(سبه‌ی):
له‌ئێستادا ئابوریی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌وته‌ی پسپۆڕان گرنگیدان به به‌رهه‌می نه‌وت به ته‌نها، نه‌بۆته هۆی رزگاركردنی عێراق له كێشه ئابورییه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌بۆته هۆی په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی دیكه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وتمان پابه‌ند كردوه به‌وه‌ی كه كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوخۆی عێراق په‌ره‌پێبده‌ن و پێشبینشی كرد له داهاتودا عێراق بتوانێت به سه‌ركه‌وتوانه بتوانێت غاز ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات و له‌هه‌مان كاتدا بۆ پێداویستیی ناوخۆش به‌كاری بهێنێت.
وتیشی: به‌نیازین چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی غاز بخه‌ینه وه‌به‌رهێنانه‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له كێڵگه‌ی عوكاش له خۆرئاوای عێراق و كێڵگه‌ی مه‌نسورییه له دیاله و سه‌یبه له به‌سره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئابوریی عێراق به‌ڕێژه‌ی 95% پشت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ده‌به‌ستێت، به‌ڵام گرنگیدان به ته‌نها به‌و بواره، نه‌بۆته هۆی په‌ره‌پێدان به بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و پسپۆڕانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته كۆمپانیا عێراقیه‌كان هه‌لی كاریان پێبدرێت بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه.
سالم جبوری كه پسپۆڕێكی ئابورییه رایگه‌یاند: عێراق نه‌وت ره‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات به‌ڵام هاوڵاتیان به‌ده‌ست كه‌میی به‌روبومه خۆراكییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێن و میوه و سه‌وزه له وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێت، بۆیه پێویسته په‌ره به كه‌رته‌كانی تری وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بواره جیاوازه‌كانی تر بدرێت.