 |
|
Saturday, July 31, 2010 |
|
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر (كه‌شتیگه‌لی ئازادی) راده‌گه‌یه‌نرێت |
(سبه‌ی):
به‌پێی هه‌واڵێك كه كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه: له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له مانگی حوزه‌یراندا ده‌رچوه، سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه) لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئازادی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت.
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه: ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا هاوكاری ده‌كات‌و یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ش له 10/8 دا ده‌بێت له شاری نیویۆرك.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بانكی مۆن، سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كه دوێنێ (هه‌ینی) له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئیهۆد باراكی سه‌رۆكی ئیسرئیل له شاری نییۆرك خستیه‌ڕو، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به مه‌به‌ستی لیكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه پێكهێنراوه، له: پسپۆڕێكی توركی‌و ئیسرائیلی‌و كۆڵۆمبی پێكدێت‌و جێفری بالمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی نیوزلانده سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مساڵ له 31ی مانگی ئایار، له كاتی گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ شاری غه‌ززه، 8 كه‌شتی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست روبه‌ڕوی هێرشی سوپای ئیسرائیل بونه‌وه‌و له ئه‌نجامدا 16 هه‌ڵسوڕاوی توركیا كوژران‌و 50 ی دیكه‌ش برینداربون. به‌هۆی روداوه‌كه‌شه‌وه سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل بچڕا. |
|
|
|