 |
دوانگه‌ی سبه‌ی |
 |
|
|
پێشمه‌رگه هێزێكی نیزامی یان میلیشیا
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی كه یه‌كێكیان بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
پێشمه‌رگه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد و تاكه هێزی به‌رگریكه‌ری كورد بووه له نیو سه‌ده‌ی پێشودا. ئه‌گه‌رچی ده‌كرا له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ئازادی‌دا پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی نیزامی، به‌ڵام نه‌كرا.
هه‌رچه‌نده ساڵی 1992 كۆلیژێكی سه‌ربازیی له‌قه‌ڵاچوالان‌و كۆلیژێكی هاوشێوه‌ش له‌ناوچه‌ی بادینان كراوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی گفتوگۆكانی داڕشتنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیشدا سه‌ركردایه‌تی كورد زۆر پێداگیری كرد تا پێشمه‌رگه به‌میلشیا ناوزه‌د نه‌كرێت، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و هێزه هێنده‌ی له میلیشیا ده‌چێت هێنده له سوپایه‌كی نیزامی ناچێت.
پرسیاری گه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه بۆچی سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م هێزه ناكاته هێزێكی خاوه‌ن دیسپلین‌و نیزامی؟
به رای ئێوه:
1- ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نیزامی بێت، ئه‌ركه‌كانی خۆی باشتر له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم‌و حكومه‌تدا راناپه‌ڕێنێت؟
2- چی رێگره له‌وه‌ی ئه‌و هێزه بكرێته نیزامی‌و خاوه‌ن دیسپلین؟
3- هه‌رێمی كوردستان هێزێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت باشتره یان به‌شێكی كارا بێت له سوپای عێراق؟
راو سه‌رنجتان..
Sunday, June 22, 2008
|
|
 |
|
 |
 |
 |
 |
 |
 |
|