(سبه‌ی):
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبی له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی بۆمبه‌كانی به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا به‌رداوه‌ته‌وه، له‌كاتی بردنی بۆ نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه، هه‌ڵهاتوه.
به‌گوێره‌ی شاره‌زایان، ئاماده‌بونی ئه‌و فڕۆكه‌وانه له دادگاكه‌دا زۆر خزمه‌تی به دۆسێكه ده‌كرد. له‌گه‌ڵ هه‌وڵی سۆراخی فڕۆكه‌وانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، لێپرسراوانی باڵای ئاسایشی سلێمانی ئاماده‌نین هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بدركێنن.
له‌كاتێكدا هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌مه سه‌ودایه‌كی كورد بێت له‌سه‌ر حسابی ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه كوردستانی پێناسراوه و له ساڵانێكدا كه كورد دۆستی كه‌م بو، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سۆزی زۆر كه‌س و رێكخراو و ده‌وڵه‌تی به‌لای به‌شمه‌ینه‌تی كورددا جوڵاندا، ئایا:
1-هه‌ڵهاتنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه، سه‌ودایه (سه‌فقه‌یه)؟
2-بێباكی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چۆن ده‌بینیت؟
3-پێتوایه ده‌بێت رێكخراو و دۆست و لایه‌نگرانی دۆسێیه‌كه فشاربخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات؟.
تكایه راو و سه‌رنجتان..