Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟

له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ "یاسای‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت"ی‌ عێراقدا سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ تا 19ی‌ ئازاری‌ 2003 له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ كورددا بوو دیاریكرا، سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیش به‌مه‌ رازی‌ بوو، دواتر به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 58ی "یاسای‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت"‌ و ماده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراق ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كران به‌ :"ناوچه‌ی‌ كێشه‌ له‌سه‌ر".
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كورد نه‌یتوانی‌ له‌ رێگه‌ی‌ ده‌ستووره‌وه‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌، له‌‌م ساڵدا سوپای‌ عێراق به‌ بیانووی‌ راوه‌دونانی‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان پڕۆسه‌ی‌ "بشائر الخیر"ی‌ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ ده‌ستپێكرد، سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌پێی‌ رێكه‌وتنێك له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی‌ وه‌ك قه‌ره‌ته‌په‌ و سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا ...هتد پاشه‌كشه‌ی‌ كرد بۆ سوپای‌ عێراقی‌، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی‌ كورد رایگه‌یاند كه‌ كورد ئاماده‌نییه‌ خانه‌قین چۆڵ بكات، نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی‌ كورد چووه‌ خانه‌قین و له‌ خانه‌قینه‌وه‌ وتی: "هێز به‌ هێز وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌"، تائێستاش گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن‌، دواجار كورد په‌نای‌ برد بۆ سیستانی‌ و سیستانیش رایگه‌یاند: كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق حكومه‌تی‌ هه‌موو عێراقه‌ و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی‌ دابه‌ش ناكرێت و سوپاش بۆی‌ هه‌یه‌ بچێته‌ هه‌موو شوێنێكی‌ عێراق...
به‌ڕای‌ تۆ:
1- كێشه‌ی‌ خانه‌قین و ناوچه‌ كوردییه‌كانی‌ پارێزگای‌ دیاله‌، كێشه‌یه‌كی‌ عه‌سكه‌رییه‌ یان سیاسی‌ و ده‌ستورییه‌؟
2- ئایا مه‌نده‌لی‌ و سه‌عدییه‌ و حه‌مرین و جه‌له‌ولاو ...هتد كوردستانن، یان ته‌نها خانه‌قین کوردستانه‌؟


Sunday, September 14, 2008
 
بیروڕا
1234
hersh hassan
 har awa rasta ..., ka dalyn keshaka na keshay easakarya na syasyt .... mnish dalium wak hawlatyaky shary xanaqin :sarkrdakjanman xareky bax mazraeayt xoyann chyan dawa lka masala chara nus sazakan... awan xamy alwanyan nya awan ayanawet hamw baxakany shary xanaqin bkrnw qwrxy bkan bo xoyan awan shary koshkjyana shryt baxyana
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, December 05, 2009
هيوا سالح
 كیشه‌ی‌ خانه‌قین به‌شێكه‌ له‌ كیشه‌یه‌كی‌ كه‌وره‌تر كه‌ كێشه‌ی‌ سیاسی‌ كه‌لی‌ كورده‌و تا ئه‌مرو به‌ ته‌واوی‌ جاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌, ئه‌كه‌ر ئیمه‌ له‌ خانه‌قین بدوریین ئه‌وا باشه‌كشمان به‌ كیشه‌كه‌مان كردووه‌و ده‌ستبه‌رداری‌ مافه‌كانمان ده‌بین, دواروز له‌ كه‌ركوك و ناوجه‌كانی‌ دیكه‌یش ده‌دۆریین. خانه‌قین زه‌نكی‌ تاقیكردنه‌وه‌مانه‌ له‌م ئه‌زموونه‌دا ده‌بیت كورد سه‌ربكه‌ویت, به‌ بیجه‌وانه‌وه‌ شوفینیزمی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ به‌ركی‌ جیاجیای‌ شیعه‌و سونه‌و ... ده‌مان خه‌نه‌وه‌ ناو قابۆره‌ی‌ ناوجه‌ی‌ حوكمی‌ زاتی‌ سه‌رده‌می‌ زوو.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 20, 2008
Hiwa awre
 Be ray mn keshey syasiye u merami syasi le pshte. Hemoo dagirkeran ta katek bedeselatn rezt ledegrn u hisabt bow deken, belam katek be deselat geyshtn nawt le koolekey ter da niye. be daxewe kurdisk dli saf u pake pey waye aw dagir keraneysh her wa bashn. pewiste serkrdayeti kurd lem kateda zor vrya bet yariyeke nedowrenet-
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 20, 2008
نامۆ سامان
 یان كه‌ركوك و خانه‌قین یان تاماوین ئه‌جه‌نگین. دایمه‌ له‌ شكیستیدائه‌وان دێن ئاگر ده‌كه‌ن به‌ جه‌سته‌و هۆشی ئێمه‌دا.. ئێمه‌ له‌وه‌ته‌یه‌ هه‌ین نازانین ژیان بریتیه‌ له‌ دسپیلن كورد ئه‌وه‌ی نییه‌.. كورد كه‌سایه‌تیه‌كی شكاوه‌ حیزبه‌ كوردیکان زیاتر وردیانكرد تازه‌ باور ناكه‌م وا ئاسان كۆكرێته‌وه‌.. لافیته‌ی حیزبه‌كان ئێمه‌یان به‌ره‌و كاره‌سات برد ..ئێستاكه‌ ته‌نها دۆراندن نیه‌ له‌ناچه‌كه‌دا به‌لكو به‌سایه‌ی سه‌ری .........مرۆڤی كورد كه‌سایه‌تیه‌كی بێ مانایه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌روات له‌ قوتابخانه‌كه‌ی حیزبه‌ كوردێكاندا ئێمه‌ كۆمه‌ڵێ شێتین به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی ره‌وانه‌یانكردن.. ئه‌وان به‌پێری هاتن، گه‌نجێتیان لێساندیه.. ئه‌وان به‌ناوی كوردستانه‌وه‌ هاتن به‌ عێراقیان سپاردین.. ئه‌وان به‌ناوی گیڤاره‌وه‌ هاتن به‌ جه‌لادینا سپاردین به‌ناوی داهاتووه‌وه هاتن به‌سه‌ده‌كانی جه‌هلیان سپاردین.. له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ كه‌ هێزی تالان هاتنه‌ سه‌ر حازری یه‌ك فیشه‌ك چییه‌ نه‌یان‌ناوه‌ به‌ حوكمه‌تی ئێراقیی كۆن و تازه‌وه باوریش ناكه‌م نه‌ فیشه‌كێك ته‌نها قسه‌یه‌ك بنێن به‌ دلێ عێراقی تازه‌وه‌..ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ئاش به‌تاڵ به‌ شێوه‌یه‌كی مۆدێرین.. ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ جوانه‌یان دابه‌كوشت له‌ پێناوی لافیته‌ی سواودا ئه‌و هه‌موو ژنه‌جوانه‌یان به‌ دیار چاوه‌روانی ئه‌نفاله‌وه‌ به‌زیندوویه‌تی كوشت.. 30 ساڵ براكوژی 15 ساڵ كۆچ 50 ساڵ ماڵوێرانی و جه‌نگ 17 ساڵیش بێ كار‌باو ئاوی خواردنه‌وه‌ ئیستا به‌م ته‌مه‌نی خۆڵه‌مێشیه‌وه‌ جه‌‌گ بێ یان ئاشتی به‌من چی هاورێ.. ئه‌مانه‌ به‌س له‌ دووره‌ جوانن بوون به‌ س گوندێكان ده‌یان ناسی.. ئه‌مانه‌ ده‌ستوری ئێراقیان ئیمزاكردووه ئه‌مانه‌ له‌سه‌رده‌می بریمه‌ردا ئیمزای پارێزگاكانیان كردووه.. ئه‌مانه‌ هه‌ـوو شتێك ده‌زانن به‌س شیوه‌ن بۆ ئێمه‌ی هه‌ژار نیه به‌ڵكو شیوه‌نه‌كه‌ بۆ خۆیانه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئه‌ها توویان كش مه‌لیك... ئه‌مانه له‌و كش مه‌لیكه‌ ده‌ترسن.. دوای ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانیه‌ دوای ئه‌و هه‌موو سه‌رگه‌رداییه‌ دوای ئه‌و سوكایه‌تیه‌ به‌ تاكی كورد ئێوه‌ چیتان كرد بۆ جه‌سته‌ی كورد.. ئه‌مانه‌ واده‌زان كوردستان له‌سه‌ر باوكیان تاپۆكراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بی ئیتر ئێمه‌ سه‌رگه‌ردان ده‌بین ئێ ئێمه‌ هه‌ر سه‌رگه‌ردانین.. تا ئه‌مانه‌ سه‌ركرده‌ بن حالێ ئێمه‌ هه‌رواده‌بن.. ئێوه‌ منداڵی كوردتان دوای 17 سال فێری ئه‌وه‌ كرد كه‌ چۆن بنوسی ئێراق چۆن خۆی به‌ ئێراقی بناسێ له‌ كاتێكدا منداڵانی كورد دوای 17 ساڵ وای ده‌زانی كه‌ كوردستان وڵاتێك سه‌رب‌خۆیه‌ مه‌خابن ئێوه‌ چیتان كرد به‌ خۆتان وخۆشتنا..... به‌سه‌ ئیتر به‌ناوی لافیته‌ی سواو دۆراوه‌وه‌ ته‌فره‌مان مه‌ده‌ن به‌ناوی كوردستانو كورده‌وا به‌ره‌و ئاگرمان مه‌به‌ن كه‌خۆتان تاسه‌ر ئێسقان ئێراقین.. نازانم ئێوه‌ چۆن شه‌رم ناكه‌ن كه‌ به‌ناوی كورده‌ قسه‌ده‌كه‌ن..كه‌خۆتان ئێراقی بن
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 20, 2008
Rebwar Rawf Hamasalih....Britania
 eama la wlatekda dazhin barambarakanman la zmany dasturw siasat tea nagan tanana nak har la iraq balku la hich wllateky rozhihallaty nawarastda natwany ba hoy syasatu dasturawa mafakant war bgry balku pewista ba heaz la maydany syasta xot bnweny au kat ham dasturakat gea ba gea dabet wa ham syasatisht ba hez dabet wa barambarish ba asany ashtit la gallda gea ba gea dakat boya hewaxwazm leprsrawan la giaty dawllamand krdny xoyan ba bir la dawllamand krdny hezy peshmaga bkanawaw hezeky yakgrtu habet dur la giany yakety chetyu party chetiawa...pewista hezeky nizamy reku peky pr chak kraw habet... supas
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 20, 2008
هةلَكورد جةلال
 ته‌نها شوێنێك له‌ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان كه‌ ئێمه‌ی‌ كورد شانازیمان پێوه‌ده‌كرد به‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ مافی‌ كورده‌كانی‌ تیادا گه‌رێنرایه‌وه‌و پێكه‌وه‌ژیانی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ له‌سایه‌ی‌ كورد دا تیا په‌یراوكرا خانه‌قین بوو ،به‌لاَم وادیاره‌ ئه‌ویشمان چوو.له‌سه‌ره‌تادا كورد پلانی‌ باشی‌ هه‌بوه‌ یان نا بۆخانه‌قین ئه‌وه‌ كه‌س نازانێت چونكه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی‌ بریاره‌سیاسه‌كان له‌م هه‌رێمه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ژوره‌ داخراوه‌كاندا ئه‌درێن،به‌لاَم به‌گوته‌ی‌ زۆرێك له‌وهاورێ رۆژنامه‌نوسانه‌ی‌ به‌كار سه‌ردانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردوه‌و به‌خۆشمه‌وه‌ كه‌ چه‌ند جارێك بۆسه‌ردان و بۆكاری‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و شاره‌م كرد،به‌جدی‌ هه‌ستم ده‌كرد خانه‌قین به‌ره‌وكوردستانی‌ بون ده‌گه‌رێته‌وه‌. به‌لاَم به‌هۆی‌ ساردبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كوردی‌ و سه‌رقاڵبونیانبه‌هه‌ندێك دۆسێی‌ تره‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ نوستوه‌كا له‌به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی‌ خانه‌قین دا به‌خه‌به‌ر هێنرانه‌وه‌و به‌هێزی‌ سه‌ربازی‌ پرۆژه‌ سیاسی‌ ونه‌ته‌وه‌یی وئابوریه‌كانی‌ كوردستانیان تۆقاند تا بیر له‌گه‌رانه‌وه‌ی‌ یه‌كجاره‌كی‌ نه‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وكێشه‌یه‌ له‌غیابی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ده‌ستوره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌و بوه‌ به‌كێشه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ و به‌رێگه‌چاره‌ی‌ سه‌ربازی‌ و چه‌كداری‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت . به‌دڵنیایشه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستادا كه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌به‌هێزبوندایه‌ به‌هیچ جۆرێك جه‌نگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد دا نایه‌ته‌وه‌وبه‌شكستی‌ سیاسی‌ و عه‌سكه‌ری‌ بۆكورد كۆتایی دێت .
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 20, 2008
pshtiwan karim galali
 به‌رای‌ من ئه‌م كێشه‌یه‌ دررێژه‌ ده‌كێشێ‌ تا دواجار ره‌نگه‌ شه‌ڕێكی‌ ماڵوێرانكه‌ر به‌رۆكی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌گرێو به‌دڵنیاییه‌وه‌ كورد له‌م شه‌ره‌دا ده‌یدۆڕێنێ‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا شه‌رَ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌كات زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندیشی‌ لای‌ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه‌ كه‌ ئیستا له‌ده‌سه‌لاَتدان
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 20, 2008
aborand
 keshae xanaqen o awane tresh hamoe syasio dastorei o qanoneya o pyawe aql o dlsoz o sharazae awet. pa pyawe halparst o hech labara naboo nabretawa, badlnyayawa ba katafalabarkrdn nabet
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 19, 2008
برادۆست ئەمەریكا؛
  بەڕێزانی كورد پەروەر، ئەرێ كێ هەیە لە كورد ئاستی بیر كردنەوەی ئەوەندە نزم بێت بڕوای بەو عەقلیەتە هەبێت كە ئەوە 18 سالە هەمو كورد داوایان لێ دەكات و لێیان دەپاڕێنەوە و تا ئێستا نەیان توانیوە ئیدارەكانیان یەكخەنەوە، ئێستا بڕوایان پێ بكرێت كە دەتوانن هەرێمە دابڕاوەكان بگێڕنەوە سەر هەرێمی كوردستان و سنوری كوردستان بە فەرمی ئاشكرا و بچەسپێنن!!!! من بڕوام وایە دەبێ كورد هۆشیارانە بەدوای ڕێگاچارەێكیتر دا بگەڕێ و زیاتر عەقلییەتی حیزبی و خۆپەرستی ڕێگای پێنەدرێ، ئەگینا زۆر دوور نیە ناوچەكانیتریش بدۆڕێنن... 19 / 9 / 2008
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 19, 2008
Barzan -London
 It is very clear to every intelligent kurd that the political situation in Iraq is changing,we know that the Iraqi government has got more power and the kurdish representatives in Baghdad has less,we have lost many oppourtunities to demand having a free kurdish region and now becomes more difficult to get it.The kurdish region has been free for many years but the kurdish political parties couldnot demand or work hard for a free kurdish region instead they tried to gain peoples sympathy to belong to PUK or KDP which is not make any sense to an intellectual kurd I am really very sory for this situation I think another ASHBATAL or HARAS is infront of our near future,I hope Iam wrong but I feel It deep in my heart,the history will recur Many thanks
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 18, 2008
دکتۆر نه‌وزاد
 فه‌رموون ئه‌مه‌ نووسینی نووسه‌رێکی عه‌ره‌بی لیبراڵه‌ له‌سه‌ر بێ ئه‌زموونی سه‌رانی کورد يا قادة الكرد.. لوموا أنفسكم! (صوت العراق) - 18-09-2008 ارسل هذا الموضوع لصديق بقلم: عدنان حسين لا ينبغي لقادة الكرد في العراق إلا أن يلوموا أنفسهم على المتاعب والمصاعب التي ما انفكوا يواجهونها مع «حلفائهم» في السلطة من الإسلاميين الشيعة والسنة. فهؤلاء القادة صدّقوا أكثر من اللازم أن الأحزاب الإسلامية يمكن أن تكون شريكا نزيهاً ومؤتمناً على إقامة النظام الديمقراطي الفيدرالي الذي توافقت عليه الأحزاب الكردستانية وسواها من القوى الوطنية العراقية في فترة النضال ضد نظام صدام حسين، وقبلت به الأحزاب الإسلامية في الظاهر فقط.. وعلى مضض أيضا. هؤلاء القادة كذلك لم يتحصنوا منذ البداية بإدراك حقيقة أن الأحزاب والجماعات الإسلامية، شيعية كانت أم سنية، لا تؤمن بالديمقراطية ولا بالفيدرالية، وأنها مجرد مستخدم للدين في الشأن السياسي، ومستثمر له في خدمة الأغراض الشخصية.. وهؤلاء القادة، أيضا وأيضا، لم يعتبروا بتجربتهم العملية مع هذه الأحزاب على مدى السنوات الخمس الماضية، وخصوصا تجربة سنّ الدستور.. فالدستور العراقي الحالي، كما يعرف هؤلاء القادة ونحن معهم، هو دستور نصف ديمقراطي، وقد سُنّ بهذه الصيغة بسبب التعنت الذي أبدته الأحزاب والجماعات والهيئات والمرجعيات الإسلامية -وإيران كذلك- تجاه البنود الديمقراطية التي كانت مقترحة في الأساس. وبسبب نصف ديمقراطية الدستور العراقي اضطر الكرد إلى تشريع دستور لإقليمهم يختلف اختلافا كبيرا عن الدستور العراقي الذي ينتقص كثيرا من الحقوق السياسية والاجتماعية للمواطنين ويضيّق على حرياتهم العامة والخاصة. ويتعين ان يلوم قادة الكرد أنفسهم أيضا لأنهم اطمأنوا أكثر مما ينبغي إلى وضعهم الذي بدا لهم حصينا داخل كيانهم الإقليمي، لاهين عن الحاجة إلى العمل الواسع والنشيط والمتواصل، بأفق بعيد المدى، بين أوساط الرأي العام العراقي، وبخاصة العربي، وتوثيق علاقات العمل المشترك مع القوى الوطنية الديمقراطية، على رغم ضعفها الواضح، ومع منظمات المجتمع المدني، والنشاط عبر الإعلام والمحافل والمنتديات الثقافية والسياسية والاجتماعية من أجل عدم الإفساح في المجال لبقايا البعثيين وسواهم من الشوفينيين العرب والتركمان وامتدادات إيران وتركيا وسورية لتشويه صورة المطالب الكردية، والعزف على أوتار الوطنية العراقية التي أثبتت وقائع التاريخ المعاصر للعراق أن أعداءها الأشرس هم البعثيون وسائر الشوفينيين العرب والتركمان، وكذلك امتدادات إيران وتركيا وسورية.. لقد ركن القادة الكرد إلى إعلام بائس موجه من أربيل والسليمانية لا يعرف كيف يخاطب الناس، ولابدّ أنه عاد على قضيتهم بنتائج عكسية، أو في أحسن الاحوال لم ينفع هذه القضية في شيء. ليس للشماتة هذا الكلام.. إنه قرع لأجراس التنبيه، فأي انتكاسة للمشروع الديمقراطي الكردستاني ستكون مقدمة لانتكاسة أكبر للمشروع الوطني الديمقراطي العراقي برمته، والذي تتربص به المشاريع الدكتاتورية الشمولية.. الإسلامية منها والقومية.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 18, 2008
كوردستاني
 ئه‌رێ‌ برا با قسه‌یه‌كیش بۆ دز بكه‌ین، كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد سه‌ری زمان و بنی زمانیان ده‌ستوور و ده‌ستوره‌، ئێوه‌ مادام كاتی خۆی‌ گره‌وه‌كه‌تان دۆڕاندوه‌ و ئیَستاش رازین به‌ ده‌ستوور، ده‌ی له‌و ده‌ستووره‌ی كه‌ ئیَوه‌ شنازی پیَوه‌ ده‌كه‌ن ده‌ڵیَت حكومه‌تی عیَراقی سه‌ربه‌ست و ئازاده‌ بو هه‌رجیَگایه‌ك سوپاكه‌ی بجوڵیَنیَت ، جا ئه‌گه‌ر بۆ به‌سره‌ بیَت یان بۆ رومادی بیَت یان بۆ خانه‌قین و هه‌ولیَر وزاخۆ بیَت، به‌ئیَوه‌ ده‌ڵیَم، پیَم ناڵیَن چۆن وبه‌ چ روویه‌كه‌وه‌ باس له‌ كوردایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌، ئیَوه‌یه‌ك تا دویَنێ‌ بوو له‌گه‌ڵ‌ شیعه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گویَكانی ئیَراندا هاوپه‌یمان بوون ، هه‌ر ئیَوه‌ نه‌بوون له‌ هاوینه‌هه‌واری پیرمام و سلیَمانی و قه‌ڵاچوالان و دوكان ئه‌وانتان ده‌حه‌وانده‌وه‌!!! به‌ڵام سه‌د حه‌یف داخی گرانم تا كه‌ی ئیَوه‌ له‌ عه‌قیده‌ كه‌ی‌ شیعه‌ تێ‌ ناگه‌ن كاتێ‌ له‌ حاڵه‌تی زعف و لاوازی بوون له‌گه‌ڵتانن به‌ڵام له‌ كاتی قوه‌ و هیَز و ئا به‌و شیَوه‌یه‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ به‌ڵیَن و په‌یمانه‌كانیان!!!! ده‌ی كه‌واته‌ مادام ئیشی خۆتانه‌ ئه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد گله‌یی له‌كه‌س مه‌كه‌ن له‌ ساده‌یی و بێ‌ عه‌قڵی خوتان له‌لایه‌ك ، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌ ( جبروتی و خو به‌ زل زانین و كه‌سی تر نه‌خویَندنه‌وه‌ ) بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش بزانن كار هه‌ر به‌ خانه‌قین و جه‌له‌ولا و دوزخورماتوو ناوه‌ستیَت، به‌ڵكو به‌ پیَی ده‌ستووری عیَراقی بۆیان هه‌یه‌ جاریَكی تر ئه‌نفالمان بكه‌نه‌وه و هیَزیان بگاته‌ سه‌ر سنووری ئیَرانیش، ئیَوه‌ش بۆ خۆتان بده‌ن له‌ سكی خۆتان و روو ڕه‌شی به‌رده‌م گه‌ل و میلله‌ت بن . له‌ كۆتایدا ئه‌و دوو دیَره‌ شیعره‌ی پیره‌میَرد ده‌نووسم كه‌ ده‌ڵیَت : وه‌فدی كوردستان میلله‌ت فرۆشان / نه‌ ناو تان ما نه‌ ناونیشان دڵم گه‌رمه‌ لیَم مه‌گرن مه‌ڵین والله بیَگانه‌ په‌رسته‌ !!!!!
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 18, 2008
karox
 كێشه‌ی‌ خانه‌قین كێشه‌ی‌ پاراستنی‌ باخ وكۆشكه‌كانه‌ نه‌ سیاسیه‌و نه‌ عه‌سكه‌ری‌.. ئه‌گینا بۆ دیفاع له‌ جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌ ناكه‌ن؟! مه‌گه‌ر ئه‌و‌ێش كوردستان نییه‌؟ مه‌رامه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و شارانه‌دا باخ و مه‌زرعه‌و خانویان نییه‌......................
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 18, 2008
Rebwar rawf hamasalih..Britania
 keshay xanaqin harchiak bet nazanm ballam awa dazanm ka supa taky la kfryu kalarish halchniwa
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, September 17, 2008
دارا / سيَكانيانى
 كێشه‌ی‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان كێشه‌یه‌كی‌ ده‌ستوریه‌و ئه‌بێت له‌ڕێگه‌ی‌ یاساییه‌وه‌چاره‌سه‌ربكرێت وه‌به‌دورنازانرێت ئه‌گه‌رپه‌نابوَهوَكاری‌ تببه‌ین به‌تایبه‌تی‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ توشی‌ گرفتی‌ ترببین چونكه ‌هه‌موومان باش ئه‌وڕاسیه‌ده‌رك ئه‌كه‌ین كاتێك بمانه‌وێت به‌هێزوه‌لاَمی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ بده‌ینه‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته ‌حكه‌مه‌ته‌كه‌ی‌ صدام نییه‌ ڕای‌ گشتی‌ جیهانی‌ ونێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ بن وه‌ولاَتانی‌ دراوسێ‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌له‌دژی‌ كوردو ئه‌زموونه‌كه‌ی‌ پشتیوانی‌ له‌هه‌وڵه‌كانی‌ مالكی‌ وحكومه‌نه‌كه‌ی‌ ئه‌كه‌ن بوَدژایه‌تی‌ كورد له‌به‌رئه‌وه‌ئه‌بێت سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد زوَربه‌متوازنی‌ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودوَخه‌هه‌ستیاره‌بكه‌ین وه‌مه‌جالی‌ ئه‌وه‌نه‌ده‌ین كه‌باسی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌یه‌ك ئه‌كه‌ین ئه‌وان چه‌ندان كێشه‌ی‌ ترمان بوَدروست ئه‌كه‌ن خوَخانه‌قین باسی‌ نه‌بوو به‌لاَم كه ‌ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان گرت له‌ماده‌ی‌ 24ئه‌وان مه‌له‌فی‌ خانه‌قین وبوجه‌و گرێبه‌ستیه‌نه‌وتیه‌كان داهاتی‌ گومرگه‌كان ه‌وچه‌ندان شتی‌ تردێننه‌پێشه‌وه‌ به‌ لاَم دواجارنابێ‌ ئه‌وه‌مان له‌یادبچێ‌ كه‌ خوَمان پێشترڕزی‌ بووین به‌سنورۆه‌كانی‌ پێش 19/3/2003ئه‌كرائه‌وكاته‌ زه‌مانه‌تی‌ ئه‌وناوچانه‌مان مسوَگه‌رتربكردایه‌ وه‌ ئه‌وه‌شمان له‌یادبێت كه‌ئێمه‌دروشمی‌ فیدراڵیمان به‌رزكردوَته‌وه‌له‌چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا به‌لاَم ئێمه‌بوَناوچه‌كانی‌ تر بوَبه‌ئاسانی‌ ته‌سلیم بووین ئایه‌ئه‌وه‌سه‌ره‌تایه‌ك نه‌بوو كه‌خوَمان وه‌ره‌قه‌ماندابه‌ده‌ست حكومه‌نی‌ عێراقیه‌وه‌ ئایاته‌واوی‌ سنوره‌كانی‌ كوردستان ئێستاله‌ژێرده‌سه‌لاَتی‌ كوردی‌ دایه‌ وه‌ئایا بوَئه‌وشوێنانه‌ی‌ تربه‌رنامه‌وپلانی‌ كوردچی‌ یه‌چونكه‌ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ ئه‌كرێت حكومه‌تی‌ عێراقی‌ خه‌ریكی‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ ماده‌ی‌ 24ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ئه‌یانه‌وێت كاتێك ڕازی‌ بن له‌سه‌رپێشنیاره‌كانی‌ كورد كه‌ئه‌وكات ئه‌وان كاری‌ یان بوَپڕوَژه‌كه‌ی‌ خوَیانكردبێت ئه‌گه‌رداواكاریه‌كانمان جێ‌به‌حێ‌ بكه‌ن ئه‌وابه‌شێكی‌ كه‌می‌ بچنه‌ ژێربارییه‌وه‌چونكه‌ هه‌ركات ئێمه‌هه‌ڵوێسته‌مان كردووه‌ له‌سه‌ركێشه‌یه‌ك ئه‌وان چه‌ندان گرفتی‌ تریان بوَدروست كردوین ئایا كوردله‌داهاتووداله‌حكومه‌تێكی‌ تردائه‌توانێت به‌ئامانجه‌كانی‌ بگات ئه‌گه‌رئێستانه‌ی‌ توانیبێت چونكه‌كوردله‌م قوَناغه‌یداله‌هه‌ره‌می‌ ده‌سه‌لاَتدایه‌ پشتیوانی‌ هه‌بووه‌ ئه‌گه‌رهه‌ردووپێگه‌ی‌ ده‌سه‌لاَت وپشتیوانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ده‌ستدا ئه‌وكات چی‌ وه‌ئوَباڵی‌ ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی‌ ڕابردووله‌ئه‌ستوَ كێ‌دایه‌
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, September 17, 2008
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -4- په‌ڕه‌
1234
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
دو ئیداره‌یی‌
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
تۆپباران...
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
كورد و عێراقی‌ داهاتو
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
گۆڕان و ئاینده‌
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
میدیای‌ چه‌واشه‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
سستبونی‌ په‌رله‌مان
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
حیزب.. حوكمڕانی‌
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
پێده‌چێت قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ پاشگه‌ست بێته‌وه‌ له‌ بڕیاری سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبكه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌راسیمێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سازده‌كه‌ن سۆران: له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كانی قه‌زاكه‌، 100 كه‌س دامه‌زراون كه‌ركوك: گه‌نجێك به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ رفاندن رزگار كرا دوزخورماتو: باوك و برای‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ كورده‌ی‌ سوپای‌ عێراق ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 2 سه‌بازی‌ ئه‌مه‌ریكی كوشت و 9 ی‌ دیكه‌شی برینداركرد ئێران: ده‌ستگیركردنی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ دوای‌ ساڵێك له‌ پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ردو وڵات، سوریا په‌یوه‌ندی به‌ عێراقه‌وه‌ كرد دێره‌لوک: به‌هۆی‌ رۆچۆنی‌ چه‌ند تاوێرێك له‌سه‌ر ئاوی‌ زێی‌ گه‌وره،‌ دو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی دیکه‌ش برینداربو گرێیه‌كانی‌ شكسپیر ده‌كاته‌وه‌ که‌مخه‌وی و مه‌ترسییه‌کانی قه‌ره‌هه‌نجیر: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌کوژرانی، ته‌رمی گه‌نجێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌ گروپی‌ رۆشنبیرانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كفری‌ پشتیوانی‌ له‌ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ كردن له‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌که‌ن کوفی ئه‌نان: جه‌نگی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی دو ده‌یه‌ بۆ دواوه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌ردو ئیئتیلافه‌ شیعه‌که‌ شکستیان هێنا له‌دیاری کردنی میکانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران لیستی عێراقییه دورخستنه‌وه‌یان له‌پێکهێنانی حکومه‌ت، ‌به‌کوده‌تا بۆ سه‌ر دیموکراتی و ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات