رۆژی 10ی ئه‌م مانگه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، پێشمه‌رگه و ناوخۆ و چه‌ند راوێژكارێك له بواره جیاجیاكان گه‌یشتنه شاری به‌غدا.
پاش چه‌ندین رۆژ له گفتوگۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و چاودێرانی سیاسیش كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌سه‌رنه‌كه‌وتوو هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌مڕۆش 24/12 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و چێگری سه‌رۆک كۆماری عیراق له هاوینه هه‌واری دوكان وتی: "به‌داخه‌وه وه‌فدی كورد به‌ده‌ستی خاڵی له‌به‌غدا گه‌ڕانه‌وه"، چونكه هیچ كام له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی مادده‌ی 140 و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان یه‌كلایی نه‌كرانه‌وه. مادده‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه، ده‌رباره‌ی بودجه‌ش حكومه‌تی به‌غدا داوا ده‌كات به‌خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵانی نێوان 2004 – 2007 دا بچێته‌وه و هه‌رچی باج و گومرگ هه‌یه بخرێته‌وه گه‌نجینه‌ی ناوه‌ند، پاشان حكومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌كات موچه بۆ 76 هه‌زار پێشمه‌رگه دابین بكرێت، به‌ڵام ناوه‌ند پێی وایه كه ئه‌وه زۆر زۆره. ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیش ناوه‌ند داوا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به‌و گرێبه‌ستانه‌دا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ردوو لا پێكبهێنرێت.
را و بۆچوونی ئێوه سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند:
*ده‌بێت ئه‌و پێوه‌ندییه چۆن رێكبخرێت؟
*كێ خاوه‌ن مافه؟ ئێمه یان ئه‌وان؟
*ئاخۆ حكومه‌تی هه‌رێم له ئاستێكدایه ئه‌و كێشانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه؟
*رۆڵی هاووڵاتی له‌م كێشمه كێشه‌دا له‌كوێدایه؟