|
مۆرینۆ داوای دواخستنی دێربی ده‌كات
|
|
|
سبه‌ی
(خوسیه مۆرینۆ)ی پورتوگالی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلاتی ئیتاڵی داوا له كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ده‌كات كه یاری دێربی شاری میلانۆ كه بڕیار وایه رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتو له نێوان هه‌ردو یانه‌ی (ئه‌یسیمیلان و ئه‌نته‌رمیلان)دا به‌ڕێوه‌بچێت دوابخرێت و له كاتی خۆیدا ئه‌نجامنه‌درێت.
به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا له خشته‌ی یاریه‌كانی جامی وڵاته‌كه‌یاندا ئه‌نجامیان دا‌و یاری نێوان هه‌ردو یانه‌ی (ئه‌یسی میلان و ئۆدێنێزی) یان له ئه‌م شه‌وه‌وه دواخست بۆ هه‌فته‌ی داهاتو (خوسیه مۆرینۆ) بێزاری خۆی ده‌ربڕی و نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی (ماوریزیۆ پیرێتا)ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی (به‌ڕێز پیرێتا،ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌مان به‌هۆی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا له ئه‌نگۆلایه و 4 یاریزانی هێڵی ناوه‌ندیشمان به‌هۆی پێكانه‌وه دوركه‌وتونه‌ته‌وه داوات لێده‌كه‌م كه یاری دێربی بۆ كاتێكی تر دوابخه‌یت).
Tuesday, January 19, 2010
|
|
|
|