، له‌گه‌ڵ هه‌ر کامێکیاندا که‌ هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت، پێویسته‌ مه‌رجه‌کانی خۆی به‌ نوسین بخاته‌ سه‌ر مێزی دیالۆگو و هه‌ر به‌ نووسینیش وڵامه‌کانی وه‌ربگڕێته‌وه‌و خه‌ڵکی کوردستانیشیی لێ ئاگادار بکاته‌‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا قسه‌ی سه‌ر زار، که‌ تاکو ئێستا باجی زۆری له‌سه‌ر داوه‌! سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی پۆست کردن، یان مافه‌ ده‌ستووریه‌کان، من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر مافه‌ ده‌ستووریه‌کان به‌ته‌وایی به‌ده‌ست بهێنرێن، به‌ده‌ستهێنانی پۆست ئاسانه‌. به‌ڵام هه‌روه‌ک بینیمان، پۆسته‌کان، نه‌یانتوانی هیچ یه‌کێک له‌ مافه‌ ده‌ستووریه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 12, 2010
زانای ته ها خه راجیانی..سوێد
 وه ك هه میشه سڵاو له (سبه ی) خۆشه ویست وه‌ک لاوێكی كورد ئه گه ر بمه وێت من وه ك خۆم وه ڵامی ئه و چه ند پرسیاره ی ئێوه ی به رێز بده مه وه: 1.كورد له گه ڵ كێ هاوپه یمانی ببه ستێت؟ و: ئه گه ر سه ده ی رابردوو وانه یه كی فێری سه ركرده كانمان ناكردبێت كه سه ده ی خوێناوی و نه هامه تی و چه وساندنه وه ی كورد بوو، خۆ حه وت ساڵی رابردوو له دوای روخانی رژێمی سه دامه وه بای ئه وه فێر بون سه ركرده كانمان كه دۆست و دوژمنی كورد بناسن،(ئه گه ر بیانه وێت) 2.مه رجه كانی كورد له به شداری كردن له پێكهێنانی حوكومه تی نوێی عێراق دا چی بێت؟ و: كورد وه ك كه مینه سه یر نه كرێت،، جارێكی تر رێگه نه درێت به هیچ هێز و لایه نێك وه ك له عابه كورد به كار بهێنێت،، هه موو بڕگه و مادده ده ستوریه كان وه ك خۆی جێ به جێ بكرێت به بێ جیاوازی و بۆڵبژێر نه كرێت له به رژه وه ندی هیچ لایه ن و كییا نێكی سییاسی،، بودجه ی هه رێمی كوردستان به مافی ره وای خه ڵكی كورد بزانن وه ك سواڵ به منه ته وه لێی نه ڕوانن و سازش به مافه ره واكانی كورد نه كه ن،،، پێشمه رگه وه ك هێزێكی نیزامی ببینن و دور له ووشه ی (میلیشییا) قبوڵ بكرێت كه* ئه وه ش بێ گومان جارێ ئه بێت كورد خۆی بیكاته نیزامی*،،، مادده ی 140 یه كه م كار بێت بۆ كورد له حوكومه تی داهاتووی عێراقدا، چه ند مه رج و داوایه كی تر كه هه ڵبه ت جارێ كورد ئه بێت خۆی چاك بكات و یه ك ریزی خۆی بسه لمێنێت ئه وكاته داوا و مه رجه كانی تریش دینه ووتن كه ئێستا زووه چونكه كورد یه ك ریزی خۆی به ته واوی نه چه سپاندوه. 3.كورد شه ڕی پۆست بكات گرنگه یان مافه ده ستورییه كان؟ و: باشه كورد چه ند ساڵه پۆستی نیه له عێراقدا وا ئه و هه موو كێشه هه ڵپه سێردراوه هه یه،،،،؟ كابینه ی رابردووی حوكومه تی عێراقی سه لماندی كه شه ری پۆست له به رژه وه ندی كورد نییه لێره له دوریانێكدایه ئه فكاری كورد كه ئایا كورد له كابینه ی رابردودا به مارجی( ته نها وه ك دیكۆر) پۆستی وه رگرتوه؟ یان كه مته رخه می له سه ر كرده كانمان بوه له بغداد، وا پۆست و جێگاكانیان بۆ كورد( ناوی گه وره و دێی وێران بوو)‌‌ جا له به ر ئه وه و چه نده های تری وا شه ڕ كردن بۆ به رژه وهندیه كانی كورد خاڵی ده سپێك و كۆتای بێت باشتره چونكه به ڵێنی زۆریان داوه. به هیوای داهاتویه كی خۆش بۆ عێراق به گشتی و كوردستان ی رۆح و دڵ و گیان به تایبه تی. سوپاس بۆ ئێوه و میوانه كانتان (سبه ی) گیان
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 12, 2010
Meran Merawdali
  - كورد له‌گه‌ڵ كێ‌ هاوپه‌یمانی‌ ببه‌ستێت کورد له و هاوپه يمانيه ى که له و چه ند ساڵه ى پێشوودا هه يبووه نه يتوانيوه ده سکه وتى سياسى به دى بینيت بگره فێڵى لێکراوه و تووشى کيشه و قه يرانى لابه لايان کردووه تاوه کوو ده ستبه ردارى مافه ستراتيژيه کانى بێت که له ده ستوردا چه سپاوه ، پیوويسته کورديش سياسه ت بکات و هاوپه يمانى له گه ڵ نه ياره سه ر سه خته کانيدا بکات که هێزه کانى سونه و عه لمانيه کانن ، و واز له سياسه تى ( هه موو يان هيچ ) بهێنێت. پيوويسته بۆ به شداريکردن له حکومه تى عێراق کورد مه رجى هه بێت 1/ دياريکردنى سه قفێکى زه مه نى بۆ جێبه جێکردنى ماده ى 140 / دياريکردنى سنورى جيوگرافى هه رێمى کوردستانى له چوار چێوه ى عێراقدا به ئاگادارى 2 UN 3/ ئه مڕيکا ده يه وێت عێراقێکى ته وافقى درووستبکاته وه به هه مان شێوه ى 2005 ، به ڵام ئه جاره يان شه نس ده دات به سونه و تاوه کوو ئه زموونى شيعه و کورد دووباره نه بێته وه ،بۆ ئه وه ى بتوانێت له لايه ك ‌ هه ندێك ئارامى له عيراق و ناچه که دا بێنێته دى، له لايه کى دى ووڵاته سونه کانى ئه و ناوچه يه ش هاوکارى بکه ن بۆ خۆشکردنى زه مينه يه ك بۆ ده مکوتکردنى ئێران و سوريا ، جاو بۆيه ده بێت کورد له ئه مريکاش سڵ نه کاته وه بۆ داکۆکى کردن له و مافانه و فرسه ته بۆ کورد ده ى غيره ت بتگرێت ......!!!! . ئه و پۆستانه ى له ڕابوردودا درا بوو به کورد خزه مه تى تاکه که س و حيزبى پێکراوه نه ك نيشتمان و مافه ده ستوريه کانى ، مافه ده ستوريه کان له ڕوانگه ى حيزبيه وه ئه هميه تى پێ نادرێ و پیوويست نوێنه رانى گۆڕان هه ر هه شتيان هه وڵى وورژاندنى مه فه ده ستووريه کان بده ن بير له خواسته کانى خۆيان نه که نه وه ، هه تائێستا ئه ندام په رله مانى عيراق بير له وه ده کاته وه که ڕاتبى چه ند بێت و گه ر ده ره که ى ته واو بوو به چه ند خانه نشين بکرێت !!!
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 12, 2010
وشيار شاره زورى
 له به ر ئه وه ى ئه مجاره ليسته برا وه كان زورن هه موش ته ماعى بوست و بله و با يه يان هه يه ئه بيت ئه و ليزنه يه ى كه دامه زرا وه بو دانوستان صفقه يه ك ئه نجام بدات ئه ويش به وازهينانى لايه نه كورديه كانه له هه مو بوستيك له عيراق به رامبه ر دانبيانانيك له لايه ن هه مو لا يه نه عيراقيه كان به جه سبادنى بارى هه ريم و ناوجه جى نا كو كه كان و بودجه و هه مو مه سه له هه لواسرا وه كان به خالى ده ستورى به [جاوديرى نه ته وه يه ك كرتوه كان به جوريك ئه كه ر روزيك له روزان لايه نه عه ره بيه كان به شمان بو نه وه كورد بتوانيت له عيراق جيابيته وه ئه كه ر عه ره ب رازيبون ئيمه ته نا نه ت ئه ندام به ر له مانيشمان نا ويت له حكومه تى داهاتوى عيراق
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 12, 2010
haval
 bashtr waia jare laiany kwrdy palay pekhenany hkwmaty nwey nabet bzanet laianakany try braway eraq baniazy chin,baray mn lagal laiany shiada bawpeiay lek tegashtnw nzik bwnawaiak la newan emaw awnda haia,balam dabet marjy pesh waxtman habet sabarat mafa dastwriakanman mafa natawiiakanman nakaina qwrbany postw plaw paia,agar na awa pewista jamawary kwrdstan beta dangw qbwly nakat chwnka nabet am 4 salay dahatw haman 4 saly rabrdw bet.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 12, 2010
hawar
 slaw berazani goran berasti jegai daxe ke ewei goran xwaz le soritan dorandwe detan hewe le kaye tehelenewe.dena ewe jye her roje be shtekewe denosen bu sonhei kurd deben le ken hereb u hidike bese xo xori ta kenge men kuri rojhelatem belam berasti sherem dekem le hendek helwesi ewe.,esta xo herji be talebani jash nebwe ewe awa le seri dexwenen zor jegai daxe brayan boye delen kurd xoxore sed dax.hiwadarem bexotanda bejnewe.spastan dekem
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, April 11, 2010
ڕێباز
 ئه‌بێ هه‌وڵی کورد بۆ ماماده‌ ده‌ستورییه‌کان بێت ، به‌تایبه‌تی ماماده‌ی 140 وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێ هاوپه‌مانی له‌ گه‌ڵ ئه‌ولێسته‌دا بکرێت که‌ ره‌زامه‌ندی باشترین ئاماماده‌ی هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوجه‌دابراوه‌کان، وه‌ به‌تایبه‌تی که‌رکوک. سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانیش ئه‌بی رۆلیکی به‌ هێز هه‌بێ له‌ سه‌ر ماڤه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان جۆ که‌ رۆتی سه‌در په‌رله‌مانیان هه‌راسان کردبوو بۆ به‌رژه‌وه‌نی لاینگیرانی خویان ، ئه‌بێ گۆرانیش به‌م شێوه‌یه‌ کار بکات
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, April 11, 2010
Mohsen
 Halbjarden, politic, komality experty dewet ,hamo serkerdekani USA lekati halbjarden 10 milon dollar eyden be xpert , Xebier belam le kurdistan Abo Geasem hemo shedik xuei eiket legel reizemda
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, April 10, 2010
darbandixan
 سەرەتا دەمەوێت لە ناخی کەسێکی ناشارەزا لە سیاسەت قسەبکەم نەك وەك کەسێکی سیاسی،،،،1.کورد وادیارە کەس حسابی (یەك توری) قوڕاوی بۆ ناکات بۆیە دەبێت کورد پێشهەموو شتێك هەڕەشەی جیابونەوە باکات ئەگەر داواکانی جێبەجێ نەکرێت. 2.کورد نە خێری لە پۆست بینی نە لە مافەدەستوریەکان نازانم مافی دەستوری چیە کورد باسی ئەکات بۆ لە کوردستان فرەیان جێبەجێکردوە تا لە بەخداد بۆیان جێبەجێبکەن خۆ تا یستاش لە کوردوستان خەڵکانێك ‌نان بڕاو دەکرێت. 3.بەبڕوای من کورد نە شەڕی پۆستی پێدەکرێت نە مافە دەستورێکان بۆ یە باشتروایە داوای جیابونەوە بکات باشترە
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, April 10, 2010
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -2- په‌ڕه‌
12
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
دو ئیداره‌یی‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
تۆپباران...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
گۆڕان و ئاینده‌
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
میدیای‌ چه‌واشه‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
سستبونی‌ په‌رله‌مان
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
حیزب.. حوكمڕانی‌
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
په‌یامنێرانی‌ بێسنور: له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ عێراقدا 230 رۆژنامه‌نوس كوژراون به‌غدا: له‌ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا، 22 که‌س کوژران و برینداربون هه‌رێمی کوردستان: ئه‌نجامی‌ خولی‌‎ ‎دوه‌می ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی‌ ‏قۆناغی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا‏ په‌رله‌مانتار‌و پسپۆڕێكی‌ یاسایی‌ كورد، نه‌خشه‌ رێگایه‌كی‌ یاسایی‌ ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات پاش 20 رۆژ له‌زیندانی کردنی، فه‌رمانی‌ لێبوردن بۆ بورهان حه‌مه‌خان ده‌ركراو ئازاد ده‌كرێت سۆران: له‌روداوێکی نادیاردا، ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ کوژرا ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێران له‌مانگی رابردودا، نزیكه‌ی 56 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ‌كراوه‌ میسر: به‌رادعی‌ داوا‌ له‌هاوڵاتییان ده‌کات بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مان بکه‌ن عێراق: به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ پارێزگاری واست له‌سه‌ر كارلابرا عه‌لاوی‌ پێشبینی‌ ده‌كات مانگی‌ داهاتو حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت به‌رپرسی نوسینگه‌ی خانه‌قینی رێكخراوی به‌در بۆ (سبه‌ی): پێویسته‌ هێزی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌کان جێگیر بكرێت عه‌بدوڵا مه‌لانوری‌: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان پێی راگه‌یاندین حكومه‌ت سه‌رجه‌م داتاو زانیاریه‌كان ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی‌ په‌رله‌مان له‌بواری‌ نه‌وت دیبلۆماتكارێكی خۆرئاوایی: ئه‌یاد عه‌لاوی خۆشی باش ده‌زانێت هه‌رگیز نابێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ریم علێوی‌: لیستی‌ (ئیئتلافی نیشتمانی‌ عێراقی ) و (ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا) رێكه‌وتون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق