(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2010 نارده په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا په‌رله‌مان ده‌ستی كرد به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه، هه‌ر له گفتوگۆكانی سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر بودجه گۆڕان و لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كان به ده‌یان كه‌موكورتی بودجه‌یان خسته‌ڕو و داوایانكرد بودجه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، هاوكات لیستی كوردستانیش كه له یه‌كێتی و پارتی پێكدێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان داوایان ده‌كرد كه بودجه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت و په‌سه‌ند بكرێت.
دواتر به‌بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه دواخرا بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام تائێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ده‌سه‌ڵات له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌یان وت: به په‌سه‌ندكردنی بودجه ژیانی خه‌ڵك ده‌گۆڕێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌بێت و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێنرێت، بۆیه ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی گۆڕان نایه‌وێت په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئێستا ئه‌وه‌ی كه نایه‌وێت بودجه په‌سه‌ند بكرێت خودی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی.
له ئێستادا په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه دژایه‌تی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نایانه‌وێت بودجه په‌سه‌ند بكرێت، پارتیش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێن كابینه‌ی شه‌ش به كابینه‌ی خۆمان ده‌زانین، به‌ڵام بودجه‌كه هه‌ندێك كه‌موكوڕی تێدایه.
به‌ڕای تۆ:
1- كێ به‌رپرسه له په‌سه‌ندكردنی بودجه؟
2- چی به‌راوردێك ده‌كه‌یت له‌نێوان هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بودجه؟
3- پێتوایه پارتی دژایه‌تی كابینه‌ی شه‌ش بكات و نه‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێت؟
4- بودجه‌كه به‌گشتی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟