Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا


رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ (21)ی‌ شوبات، جارێكی‌ تر له‌شكركێشی‌ سه‌ربازیی‌ توركیا بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و به‌بیانووی‌ له‌ناوبردنی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لێپرسراوانی‌ تورك خۆشیان به‌ ئاشكرا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌شكركێشییه‌كی‌ سنوورداریان بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌.
ئایا:
1-هه‌رێمی‌ كوردستان چی پێده‌كرێت له‌هه‌لومه‌رجێكی‌ ئاوادا؟
2-هه‌رێم چ سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كه‌لێپرسراوانی‌ باڵای‌ هه‌رێم چه‌ندین جار دووپاتیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابنه‌ به‌شێك له‌ململانێی‌ نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌.
3-ئامانجی‌ شاراوه‌ی‌ توركیا له‌له‌شكركێشی‌ بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان چییه‌؟

تكایه‌ به‌ راوسه‌رنجتان به‌شداری‌ بكه‌ن

Saturday, February 23, 2008
 
بیروڕا
12345678910
مارف
 پێویسته‌له‌سه‌ر سه‌رۆکی حوکومه‌تی کوردستان، کورتو کرمانجی.به‌تورکه‌کان بڵێت.ئێوه‌ پێویسته‌له‌گه‌ڵ( ppk)دا گفتوگۆبکه‌ن چونکه‌ئه‌وانن،داوای مافه‌کانییان،ده‌که‌ن، نه‌ک ئێمه‌.وه‌ئێمه ‌ته‌نها‌له‌گه‌ڵ ته‌واو ی مه‌زڵوموو به‌شخوراوانی جیهانین.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 09, 2008
رێبوار /فینلاندا
 له‌دوای کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووپایی تورکیا هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان سه‌رکه‌وتنی په‌که‌که‌ ئه‌قۆزنه‌وه‌ بۆخۆیان. ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش سه‌رنه‌که‌وتن و تێك شکانی هێرشی سه‌ربازی تورکیا ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئازای و جوامێری شه‌ڕوانانی په‌که‌که‌ ! با لافی له‌سه‌ر ئێمه‌لێنه‌ده‌ن که‌گوایه‌ هه‌وڵ و دبلۆماسیه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورده‌ بۆته‌ هۆی کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کان. (.......)! میلله‌ت ئیتر درۆ و ده‌له‌سه‌ی ئه‌مانه‌ی خۆمانی ناوێت.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, February 29, 2008
ئارم
 زۆرم لا سه‌یره‌ كاتێك قه‌یرانێ ڕوو له‌ كوردستان ده‌كات هه‌موو لایه‌ك سه‌ری‌ دنیای‌ لێ یه‌ته‌وه‌ یه‌ك، ئه‌گه‌ر كه‌مێك ئاوڕبده‌ینه‌وه‌ بۆ دواوه‌ ئه‌بینین ئه‌م كوردستانه‌ی‌ ئێمه‌ پیرۆزترین خاكه‌ له‌جیهان، خوا ئه‌مری‌ به‌كه‌شتیه‌كه‌ی‌ نوح كرد له‌ خاكی‌ ئاشتی‌ و پیرۆزدا له‌نگه‌ر بگرێ‌ ، له‌ كوردستان له‌نگه‌ری‌ گرت ، باوكی‌ پێغه‌مبه‌ران له‌كوردستانه‌وه‌ سه‌فه‌ری‌ كرد بۆ دروستكردنی‌ كه‌عبه‌ی‌ مسوڵمانان ، شه‌ره‌فی‌ ڕزگاركردنی‌ قودس یه‌كه‌م جار به‌كورد به‌خشرا كه‌ ( سیلاحی‌ دینی‌ كوردی‌ بوو) . هاونیشتمانانی‌ به‌ڕێزم ، به‌بۆچونی‌ من : 1- ئێمه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌پشتمان بێ ، هیچ پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێی ناكات و زۆر شتمان پێده‌كرێ‌ ، ته‌نها پێوستمان به‌ یه‌كگرتووی‌ هه‌موو بیرو بۆچونه‌كانمان هه‌یه‌ و هه‌ده‌فی‌ سه‌ره‌كیمان با بۆ خۆش گوزه‌رانی‌ خۆمان بێت و له‌م ڕۆوه‌ واز له‌مل شكاندنی‌ یه‌كتر بهێنین و و ئه‌وونده‌ی‌ تیر و توانج له‌ یه‌كتری‌ ده‌ده‌ین و نهێنیه‌كانمان .. ئاواته‌كانمان ..بیرو بۆچونه‌كانمان .. به‌رنامه‌كانی‌ داهاتومان بۆ چاكسازی‌ كوردستان لای‌ دوژمنه‌كانمان باس نه‌كه‌ین كه‌ به‌داخێكی‌ زۆره‌وه‌ زۆر جاریش بۆ جێبه‌جێ كردنی‌ داوای‌ هاوكاریشمان لێیاده‌وێ‌!!!! هه‌موو ده‌ست بكه‌ینه‌ ناوده‌ستی‌ یه‌كترو ماڵی‌ خۆمان قایم ڕابگرین و نه‌هێڵین هیچ ئایدیایه‌كی‌ نامۆ به‌داب و نه‌ریتی‌ كورده‌واری‌ قێوه‌زن بێته‌ ناو ماڵمانه‌وه‌ چ به‌ناوی‌ ئیسلامی‌ پیرۆز ( كه‌ ئیسلام دوره‌به‌رێزه‌ لێوه‌ی‌ ) یان هه‌رشتێكی‌ تر كه‌ دژ به‌یه‌كگرتویی‌ و خۆشه‌ویستی‌ و شته‌ پیرۆزه‌كانی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ بێت . 2- پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانمان به‌ مانای‌ كه‌لیمه‌ سه‌ركرده‌مان بن و چیتر ده‌ست له‌بیناقاقای‌ ئه‌م میلله‌ته‌ توند نه‌كه‌ن و سه‌یرێكی‌ سه‌رسفره‌ی‌ خۆیان و سه‌رسفره‌ی‌ میلله‌تیش بكه‌ن وسه‌یرێكی‌ گوزه‌رانی‌ خۆیان و گوزه‌رانی‌ میلله‌تیش بكه‌ن و دڵنیاش بن له‌وه‌ی‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك له‌دایك ئه‌بن و هه‌مووشیان هه‌ست و شعور و حه‌زه‌كانیان وه‌ك یه‌كه‌ و ئه‌و ده‌ستانه‌ با له‌گه‌روی‌ دوژمنه‌كانی‌ ئه‌میلله‌ته‌توند بكه‌ن . خوای‌ گه‌وره‌ش كوردی‌ وه‌كو هه‌موو گه‌له‌كانی‌ تر دروست كرد دابه‌شی‌ نه‌كردبوو به‌ چه‌ند به‌شێك ( سوێندتان ئه‌ده‌م به‌وه‌ی‌ لاتان پیرۆزه‌ كه‌ گوێ‌ بیستی‌ شه‌هیدبوونی‌ هه‌ر كوردێك ئه‌بن له‌ هه‌رلایك بێت به‌ده‌ستی‌ دوژمنانی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ پڕبه‌دڵ پێتان ناخۆش نیه‌؟) . 3- ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ دوژمنانی‌ كوردستان ته‌نهاو ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی‌ میلله‌تی‌ كورده‌ ئه‌گه‌ر پێی بكرێ‌ ،خۆ ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵی‌ جودا خوازی‌ له‌نێوان میلله‌تمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێ‌ به‌ئاسانی‌ بێته‌ ناومانه‌وه‌ و دڵنیاشم دوژمنانی‌ كورد ئه‌گه‌ر به‌پیاده‌ڕه‌ویش بێت به‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا تێپه‌ڕبكه‌ن ئه‌وا به‌لاَیه‌ك به‌ژێر قاچیان چێده‌هێڵن . من وه‌ك كوردێك زۆر گه‌ش بینم به‌ داهاتوی‌ كوردستان و دڵنیاشم كه‌ دوژمنانمان ناتوانن له‌ناومان به‌رن ، ئه‌گه‌ر خۆمان ولاَتیان ته‌سلیم نه‌كه‌ین، زۆر هه‌وڵیان دا بۆ له‌ناوبردنمان نه‌یاتوانی‌ ، كه‌له‌ شالاَوی‌ ئه‌نفالدا هه‌موو تواناكان كه‌هه‌یان بوو به‌كاریان هێنا ونه‌یان توانی‌ له‌ناومان به‌رن . حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش هه‌روا به‌ئاسانی‌ نه‌هاتۆته‌ دی‌ ، كه‌به‌داخه‌وه‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ تائێستاش پشتیان له‌گه‌له‌ و گه‌لیش وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ نییه‌ ، بۆیه‌ من به‌پێویستی‌ ده‌زانم یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئاشت بونه‌وه‌ی‌ بێت له‌گه‌ل میلله‌تداو هه‌وڵی‌ متمانه‌ نوێ كردنه‌وه‌بێت له‌گه‌ڵ هاولاَتیانی‌ خۆی‌ ، ئه‌وكاته‌ هیچ دوژمنێك ، كه‌سێكی‌ ئاژاوه‌گێر ناتوانێ‌ زه‌فه‌ر به‌ڕیزه‌ كانمان بهێنێت و ڕیزه‌كانمان لێك هه‌ڵوه‌شێنێ‌ ..
نێردراوه‌ له‌:  Friday, February 29, 2008
هێرش بێتواته‌یی‌
 ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ ئێمه‌ به‌هێزیش شه‌ڕ نه‌كات ئه‌وا به‌ قسه‌كردن ده‌توانێ‌ توركیا ئاگادار بكاته‌وه‌، كه‌ ئه‌م خاكه‌ بێ‌ خاوه‌ن نییه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, February 29, 2008
ئارام
 1- هه رێم نا به ڵكو هه ق وایه رێكخراوو پارته كانی دی جگه‌ له دو حیزبه زله كه چیان پێ‌ بكرێ‌ بۆ یارمه تی دانو شاردنه وه و گواستنه وه ی گه‌ریلا دریغی نه كه ن2- هه رێم وه ك ده سه ڵات هیچی باشی لێ‌ چاوه ڕێ‌ ناكرێ‌ و من دڵنیام ئه وه ی له به رژه وه ندی كورده نایكه ن بۆیه پێشنیاز بویان بێ‌ سوده 3-بۆ ئه وه یه كه به راسته وخۆیی ئه وه ی ده یانه وێ‌ و به دوو حیزبی زل ناكری‌ بویان بكه ن خۆیان بیكه ن؟؟؟ بۆیه به رای من ئێستا راستی وته كه ی ئۆجه لان هاتۆته دی كه تا كوردستانی باكور ئازاد نه بێ‌ ئازادی بارچه كانی دی بڵقی سه رئاوه.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, February 29, 2008
دڵشاد عوسمان
 سڵاو له‌ هه‌موو لایه‌ک. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیی و داخه‌ یه‌کلایی نه‌بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌ له‌ به‌غداد؛ زۆربه‌مان ده‌زانین حکومه‌تی هه‌رێم کاتێک توشی بارگرانیی ده‌بێت – وه‌کو په‌لاماره‌که‌ی تورکیا – له‌ به‌غداد ده‌کروزێته‌وه‌ تا پشتیوانی لێ بکا و کۆمه‌کی بکات و له‌ باری ئاساییدا، خۆی به‌ هه‌موو عێراق ناگۆڕێته‌وه! ئه‌مه‌ و دوو-ڕوویی سیاسیه‌کانمان به‌ جارێ میلله‌تی سه‌رگه‌ردان کردووه‌. ئه‌نجا، من ده‌ڵێم: 1- هه‌رێمی کوردستان هیچی پێ ناکرێت له‌ ڕووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای تورکیا، چونکه‌ ئه‌وان له‌ ساڵی 1996 ـه‌وه‌ به‌ ره‌سمی بوونیان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمدا، که‌چی بۆ ته‌نها جارێکیش به‌رهه‌ڵستیی یان هه‌ڵوێستێکی جدی "هه‌رێمی کوردستان"ـمان نه‌دیوه‌ به‌رامبه‌ریان و پێشمه‌رگه‌کانیشمان به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی جاران نین، له‌گه‌ڵ ڕێزیی زۆرم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمدا خزمه‌ت ده‌که‌ن. 2- به‌راستی پرسیاری دووه‌م گرنگه‌، چونکه‌ هه‌رێم سیاسه‌تێکی شه‌فاف و دیاری نییه‌ بۆ میلله‌ت و ناوچه‌که‌ خۆی، ئه‌ی چۆن سیاسه‌تێکی دیکه‌ی هه‌بێ بۆ په‌لاماری تورکیا و مه‌سه‌له‌ ئاڵۆزه‌کانی دیکه‌. ده‌شێ گفتوگۆ و دانوسان له‌گه‌ڵ تورکیا و په‌که‌که‌ کاریگه‌ر بێ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که‌، به‌ڵام له‌مانه‌ گرنگتر فشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌مریکایه،‌ چونکه‌ ئه‌و هێزی داگیرکه‌ره‌ له‌ عێراقدا و به‌ره‌سمی به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی هه‌موو خاکی عێراق و دانیشتوانه‌که‌ی! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆربه‌مان ده‌زانین په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و ئه‌مریکا چۆنه. 3- له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونییه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ ویلایه‌تی موسڵ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر خاکی خۆی به‌هۆی بوونی نه‌وت له‌و ناوچه‌یه‌دا و هه‌مووشمان ده‌زانین په‌که‌که‌ له‌ خاکی تورکیاوه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر سوپای تورکیا، نه‌ک له‌ خاکی عێراقه‌وه‌، که‌چی هاتووه‌ په‌لاماری هه‌رێمی داوه. ئامانجه‌کانی له‌شکرکێشیی تورکیا "که‌رکوک" و "موسڵ"ـه به‌ پله‌ی یه‌که‌م و له‌باربردنی هه‌رێمی کوردستانه‌ به‌پله‌ی دووه‌م. به‌هیوای چاره‌ی ئاشتیانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ تورکیا و کشانه‌وه‌ی له‌شکرکێشیی تورکیا له‌ خاکی هه‌رێم.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, February 29, 2008
ره‌حیم
  ناره‌زای خه‌ڵکی کوردستانه‌، تورکیای کردوه‌ به به‌‌ڵا به‌سه‌رمانه‌وه. یه‌که‌م ده‌رسی مێژوو، جه‌نگ به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی پێش جه‌نگه‌‌. ئه‌مرۆ زیاتر له‌هه‌موو ساته‌وه‌ختێک به‌ئاشکرا‌، وه‌ک مانگی چوارده‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌، که‌خه‌ڵکی پێی داواکارییان، رۆژ له‌دوای رۆژ له‌به‌ڕه‌ شره‌کانیان درێژتر ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌و سنوره‌ی بۆیان دانراوه‌، رێزی لێناگرن وسه‌رکێشی لێده‌که‌ن. له‌لایه‌کی تره‌وه‌، سیاسه‌تی ده‌مکووت کردنی خه‌ڵکی وخۆگێلکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان له‌وه‌ زیاتر ناتوانرێت به‌رێوه‌بچێت، جام پربووه‌ ولێیده‌رژێت. به‌بایعی، به‌مه‌شێنی علوج، به‌دیناری بریمه‌ر، به‌به‌خشیشی زه‌وی دابه‌شکردن، به‌ته‌وزیفی خزمایه‌تی، به‌ چوار پۆلیسی هاتوچۆ بۆ خاڵێکی ترافیک لایت، به‌سێ خه‌تی ته‌له‌فۆنی مۆبایلی دادۆشێن، به‌قبول خاسه‌، به‌خانه‌نشین کردنی ساخته‌ی ناحه‌قی، وبه‌نه‌زری به‌رخ سه‌ربرین، (........). هه‌روه‌ها به‌لێدان، به‌به‌ندی خانه‌، به‌کوشتن و خه‌ڵک هاوردنه‌ ناو زیندانه‌کان به‌بێ دادگای کردن، به‌دادگای فرۆشرا وکراو، وبه‌هه‌موو توانایه‌وه‌، نه‌یتوانی ده‌مکوتی خه‌ڵکی بکه‌ن. له‌بارێکی ئاوه‌هادا بۆ به‌رده‌وامی سیاسه‌تی دۆشێن رووتانه‌وه‌، ته‌نیا جه‌نگ ده‌رمانه‌. له‌کاتی جه‌نگدا، یاسا دادرێژرێت، پشتوێن توند ئه‌‌کرێته‌وه‌، دۆستی دوێنێ ده‌بێته‌ دژمنی ئه‌مرۆ، دژمنی دوێنی ده‌بێته‌ دۆستی ئه‌مرۆ، وترس وتۆقاندن بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێکانمان وئه‌مه‌ریکا له‌پشت وپێشییانه‌وه‌‌، به‌م ژیانه‌ی ئه‌مرۆی کوردستانی باشور رازینین. ده‌ڵێن: چۆن توشی لاوانێکی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بووین، فێربوون مانبگرن وسیاسه‌تبکه‌ن. داوای حه‌قی خۆیان، و که‌رکوک وناوچه‌ کوردنشێنه دابراوه‌کانی ‌هه‌رێمی کوردستان‌ بکه‌ن. ئه‌م بای خه‌یاڵه‌ له‌م کوونه‌وه‌بێت، سبه‌ی داوای ناوچه‌کوردنشینه‌کانی وڵاتانی تریش ده‌که‌ن. به‌به‌رده‌وامی پراکتیک کردنی داواکارێکانییان، خه‌ڵکی فێری تێکۆشان ده‌کات، ده‌بنه‌ فێرگه‌یه‌ک بۆکوردستانی گه‌وره‌و ناوچه‌که‌مان لێهه‌ڵده‌گێرنه‌وه. هه‌ربۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، پێش له‌شکرکێشی سوپای تورکی، په‌رله‌مانی خه‌به‌رکرده‌وه‌. تابکه‌ونه‌خۆیان ئه‌وگه‌ره‌لاوژێیه‌ی پێنووسه‌ نه‌ترسه‌کان ده‌مکوتکه‌ن. له‌شۆرشی فه‌ره‌نساوه‌ فێربون، که‌ روناکبیره‌کان ونوسه‌ره‌کانیان ده‌وڵه‌تی مونارشی ئه‌وسای فه‌ره‌نسایان به‌نوسین کرمۆڵکرد. یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌م له‌شکرکێشییه‌، ئه‌مبارگۆ له‌سه‌ر نوسین وقه‌ڵه‌می نه‌ترس بوو. یاسای دژی قه‌ڵه‌می نه‌ترس ده‌رکه‌ن، تا به‌خشکه‌ی به‌جارێک چاوبه‌ستی جه‌ماوه‌ری نارازی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا وئێران بکه‌ن، ئه‌بینن پێویستیان به‌له‌شکرکێشی نییه‌ بۆسه‌ر کوردستانی باشوور. هه‌موو ته‌نده‌ری پرۆژه‌کانمان له‌باخه‌ڵییاندایه‌ پێش ئیمزاکردن. سایتی سبه‌ی ئێوه‌ش به‌س به‌پرسیاری چه‌واشه‌کاری هه‌وڵبده‌ن خوێنه‌ره‌کانتان له‌خشته‌ به‌رن. خۆتان باش ئه‌زانن که‌جه‌نگی تورک دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردی باشور نییه‌. به‌ڵکوو دژی پێداگرتنی به‌رگری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی گه‌وره‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندێکانییان. پێش ئه‌وه‌ی هێلکه‌که‌ ببێته‌ جووجه‌ڵه‌ ده‌یانه‌وێت به‌سیاسه‌تی جه‌نگ پوچه‌ڵی بکه‌ن. پرسیارتان کردووه‌: هه‌رێم چ سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كه‌لێپرسراوانی‌ باڵای‌ هه‌رێم چه‌ندین جار دووپاتیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابنه‌ به‌شێك له‌ململانێی‌ نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌. سایتی سبه‌ی جارێکیتر رجاتان لێده‌که‌م دۆ ودۆشاو تێکه‌ڵ مه‌که‌ن. ئه‌وه ‌سیاسه‌تی لێپرساوانه‌. ده‌ی ده‌بێت سیاسه‌تی سه‌رانسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان وجیهان چی بێت؟. ده‌بێت دژی هه‌موو جۆره‌جه‌نگێکبن. له‌گه‌ڵ ئازادی وسه‌رفرازی ویه‌کسانی وبرایه‌تی هه‌موو میله‌تاندابن. ئێوه‌ پرسیاری یه‌ک فاق ده‌که‌ن، بۆناپرسن : هه‌ڵوێستی کوردستانی مه‌زن چبێت؟. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، لێپرسراوانی‌ باڵای‌ هه‌رێم، ئه‌وه‌نده‌یتر دڵی لاوانی کوردگه‌ل له‌خۆیان سه‌خڵه‌ت ده‌که‌ن. حیسابی سه‌رده‌م ناکه‌ن، واده‌زانن رۆژگار به‌ساڵنامه‌ حیساب ده‌کرێت. نه‌یان زانی رۆژگار ومێژوو لای خه‌ڵکی ئازادیه‌، نان، وئاو، وکاره‌با وبه‌خته‌وه‌رییه‌، سه‌رفرازی ویه‌کسانییه‌. نازانن خه‌ڵکی قاڵبووی رێگای خه‌باته‌، دنیایی جه‌نگ رۆژبه‌رۆژ گرۆڵه‌ی به‌ختی سه‌ره‌و لێژه‌. لاوانی ئه‌مرۆ به‌چرکه‌ له‌پاشقولی شه‌قاوه‌کانی جه‌نگ ئاگادارن. له‌دروازه‌ی میدیاکانه‌وه‌، ئاگایان له‌ کوردی دیاربه‌کر وقامشلی وسنه‌یه‌، له‌جیهاندا ئاگایان له‌هه‌ناسه‌ی هاو خه‌باتییانه‌. ئێستا ئاوکێشه‌که‌ ئاشکرا بوو، تورکیا وئێران قینیان گه‌یشتۆته‌ سه‌ر ئێسقان. له‌ ئه‌مرۆ ناترسن له‌ورۆژه‌ده‌ترسن، که‌گه‌نجی کورد سنگ بنێن به‌گووله‌وه‌ بۆئازادی بۆ یه‌کگرتن وبۆیه‌کسانی. ئێستا ته‌واو تێگه‌یشتین، ته‌وقیت کردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، له‌گه‌ڵ دواخستنی کڵاوی ماده‌ی 140دا، وهاتنی کۆنده‌لاریس بۆکه‌رکوک. هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌ وگوره‌شه‌ی تورکییا و به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستانی باشوور له‌لایه‌ن سوپای تورکییاوه‌، به‌سودفه‌ نه‌بوون. به‌ڵکو پێشوه‌خت ئیشی تێداکرابوو. تاده‌می ئه‌وخه‌ڵکه‌یان له‌وه‌ زیاتر لێنه‌کرێته‌وه، تا خۆیان له‌ژێر قینی ئاگربارانی جه‌نگدا بشارنه‌وه‌. له‌م روانگه‌یه‌وه‌، به‌زاندنی سنوری کوردستانی باشور له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌، هیچنییه‌ جگه‌ له‌ ترساندی خه‌ڵکی نه‌بێت. تاخه‌ڵکی قاچیان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وبه‌ره‌شره‌ی هه‌یانه‌ زیاتر درێژنه‌که‌ن. هه‌روه‌ها گه‌ر په‌که‌که‌یان له‌قه‌ندیل هه‌ڵفران، واده‌زانن که‌مێک زه‌ختی‌ مه‌نجه‌ڵی بوخاری راپه‌رینی خه‌ڵکی کوردستانی باکوور کۆنترۆڵده‌که‌ن. به‌به‌ردێک سێ چوار چۆله‌که‌ی نازدار ده‌کوژن. که‌مێکیش ژیانی پیره‌داری کرمۆلی هاوڕێیه‌نییان له‌کوردستانی باشور درێژ ئه‌که‌نه‌وه‌، وده‌می گورگه‌ پیره‌ی فاشی تورک له‌کۆڵخۆیان ده‌که‌نه‌وه‌.‌
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
رێبوار /فینلاندا
 هێرشی سه‌ربازی تورکیا و ره‌هه‌نده ‌سیاسیه‌کانی ناوخۆی تورکیا. حکوومه‌تی ئه‌ردۆغان که‌وتۆته‌ گێژاوێکی سیاسی ناوه‌خۆی تورکیا زۆربه‌ئاسانی لی ده‌رناچێت . ئه‌ردۆغان ئه‌یه‌وێت له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ سه‌رنه‌که‌وتنی خۆیی و کابینه‌که‌ی ئێستایی حیزبی ئاکه‌پ بخاته‌سه‌رئه‌ستۆی په‌که‌که‌ که‌گوایه‌ په‌که‌که‌ بۆته‌هۆی شێواندن و تیکدانی بارودۆخی سیاسی ووڵات ، حکوومه‌تی ئه‌ردۆغان چه‌ند ئه‌رکێک و به‌ڵینی له‌سه‌ر هه‌یه که‌ ئه‌بێت بیانگه‌ێنه‌ت جێ . یه‌که‌م- به‌ڵینی داوه‌ به‌لایه‌ن گرانی که‌ ئه‌مان تورکیا له‌ هیزری سێکولاری موتله‌ق ده‌رئه‌هینن ئه‌یکه‌نه‌ ده‌وله‌تێکی نوێی ئیسلامی سه‌رده‌م به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی که‌مالیست هارمۆنیبن و هه‌م سیاسه‌ت وئایده‌لۆژییی ئیسلامی میان ڕه‌و ڕه‌چاوبکات ، بۆنموونه‌ کێشه‌ی سه‌رداپۆشین له‌دام ده‌زگاکانی ده‌وله‌ت تاڕاده‌یه‌ک حکوومه‌ته‌که‌ی سه‌رکه‌ووتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ توانیان له‌ڕووی یاسای بنگه‌یی چاره‌سه‌ربکه‌ن، به‌ڵام کێشه‌که‌ هه‌رماوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سێکولاریه‌کان کێشه‌ی سه‌رپۆشکردن‌ وا به‌ ئاسانی‌ پیان هه‌زم ناکرێت . دووه‌م- ئه‌دۆغان ئه‌یه‌وێت دڵی جه‌نه‌ڕاڵه‌ سه‌ربازه‌کان ڕازیبکات بۆئه‌وه‌ی تووشی هه‌مان ئه‌زموونی حکوومه‌تی ئه‌ربه‌کان نه‌بنه‌وه‌ و سه‌رباز هه‌ڕه‌شه‌یان به‌ کوته‌داو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی لێنه‌کات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانی ده‌زگای سه‌ربازی و جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی بپارێزێت ،چوونکه‌ له‌ شه‌ڕی دژبه‌ په‌که‌که‌ یه‌که‌م سوودمه‌ند ده‌زگای سه‌ربازی و جه‌نه‌ڕاڵه‌کانن . سێیه‌م - ئه‌ردۆغان ئه‌یه‌وێت به‌خه‌ڵکی کورد بڵیت من له‌سه‌ر به‌ڵینه‌کانی خۆم مکوڕم ئه‌مه‌ووێت جی به‌جێان بکه‌م کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی له‌شێوه‌کان که‌ تورك خۆیان ئه‌یانه‌وێ چاره‌سه‌ری بکه‌ن، واته‌ چاره‌سه‌رێکی کۆسمۆتیکی بۆئه‌وه‌ی دڵی لایه‌ن گره‌ و ده‌نگ پێده‌رانی کوردی ئاکه‌پ ڕابگرێت و به‌هه‌مان ئامانج دڵی یه‌کێتی ئه‌وروپاش له‌خۆیان ڕازیبکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بڵین ئێمه‌ چاکسازی له‌ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و کێشه‌ی کورد ئه‌که‌یین به‌ڵام په‌که‌که‌ بۆته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانمان . چوواره‌م- که‌مکردنه‌وه‌ی نفوزی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌کوردستانی باشوور و لاوازکردنی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ‌ئامانجی خۆیان، دانانی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووك بۆسه‌رهه‌رێمی کوردستان ،هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان کاتدا تورکمانه‌کان دڵنیائه‌کا‌ته‌وه‌ که‌ ووڵاتی دایك ئه‌مان له‌بیرناکا‌ت و به‌رگری له‌ مافه‌کانیان ئه‌کات له‌عیراقی نوێدا . هه‌ر بۆیه‌ش حکوومه‌تی ئه‌ردۆغان کیشه ‌ناوخۆییه‌کانی تورکیا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌که‌ن به‌بیانۆی ئه‌وه‌ که‌گوایه‌ په‌که‌که‌ هه‌رشه‌یه‌ بۆسه‌رئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی تورك! ‌ ‌
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
ئه‌ژی‌
 منیش وه‌كو كوردێك ده‌ڵێم زۆربه‌ی‌ به‌رپرسه‌كانم له‌به‌ر كورسییه‌كه‌ی‌ خۆیان چاو له‌ راستییه‌كان ده‌نوقێنن و له‌گه‌ڵ دوژمنا ده‌مانكه‌ن به‌ برا، ئێمه‌ ده‌بێت له‌ بارودۆخێكی‌ ئاوادا یه‌كبگرین، ده‌بێت یه‌كبگرین بۆ له‌ناوبردنی‌ تورك.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
چیا
 ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ له‌ قه‌ندیل دیاربه‌کر رزگار نابێ،زۆر به‌ هه‌له‌ داچوونه‌. چوونکه‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌می شۆرشێکی وه‌کوو شۆرشی پ.ک.ک بووه. به‌رهه‌می شۆرشی شاخ بووه‌ که‌ ئێستا له‌ سێبه‌ری دا دانیشتوون و هه‌موو رێکخراوێکی کوردی غه‌یری خۆتان به‌ ترۆریست ده‌زانن.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
یاد
 به‌رای من ،سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کانی سوپای تورکدا بۆ کوردستان ده‌سته‌وه‌ستانه‌ و ته‌ماشاکه‌ره‌ جورئه‌تی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سه‌ربازیی نیه‌. چونکه‌ خۆی به‌ هێزێکی نابه‌رامبه‌ر ده‌زانێ له‌گه‌ڵ تورکیا که‌ ئه‌ندامه‌ له‌ حلفی ناتۆ. چاوه‌رێی مه‌رحه‌مه‌تی سوپای عیراقه‌ هه‌ڵوێستێک وه‌رگرێت وئه‌میش هاوکاری بێت، سوپای عیراقیش خۆی گیرۆده‌یه‌و هێشتا خۆی به‌ته‌واوی رێکنه‌خستۆته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له‌م کێشه‌دا ، ئامریکا به‌ به‌رپرس ده‌زانێ و ناشوێرێ فشار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئامریکای به‌ناو دۆستی بێنێ له‌ عیراقدا. تاله‌رێیه‌وه‌، کشانه‌وه‌ی سوپای تورکی لێ ده‌ سته‌به‌ر بکات. بۆیه‌ ئێستا شه‌ری تورکیا بۆ مه‌رامه‌ جه‌هه‌نه‌مییه‌کانی به‌ پاڵپشتی ئامریکا به‌رده‌وام ده‌بێت. تاقه‌ رێگه‌ش که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌م ئاسته‌نگه‌ رزگار بکات وبیانووی تورکیا ببرێت. گوێزانه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ره‌کانه‌ بۆناو خاكی تورکیا ، ئه‌وبریاره‌ش لای په‌که‌که‌یه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
ئاراز
  ورده‌ ورده‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ كاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یانه‌ێت به‌كجاری‌ ئێمه‌ نیشتیمانیان بۆ به‌جێبهێڵین، منیش پێتان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ خه‌وی‌ شاعیرانه‌یه‌، سه‌ركردایه‌تی‌ كورد ئه‌م بێهه‌ڵوێستیه‌تان لێ‌ قبوڵناكرێت.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
به‌ختیار سه‌ڵاح- سلێمانی‌
 شێوازی‌ خه‌باتی‌ گیڤارایی‌ به‌سه‌ر چووه‌، توركیا ده‌وڵه‌تێكه‌ دیموكراتی‌ تیایه‌، با په‌كه‌كه‌ بچێت به‌شێوازی‌ دیموكراتی‌ خه‌بات بكات، ماڵی‌ ئێمه‌ش به‌ خۆیه‌وه‌ تێك نه‌دات. با ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده‌ ساویلكه‌ نه‌بین به‌ سۆزه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌كان نه‌ڕوانین.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
په‌رێز
 سه‌ركردایه‌تیه‌ك نه‌توانێت ته‌نها به‌ قسه‌ش هه‌ڵوێستی‌ نه‌بێت، ده‌بێت به‌زوترین كات ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه‌، هه‌رچه‌ند چاوه‌ڕیی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیان لێناكه‌ین، به‌ڵام ئایانده‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ گۆڕنكاری‌ گه‌وره‌ ده‌كات.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
فه‌ره‌یدون
  ئێمه‌ سه‌ركرده‌مان نییه‌،(.............)ئه‌وان ئه‌گه‌ر تورك دهۆك و هه‌ولێر و سێمانیش بگرێت گرنگ نییه‌ لایان به‌س كورسیه‌كانیان بمێنێت.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, February 28, 2008
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -10- په‌ڕه‌
12345678910
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
تۆپباران...
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
یه‌كی ئایار
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
كورد و عێراقی‌ داهاتو
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
گۆڕان و ئاینده‌
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
میدیای‌ چه‌واشه‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
سستبونی‌ په‌رله‌مان
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
حیزب.. حوكمڕانی‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
ئه‌و رۆژه‌ی‌ بابانوئێل گریا میوانی‌ هه‌موتانه‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ به‌در به‌رپرسیارێتی‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌مریكا عێراق: گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وت به‌ ته‌نها، كه‌رته‌كانی‌ تری‌ دواخستوه‌ توركیا داوای‌ ته‌سلیمكردنی‌ 300 ئه‌ندامی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات گۆڤاری دێرشپیگل: تورکیا چه‌کی کیمیایی دژ به‌ گه‌ریلاکانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌کارهێناوه گه‌رمیان: بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ گروپی‌ (ناوه‌ندی‌ رێكخراو و گروپی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مه‌ده‌نیه‌كان) راگه‌یاندرا كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا ده‌كه‌ن له‌ كاتی‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتندا ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت بناری‌ قه‌ندیل، هاوكاری‌ ئاواره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كرێت به‌ریتانیا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئەنجومەنەکانی هەرێمی ناوەڕاست ئه‌نجام ده‌دات نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا: داوامانكردوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆ بۆ هێزه‌كانی‌ به‌رگری شارستانی‌ بكرێته‌وه‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ نێوان سلێمانی‌ – سنه‌ – تاران ده‌كرێته‌وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه له‌ دیاربه‌كر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ دو ته‌ن و 500 كیلۆگرام حه‌شیشه‌دا به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی پاكستانه‌وه‌ 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 150 بێسه‌ر‌و شوێنن ئه‌ندامێكی لیستی‌ عێراقیه‌: ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی رزگاری‌ نیشتمانی‌ پێكبهێنێت