|
پیكیَ بۆنده‌كه‌ی نویَ كرده‌وه
|
|
|
(جیرارد پیكیَ) ى به‌رگریكارى یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی دریَژه به پاراستنی هیَڵی به‌رگری كه‌ته‌لۆنیه‌كان ده‌دات و بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2015 نویَ ده‌كاته‌وه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له ریَی ماڵپه‌رى تایبه‌تی خۆیه‌وه به شیَوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرایكرد كه (جیرارد پیكیَ)ى دڵی به‌رگریكارانی یانه‌كه‌ی له‌گه‌لڕ به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌دا گه‌یشتۆته ریَكه‌وتن و بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2015 نویَكردۆته‌وه،ئه‌و ماڵپه‌ره ئاشكرای كردوه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه برِی پاره‌ی پیَویست بۆ شكاندى بۆندی ئه‌و یاریزانه‌یان 4 ئه‌وه‌نده‌ی پیَشو به‌رزكردۆته‌وه‌و له 50 ملیۆن یۆرۆوه كردویانه به 200 ملیۆن یۆرۆ.
جیَگه‌ی ئاماژه پیَدانه (پیكیَ) له ساڵی 2004 دا له ریزه‌كانى یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه روی كرده خولی پریمه‌رلیگی ئینگلیزی و په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزیه‌وه به‌ڵام به‌هۆی دانیشتنی زۆری له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌كی یانه‌كه‌ی له وه‌رزی رابردودا گه‌رِایه‌وه ریزه‌كانى بلوگراناو له ئیَستادا یه‌كیَكه له باشترین یاریزانه‌كانى ئه‌و یانه‌یه.
Sunday, January 03, 2010
|
|
|
|