|
بێکهام به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆما یاریده‌کات
|
|
|
(سبه‌ی):
ده‌ڤید بێکهام- ی ئینگلیزی و یاریزانی نوێی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، به‌شداری یه‌که‌م یاری ره‌سمی یانه‌که‌ی ده‌کات به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆما.
له‌وباره‌یه‌وه راهێنه‌ری یانه‌ی میلان کارلۆ ئه‌نشیلۆتی رایگه‌یاند: "زۆرباش خۆمان ئاماده‌کردوه بۆ یاری یانه‌که‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆما، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که یاریمان نه‌کردوه، به شێوه‌یه‌کیباش راهێنانه‌کانمان ده‌که‌ین".
ئه‌نشیلۆتی وتیشی: "بێکهام به‌شداری یاری داهاتوی یانه‌که‌مان ده‌کات به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆما".
جێی ئاماژه‌یه له ئێستادا یانه‌ی میلان به ته‌واوی ئه‌ستێره‌کانییه‌وه، به‌رده‌وامه له مه‌شقه‌کانی له دوبه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یارییه‌کی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی ده‌کات.
شایانی باسه رۆژی یه‌کشه‌ممه 11/1/2009 یانه‌ی رۆما له یاریگای ئۆڵۆمپی، میوانداری یانه‌ی میلان ده‌کات، له میانی یارییه‌کانی 18ی خولی هه‌فته‌ی ئیتاڵی، یارییه‌که‌ش سه‌عات 10:30ی شه‌و به کاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت.
Saturday, January 03, 2009
|
|
|
|