 |
|
Saturday, July 31, 2010 |
|
به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی پاكستانه‌وه 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 150 بێسه‌ر‌و شوێنن |
(سبه‌ی):
وه‌زیری راگه‌یاندنی پاكستان راگه‌یاند: تیمه‌كانی فریاگوزاری‌و سه‌ربازه‌كانی وڵات به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ فریاكه‌وتنی هه‌زاران كه‌سی زیانلێكه‌وتوی ئه‌و لافاوه‌ی روی له باكوری رۆژئاوای پاكستان كردوه، كه ئه‌وه‌ش به خراپترین جۆری لافاو له‌و وڵاته‌دا ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 800 كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
میان ئیفتیخار، وه‌زیری راگه‌یاندن، وتی: "ئه‌م لافاوه مه‌ترسیدارترین لافاوه له‌مێژوی ویلایه‌تی خه‌یبه‌ر باختونخوا و مێژوی وڵات‌دا"
.
میان رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌و ئه‌و روداوانه‌ی هاوپه‌یوه‌ندن، گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته 800 كه‌س ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ویلایه‌تی خه‌یبه‌ر باختونخوا، نزیكه‌ی 150 كه‌س بێسه‌روشوێنن‌و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س زیانیان به‌ركه‌وتوه‌و لافاوه‌كه بوه‌ته هۆی راماڵینی زیاتر له 3700 ماڵ‌و ژماره‌ی بێ ماڵ‌و حاڵه‌كانیش تادێت له‌زیادبوندایه.
به‌پێی وته‌ی وه‌زیری راگه‌یاندن، شاری بیشاوه‌ر له باكوری رۆژئاوا‌و هه‌رێمی سوات‌و شانغال و چه‌ندین گوند به‌ته‌واوی دابڕاون له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا، به‌هۆی داپۆشینی رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ناوچانه.
وێنه: ئه‌ی ئێًف پی |
|
|
|