له ژماره 302ی رۆژنامه‌كه‌ماندا، له لاپه‌ڕه یه‌كدا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی "پێشمه‌رگه هێزو چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی خانه‌قین ده‌كات"؛ هه‌ر ئه‌و رۆژه ئاگاداری ئه‌وه‌بووین هه‌ندێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه كه ئێستا له خانه‌قینن، ته‌نها دیوێكی هه‌واڵه‌كه‌یان بینیوه‌و به‌و هه‌واڵه نیگه‌ران بوون به "ئاشكراكردنی نهێنی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه"یان بۆ دوژمنان له‌قه‌ڵه‌م داوه.
زۆرمان هه‌وڵدا ئه‌و راستییه روونبكه‌ینه‌وه كه هیچ مه‌به‌ستێك له‌و هه‌واڵه‌دا نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر "ناڕاستییه‌ك"ی تێدا به‌دیده‌كرێت، با فه‌رمانده‌یی یان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تری سه‌ربازیی له هه‌رێمدا (كه ماشه‌ڵڵا زۆر‌و زه‌به‌ندن!) به درۆی بخاته‌وه. ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ بهإێزێكی فه‌رمانده‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه به‌ناوی وته‌بێژێكی ئه‌وان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بۆ بڵاوبكرێته‌وه، گوایه ئه‌وان نههێزو نهچهكیان ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره نه‌كردووه (به پێچه‌وانه‌ی دوا وشه‌ی وتاره‌كه‌ی برای ئازیزم كاك سه‌لام عه‌بدوڵڵا له دوا ژماره‌ی هاوڵاتی، كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو گوایه ئێمه له هه‌واڵه‌كه‌مان پاشگهزبووینهتهوه، نه‌خێر ئێمه ته‌نها به هه‌واڵێكی نوێ روونكردنه‌وه‌مان داوه). به‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مامه‌ڵه‌یه‌كی رۆژنامهنووسییانهمان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه كرد، كۆتایی پێهاتو وامانزانی ئیتر ئه‌وه ده‌بێته داخستنی ده‌رگای ئه‌و هه‌رایه، به‌ڵام ناگه‌هان خه‌ڵكانێك وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان له كه‌میندا بوون بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر جوڵه‌و ورته‌یه‌كی ئێمه، بۆئه‌وه‌ی بیانوویه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت تاكو به خه‌یاڵی خۆیان هه‌م ئێمه له ریزی نیشتمانی دهرپهإێننو هه‌میش خۆیان بكه‌نه وڵاتپارێزێكی نموونه‌یی، به‌م كاره‌ش هه‌ر هیچ نه‌بێت چانسێكی نوێیان ده‌ست دهكهوێتو به خه‌ونه دێرینه‌كانی "بوون به زه‌عیم" بگه‌ن.
بۆیه زۆر به په‌له ده‌زگایه‌كی وه‌همیان به ناوی "فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی هێزه‌كانی خانه‌قین" داتاشی، به‌ڵام له‌به‌ر په‌له‌په‌ل له بیریان چوو، پاشگری "بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه!" بخه‌نه دوای ئه‌و فه‌رمانده‌ییه مه‌یدانییه؛ چونكه پێده‌چێت یهكهمو دوا كاری ئه‌و "فه‌رمانده‌ییه" ته‌نها ئه‌و به‌یاننامه‌یه بێت!. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی هێزه‌كانی خانه‌قین له‌به‌ر رق‌و به‌رچاو لێڵی، له چه‌ند دێإێكدا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و فه‌توای خیانهتو نانیشتمانیبوون ده‌خاته پاڵ رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسه‌كانی رۆژنامه.
به‌م كاره‌ش مه‌علومه ده‌یه‌وێت چی‌و كێ بپێكێت، به‌ڵام هێشتا په‌رده‌ی ترس‌و ترسنۆكی ئه‌و بواره‌ی پێنه‌دا ئازایانه په‌نجه بۆ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه رابكێشێت‌و نامه‌ردانه خۆی ده‌نووسێنێت به رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌وه، كه جگه له كاری رۆتینیاتی رۆژنامه‌گه‌ری، هیچ شتێكی تریان نه‌كردووه.
داتاشینی ده‌زگایه‌كی وه‌همی ته‌نها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رۆژنامه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته سهختو برینداركهرانه له دوو كه‌ناڵی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ی حیزبیداو بێ هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ویژدانی‌و ئهخلاقیو حساب نه‌كردن بۆ مه‌ترسیداربوونی ئه‌و تۆمه‌تانه، ناچارمان ده‌كات له پره‌نسیپی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی قسه‌ی بێسهروبهرو ههرزهییانهو خۆپاراستن‌و نه‌كه‌وتنه داوی چه‌له‌حانێی بێسوود لابده‌ین، لێره‌دا به‌گوێره‌ی پێویست وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێمه هه‌وڵدانێك ده‌بێت بۆ قسه‌كردنێكی جدیی له‌سه‌ر كۆی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه؛ په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا، كه‌ركوك‌و قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین، نه‌عره‌ته‌ی جهنگو ئاشتی، پسوڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری له كه‌سانێك كه داچۆڕاون له‌هه‌ر به‌هایه‌كی نیشتمانی‌و شۆڕشگێڕی‌و چه‌ند لایه‌نێكی تر كه له تهشهیرنامهكهی "سه‌رچاوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی خانه‌قین"دا هاتووه.
زۆر پێویسته به‌هۆی ئه‌م وه‌ڵامه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی ئاڵۆزی ئه‌م كێشانه‌ی دوایی نێوان ههرێمو به‌غداو هاتو هاواری جه‌نراڵه بێ ئه‌ستێره‌كانی شه‌ڕ روونبكه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بزانین ئه‌م میلله‌ته تا چ راده‌یه‌ك گیرۆده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كه‌سی له‌رزۆكی بێبه‌رنامه بووه، ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه‌ش تا چ ئاستێك زه‌ره‌ر به كێشه‌ی ره‌وای ناوچه دابڕاوه‌كان دهگهیهننو به چ شێوه‌یه‌كیش ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ههرێمو سهقامگیریو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا داده‌نێن. بۆئه‌وه‌ی بزانین بازرگانانی خوێن چ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه هه‌یه، كه به درێژایی پێنج ساڵی رابردوو له هه‌موو روویه‌كه‌وه فه‌رامۆشیان كردبوو.
سوڕارنهوه له‌نێو بازنه‌یه‌كی داخراودا
كورد هه‌ر له‌دوای راپهإینهوه به گه‌رمی به‌شدارو رابه‌رو چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی دژ به رژێمی سه‌دام بوو، له هه‌موو دانیشتن‌و كۆبوونهوهكانو به‌ره‌كاندا به‌شدارێكی به‌هێز بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاتیش هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و ناوچانه بوو كه به‌هۆی راپه‌ڕینه‌وه ده‌ست هێزه كوردییه‌كان كه‌وتبوو، به‌ڵام دیاره نكۆڵی له‌وه ناكرێت مانه‌وه‌ی رژێم چ مه‌ترسییه‌ك بوو بۆ سه‌ر ئارامیی‌و مانه‌وه‌ی هه‌رێم.
به‌رپرسێكی كوه‌یتی جارێكیان له‌سه‌روبه‌ندی لێدانی رژێمی سه‌دام حوسێن‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان لایه‌نگری مانه‌وه‌ی عێراق‌و سه‌دامێكی لاوازن‌و ئاماده‌نین چاره‌نووسی خۆیان بده‌نه ده‌ست ئاینده‌یه‌كی نه‌زانراو. ئه‌م قسه‌یه هه‌رچه‌نده له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه جۆرێك له خۆپهرستیو گوێنه‌دان به ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقی پێوه دیاره، به‌ڵام له‌ڕووی مه‌نتقه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه له به‌هێزبوونه‌وه‌ی عێراق. وه‌ك ده‌بینین ئێستاش هه‌ر ئه‌و وڵاته به ئاشكرا مه‌ترسی چهكداركردنهوهو به‌هێزبوونی سوپای عێراق راده‌گه‌یه‌نێت. به جیا له‌خۆپه‌رستی ئه‌و قسانه، به‌ڵام له هه‌ردوو حاڵه‌تدا نیشانه‌یه‌كه له ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونه تاڵهكانو مامه‌ڵه‌ی واقیعییانه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا؛ نه‌ك فریوخواردن به موجامه‌له‌و باس‌و خواسی برایهتیو هاوسێیهتیو ...هتد.
لایه‌نی كوردیی نه ئه‌وكاته كه لایه‌نێكی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن بوو و خاكێكی به‌رفراوانی له‌ده‌ستبوو و حاكمییه‌تی ناوچه‌یه‌ك بوو، نه ئێستاش كه به ره‌سمیی دان به هه‌رێمه‌كه‌یدا نراوه، توانی یاریكه‌رێكی واقیعبین بێت‌و له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه راستهوخۆكانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌شداری له كارنامه‌ی ئۆپۆزسیۆندا بكات. ئه‌وه‌ی كه زاڵ بوو به‌سه‌ر عه‌قڵی سیاسیی كورددا له ده‌ورانی پێش رووخانی رژێم‌و به تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا، دوو شت بوو:
یه‌كه‌م: موجامه‌له‌و دیوهخانچێتیو نواندنی رۆڵی براگه‌وره‌ی خۆنهویستو په‌رۆشی سه‌رجه‌م عێراق. ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ش كاره‌ساتباره، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕن، بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌م میلله‌ته بن‌و ئاینده‌و مان‌و نه‌مانی هه‌رێمیان له‌ده‌ستدا بێت.
دووه‌م: دواخستنی قسه‌كردنی جدیی له‌سه‌ر داخوازی‌و میحنه‌ته‌كانی گه‌لی كورد بۆ دوای رووخانی رژێم. واته خودی رووخانه‌كه كرابوو به ئامانجی سه‌ره‌كی، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م رووخاندنه چی نوێ بۆ كورد به‌ده‌ست دههێنێتو به چ شێوه‌یه‌ك ئاستی داواكاریی‌و داخوازییه‌كانی میلله‌ت ده‌باته پێشه‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش لایه‌نی كوردیی زۆر ساویلكانه خۆی خزانده نێو شه‌ڕی دژ به سهدامو ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی پێش رووخانی ئه‌و رژێمه به‌ره‌یه‌كی كوردیی به‌هێزو كارا دروست بكات، به‌ڵكو به‌و ناتهباییو دووبه‌ره‌كیی‌و دوو حكومه‌تییه‌وه چووه ناو ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ئاسه‌واره نێگه‌تیڤه‌كانی له ئێستادا رۆشنتر له جاران ده‌رده‌كه‌ون. لایه‌نی كوردیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ئه‌جێندای نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی (له چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا) نهإۆیشته نێو عێراقی دوای سه‌دامه‌وه. له هه‌نگاوی یهكهمیشیدا مامه‌ڵه‌یه‌كی لوتبه‌رزانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی جاران‌و حاكمی تازه ده‌كرد. به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له دانیشتنێكدا پێیوتم "ئێمه‌ی كورد ئێستاش به چاوی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مالیكی‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی تری عێراقدا ده‌كه‌ین‌و هه‌میشه چاوهإێین وه‌ك جاران به براگه‌وره‌و خاوه‌ن دیوهخانو دڵگه‌وره، سه‌یرمان بكه‌ن". ئه‌م ساویلكهییهی كورد ئه‌وه‌نده ره‌نگدانه‌وه‌ی نهزانینو گوێنهدانو خه‌مساردییه، ئه‌وه‌نده ته‌عبیر له دڵسافی كورد ناكات. وه‌ك باسمانكرد كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌موو كۆكه‌و خه‌وو وڕێنه‌یه‌كی ئه‌م سه‌ركردانه‌ش ده‌بێته بڕیاری واجب ئهلتهنفیزو كه‌س ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی بڵێت، خۆیان ده‌سه‌ڵاتی تهشریعیو ته‌نفیزین.
لایه‌نی كوردیی به‌و عه‌قڵییه‌ته‌وه رۆیشته نێو پێكهاته‌ی عێراقی نوێوه‌و به‌شدارێكی چالاكی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوو له‌م وڵاته‌دا. كه رۆیشته نێو گفتوگۆكانی یاسای ئیداره‌ی كاتییو ده‌ستوورو پێكهێنانی كابینه‌و دامه‌زراوه‌كانه‌وه، بینی ئه‌مانه‌ی ئێستا له به‌رامبه‌ری دانیشتوون‌و هه‌مان رووخساری جارانیان هه‌یه، ئێستا به زمانێكی تر‌و به به‌رنامه‌ی تر له‌گه‌ڵ كورددا قسه‌ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش تووشی یه‌كه‌م شۆك هات. له‌وانه‌یه تاكه حیكمه‌تێكی سه‌ركرده‌كانمان كه ئێستا ده‌بێت قهدرزانیمان بۆی هه‌بێت، چه‌سپاندنی كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی گرنگه له‌نێو یاسای ئیداره‌ی كاتییو دهستوورداو په‌له‌كردن له ده‌نگدان له‌سه‌ری؛ چونكه گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له گرنگانه تا ئێستا بمایه‌ته‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كورد نیوه‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌ستیهێنابوو، له ده‌ستی ده‌رده‌چوو، یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی عێراق كه ئێستا كه‌ڵبه‌كانیان به ئاشكرا پێشانی كورد ده‌ده‌ن، هه‌ڵوێستی توندی جیاوازیان ده‌بوو.
به‌گوێره‌ی ده‌ستوور دان به هه‌رێمی كوردستاندا نرا، به‌ڵام عێراق نه‌بووه وڵاتێكی فیدراڵی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی فیدراڵی، چونكه هێشتا هیچ هه‌رێمێكی تر له عێراقدا دروست نه‌بووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی ناوخۆوه ئێستا رۆحی سهنتراڵیزمو یه‌كپارچه‌یی زۆرتر زاڵه به‌سه‌ر زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان.
كورد هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ده‌كات
ئه‌گه‌ر به كورتی قسه بكه‌ین، سیاسه‌تی كوردیی له دوای رووخانی رژێمه‌وه زنجیره‌یه‌كه له بێسهروبهرییو ناڕۆشنی. سه‌ره‌تای مه‌ینه‌تییه‌كان له داننانی كورد به سنووری سه‌پێنراوی هه‌رێم له پیش 19/3/2003 ده‌ست پێده‌كات. ئیمزاكردنی یاسای ئیداره‌ی كاتیی كه سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه پێش رووخانی رژێم ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا هه‌بوو، له‌لایه‌ن هه‌ر پێنج نوێنه‌ره‌كه‌ی كورد له ئه‌نجومه‌نی حوكمدا، سه‌ره‌تای ئاڵۆزییه‌كی خه‌ته‌رناك بوو كه باڵی به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ههرێمو خودی په‌یوه‌ندی نێوان ههرێمو به‌غدادا كێشا. ده‌بوایه هێزه كوردییه‌كان، به‌گوێره‌ی هه‌موو لۆژیكێك ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كاندا بكێشایهو ئاماده‌ی پاشه‌كشه نه‌بوونایه له‌و ناوچانه، به تایبه‌ت كه كورد رازی بوو به‌وه‌ی به‌شێكی دانه‌بڕاوبێت له عێراقی نوێ. كه ئه‌مه‌ش نه‌كرا، لانیكه‌م ده‌بوایه چاره‌نووسی ئه‌و شاره كوردییانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر نییه‌و كه‌س نكۆڵی له كورد بونیان ناكات، به خێرایی یه‌كلایی بكرایه‌ته‌وه به تایبه‌ت خانه‌قین‌و مهخمورو هه‌ندێك جێگه‌ی دیكه. ده‌بوایه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ناوچه ئاڵۆزه‌كان تایبه‌ت بكرایه به‌و شوێنانه‌ی پێكهاته‌ی تری تێدایه‌و جێگه‌ی ململانێن، به‌ڵام كورد رازی بوو به‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه كوردییه‌كانی خۆی ته‌سلیم به قه‌ده‌رێكی نادیار بكات له پاداشتی به‌شداریپێكردنێكی به‌هێز له په‌یكه‌ری دهسهڵاتو ئیمتیازاتی به‌غدا.
به‌ڵام كه له‌سه‌ر كاغه‌ز به‌وه رازی بوو به‌شێك له خاكه‌كه‌یو به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ش كه هیچ جۆره مساوهمهیهك هه‌ڵناگرن، كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌رزیشدا ده‌ستیكرد به كۆنترۆڵكردنی زۆربه‌ی ئه‌و شارانه. ده‌یان بنكه‌ی حیزبی تێدا دهمهزراندنو هه‌زاران كه‌س وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرێنران. ئاسایش‌و پۆلیس‌و فه‌رمانبه‌ری حكومیی بۆ ته‌عین كرا‌و به كورتی له ده‌ورانی لاوازی حكومه‌تی به‌غدادا هێزه كوردییه‌كان (دیاره به‌بێ كه‌مترین هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا) ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌دا گرت بێ هیچ رێككه‌وتنێكی نووسراو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقداو بێ چاوه‌ڕێكردنی یه‌كلابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه. گرنگ لای هه‌ردوو حیزب داتاشینی ناوچه‌یه‌كی تر بوو بۆ قهڵهمڕهوایهتیو ئیماره‌ته‌كه‌یان. به‌مه‌ش سه‌رباری ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق، دوو حكومه‌تی یهكێتیو پارتی له‌و ناوچانه كه له هه‌موو شت‌دا جیابوون، جگه له قسه بێتامهكانی قه‌وانی سواوی برایه‌تیی‌و ته‌بایی، هاته كایه‌وه. هێزی چه‌كداریی جیاواز، ئاسایش‌و په‌روه‌رده، پۆلیس، فه‌رمانبه‌ر ...هتد، ئه‌مه دیاری یهكێتییو پارتی بوو بۆ ناوچه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. له هه‌مووشی خراپتر‌و كاریگه‌رتر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و دوو حیزبه بوو له شاره گه‌وره‌كاندا كه نموونه‌یه‌كی زۆر خراپی ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردن بوو به سه‌لماندنی ده‌یان جاره‌ی خۆیان. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی كوردی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵكو له‌وه‌ی كه نموونه‌یه‌كی باشیش بن بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و ناوچانه‌و هانیان بده‌ن بۆ هاتنه نێو هه‌رێمه‌وه، گه‌وره‌ترین شكستیان خوارد‌و تاكه سیاسه‌تیان په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كانی تر‌و دانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بوو به لایه‌نگرانی خۆیان.
به‌هۆی ئه‌م فره حكومه‌تییه‌وه، دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه كه‌وتنه ژێر بارێكی قورسی مه‌رجه‌عییه‌تی ئیداریی‌و نهتهوهییو ئه‌منییه‌وه. ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردیی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و واقیع حاڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رز سه‌پاندویه‌تی، له چوارچێوه‌یه‌كی دهستوورییو به گوێره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا له عێراقدا بیگونجاندایه، ئێستا تووشی ئه‌و هه‌موو پاشه‌كشه‌یه نه‌ده‌بوو. به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێزه كوردییه‌كان وه‌ك هه‌ر هێزێكی تری سهربازییو به عه‌قڵییه‌تێكی عهسكهرتاریانهو بێ هیچ به‌رنامه‌و پلانێك، رژانه ئه‌و شارانه‌و بێگوێدانه رێككهوتنو بێئه‌وه‌ی هه‌وڵی به یاساییكردنی ئه‌و حاڵه‌ته بده‌ن. له مانه‌وه‌شیان له‌و شوێنانه زۆرتر سه‌رگه‌رمی ئیمتیازات‌و دامه‌زراندنی لایه‌نگیرانی خۆیان بوون‌و كه‌متر بیریان له دروستكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و شارانه ده‌كرده‌وه. ئه‌مه‌ش كوردی وه‌ك هێزێكی تاڵانكه‌ر پێشاندا، نه‌ك هێزێكی رزگاركهرو بنیاتنه‌ر.
ئه‌گه‌ر تروسكاییه‌ك له ویژدان لای ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی "فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی" مابێت، ده‌بوو ئه‌م هه‌موو بێسه‌روبه‌ری‌و به فیإۆدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینانه‌ی كه بۆ كورد هاتنه پێشه‌وه، به دووركه‌وتنه‌وه له "ئه‌ركه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی" هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردی، بزانیبایه، نه‌ك هه‌واڵێكی چه‌ند دێإهی رۆژنامه‌یه‌ك كه بۆ شاهدی مهحكهمهش به‌كارناهێنرێت.
هه‌ڵه‌ی مێژوویی كه دووباره بووه‌وه، ده‌بێته مه‌سخه‌ره
كورد له به‌غدا به‌شدارێكی چالاك بوو، ده‌یان كه‌سایه‌تی گرنگی خۆی نارده ناوه‌ند، تا ئێستاش له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كاندا پشكێكی به‌رچاوی هه‌یه، له‌ماوه‌ی شه‌إی هێزه‌كانی عێراقیدا دژ بهیهكو لاوازی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ئاقڵانه دانیشتبوو، شه‌رمی ده‌كرد له‌و ساته‌وه‌خته ناسكانه‌دا ئه‌و برایانه به داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد ناڕه‌حه‌ت بكات! ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك عێراقییه‌كی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر خۆی ده‌نواند، به‌قه‌د ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو بۆنی كوردبوون‌و هه‌رێمچێتی پێوه‌دیار نه‌بێت. له پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م كورد كرایه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌م خوله پهرلهمانییهداو به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بوونی ناكۆكیی‌و ناته‌بایی له‌نێو هێزه عێراقییه‌كاندا داخوازییه‌كانی خۆی بباته پێشه‌وه‌و هه‌رێم له هه‌موو روویه‌كه‌وه بكاته نموونه‌یه‌ك بۆ ژیانێكی شایانی مرۆڤ، حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو دروست بكات‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و هێزه‌كانی ناوخۆ یهكبخاتو ئیداره‌یه‌كی كارا‌و تۆكمه دروست بكات‌و به‌و ئیمكاناته زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه، ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ببردایه‌ته سه‌ره‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك له‌م بوارانه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نرا، به‌ڵكو یه‌كگرتنه‌وه شكڵییهكهی حكومه‌تیش ئیداره‌ی هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه‌ی هه‌رێمی تووشی ئیفلیجیی كرد.
هێزه‌كانی به‌غدا سه‌رگه‌رمی خۆسازدانهوهو جێقایمكردن بوون، نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا یان ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بوون، یان به خه‌ستی سه‌رقاڵی به‌هێزكردن‌و پێكهێنانه‌وه‌ی براكان بوون، له كوردستانیش سیستمی دوو هه‌رێمی له هه‌موو روویه‌كه‌وه: ئیداره، دارایی، پێشمه‌رگه، ئاسایش، په‌روه‌رده ...هتد، تا ئێستا وه‌ك خۆیهتیو هه‌نگاوێكی كیسهڵییانهش نه‌ڕۆیشتووه‌ته پێشه‌وه.
ئه‌مه به كورتی نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی واقیعی عێراق‌و كوردستانه به ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه، كه جه‌نراڵه بێ ئه‌ستێره‌كه‌ی كورد له هه‌وڵی سه‌رخستنی "خیتابی كوردایه‌تییه" تێیدا.
ناكرێت به هه‌موو دوعایه‌ك بڵێین ئامین
ئاسایی‌و یاساییترین ده‌روازه بۆ كورد بۆئه‌وه‌ی داخوازییه ره‌واكانی خۆی بباته پێشه‌وه، جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بوو. هه‌رچه‌ندیش زۆر كه‌سایه‌تی سیاسیی‌و یاسایی راستگۆیانه ره‌خنه‌یان له ملكه‌چبوونی بێ قه‌یدوشه‌رتی لایه‌نی كوردیی هه‌بوو بۆ ئه‌و ماده‌یه، به‌تایبه‌ت وه‌ك باسمان كرد هه‌ندێك ناوچه هه‌بوو نه‌ده‌بوایه بخرایه‌ته نێو ئه‌و گێژاوه‌وه، یان لانیكه‌م لایه‌نی كوردیی ده‌یتوانی له پێناو جێكردنه‌وه‌ی ئه‌م بإگهیه له ده‌ستووردا مه‌رجی داننان به كوردستانیبوونی هه‌ندێك ناوچه‌ی دابنایه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ‌و سه‌رباری ئه‌و هه‌ڵانه‌ش، ئه‌م بڕگه ده‌ستورییه به رۆشنی نه‌خشه‌ی رێگه‌ی دانابوو بۆئه‌وه‌ی كورد بتوانێت به‌شی زۆری ناوچه‌كانی خۆی، كه ساڵانێكی دوور‌و درێژه له‌ژێر زه‌بری تهعریبو كاولكاریدان، به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. له‌بیرمه كاتێك ماوه‌ی نزیك به 2 ساڵ دانرا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه، زۆر رۆشنبیر‌و چاودێری سیاسی ئه‌وه‌یان به ماوه‌یه‌كی درێژ دهزانیو مه‌ترسی گۆڕینی كتوپإی بارودۆخه‌كه‌یان هه‌بوو. وه‌ك ده‌زانین له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌و بڕگه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراو پێناچێت لایه‌نی كوردیی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره هیچ مه‌رجێكی دانابێت، یان هیچ پلان‌و نه‌خشه‌یه‌كی هه‌بووبێت. بۆ نموونه زۆر ئاسایی بوو لایه‌نی كوردیی خاڵێكی تری بۆ بڕگه‌كه زیاد بكردایه كه ئه‌گه‌ر له‌كاتی ده‌ستووریی خۆیدا جێبه‌جێنه‌كرا، ئه‌وه هه‌رێم ناچار ده‌بێت سیاسه‌تی ئه‌مری واقیع بسه‌پێنێت، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی هیچ گومانێك له كوردبوونیان نییه. به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌كرا. بۆیه‌ش عه‌قڵ‌و مه‌نتقی سیاسی وامان پێده‌ڵێت كه لایه‌نی كوردیی ده‌بێت له هه‌موو كهسو لایه‌كی تر زیاتر له په‌رۆشی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه‌دا بێت‌و به‌شێك بێت له ستراتیژی كاركردنی شه‌وو رۆژی هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانه‌وێت كارێكی راسته‌قینه‌و به‌رهه‌مدار بكه‌ن، ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه سپێردرایه به چه‌ندین لیژنه، له‌سه‌ر ئه‌رزیشدا جگه له وتاری حهماساویو سوێندخواردنو هه‌ڕه‌شه‌و خۆگیڤكردن، هیچی تر نه‌كرا. ئێستاش هیچ كه‌سێك به‌قه‌د لایه‌نی كوردیی خه‌مساردو بێ‌باك نییه له‌وباره‌وه‌و به گوێره‌ی هه‌موو نیشانه‌كان پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتی ههرێمو هه‌ردوو هێزی سیاسی هیچ پلان‌و به‌رنامه‌یه‌كیان نهبێتو نه‌زانن پێویسته چیبكرێت بۆ رزگاربوون له‌م گێژاوه.
به كورتی تاوانباری یه‌كه‌م له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م ماده‌یه لایه‌نی كوردییه، به‌تایبه‌تیش دوو حیزبی هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ به‌غدا. چونكه به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه هیچ جۆره فشارێكمان نه له نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو نه له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم نه‌بینی. دیاره ئه‌وان ئه‌وه‌نده به دوای ئه‌جێندای تره‌وه‌ن، ئه‌وه‌نده له خه‌می ئه‌م مه‌سه‌له نیشتمانییه گه‌وره‌یه‌دا نین، كه زیادهإۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم چاره‌نووس‌و ئاینده‌ی هه‌رێمیشی پێوه به‌ستراوه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی من له‌م درێژدادڕییه به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئێستای خانه‌قینه به مه‌سه‌له بناغهییهكهوه، ده‌نا ده‌یه‌ها جار ئه‌و قسه‌و ره‌خنانه نووسراونه‌ته‌وه. ئه‌م وه‌زعه‌ی خانه‌قین به‌شێكی تراژیدیایانه‌ی كێشه ئه‌سڵییه‌كه‌یه، كه كێشه‌ی ماده‌ی 140ه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردیی‌و جهنراڵهكهمان ده‌یه‌وێت شكستی هێزه سیاسییه‌كان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه به سه‌ركه‌وتنێكی بچووك قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بیخه‌ینه بیری ئه‌و جه‌نراڵه بێسه‌واده كه دۆڕاندن له شه‌إی ئه‌سڵی به سه‌ركه‌وتنی بچووك پاساو نادرێته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه هه‌ندێك عه‌وامی ساویلكه بخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌وا ناتوانێت تا سه‌ر راستییه‌كان بشارێته‌وه. راكردن له مه‌یدانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی شه‌ڕ كه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن زۆرتر‌و زیاتر بوو بۆ هه‌ندێك به‌ره‌ی لا به‌لا كه سه‌ركه‌وتن تیایدا مسۆگه‌ر نییه، نیشانه‌یه‌كه له عه‌قڵی ستراتیژی جه‌نراڵه بێ ئه‌ستێره‌كانمان. كاتێك راوچی نێچیره‌كه‌ی لێدهإفێندرێت، ئیتر یان ده‌بێت دان به خه‌مساردی خۆیدا بنێت، یان هاتوهاوارو راكه راكه به دوای نێچیری دزراودا هه‌ڵبژێرێت.
دانهبڕاندنی خانه‌قین‌و هاوچه‌شنه‌كانی له سه‌رجه‌م كێشه‌كه له سه‌ره‌تای ئازادكردنیاندا له پاش رووخانی رژێم، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كورد بوو كه ئێستا هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، چونكه خانه‌قین نه‌ك هه‌ر شارێكی كوردستانییه، به‌ڵكو شارێكی دێرینی كوردییه‌و ته‌نها مه‌گه‌ر شۆڤینییهكی نه‌زان بتوانێت نكۆڵی له‌و راستییه بكات‌و كارێكی نه‌زۆك بوو خرایه لیستی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه.
برای رۆژنامه‌نووسمان كاك عارف قوربانی له گۆشهكهیدا له ژماره‌ی پێرێی رۆژنامه‌ی ئاسۆ به جوانی باس له‌و سه‌رلێشێواویه ئیعلامییه‌ی به‌رپرسه كورده‌كان ده‌كات له په‌یوه‌ست به‌م كهیسهوهو ئاماژه‌ی به هه‌موو وته‌و دژهوتهكانی به‌رپرسانی كوردیی داوه. بۆیه لێره‌دا له‌وباره‌وه پێویست به درێژه‌دان ناكات.
شه‌ڕ به شمشێره شكاوه‌كه‌ی جه‌نراڵ
ئه‌گه‌ره‌كان له خانه‌قین له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه: شه‌ڕو پێكدادان، یان پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سنووری پێش 19/3/ 2003، ئه‌گه‌ره‌كانی تری وه‌ك پێكهاتن‌و هێمنی راگرتن‌و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش، ئه‌مانه یان زۆر لاوازن یان كاتین‌و به‌رگه ناگرن. چونكه حكومه‌تی عێراق به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستوورو به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كان ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهكاردههێنێتو نفوزی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستوور بۆی دیاری كردووه، ده‌سه‌پێنێت. ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش زۆر گونجاوه بۆ ده‌ستكردن به‌و پرۆسه‌یه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، له‌وانه: به‌هێزبوونی حكومه‌تی مالیكی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سوننه‌كان بۆ نێو كابینه، سه‌ركه‌وتنه‌كانی مالیكی به‌سه‌ر جه‌یشی مه‌هدیدا، بوونی عه‌قڵییه‌تێكی زاڵ له‌نێو نوخبه‌ی سیاسی عێراق به شیعه‌و سوننه‌وه، كه لایه‌نگری مهركهزییهتو ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی به‌غدان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا، بێزاری مالیكی‌و سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌ڵسوكه‌وتی لایه‌نی كوردیی ...هتد.
با به كورتی قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كان بكه‌ین: شه‌ڕو پێكدادان تاكهیو كوێ‌و چۆن‌و به چ شێوه‌یه‌ك كۆتایی دێت؟ لایه‌نی كوردیی له‌لایه‌ك ئه‌وه بۆ مالیكی ده‌سه‌لمێنێت كه سوپای عێراق بۆی هه‌یه بگاته هه‌موو شوێنێك‌و خانه‌قینیش به‌شێكه له عێراق. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ڵێت ده‌یكه‌ینه ئه‌ودیو حه‌مرینه‌وه. ئه‌م بێسه‌ر‌و به‌رییه له كاری سیاسیی‌و سه‌ربازی زیانێكی گه‌وره به مه‌سه‌له‌ی كورد‌و ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت. فه‌رمانده مهیدانییهكانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه راشكاوانه رایانبگهیاندایه كه خانه‌قین (قه‌زای خانه‌قین نه‌وه‌ك ته‌نها شاری خانه‌قین) ناوچه‌یه‌كی كوردییه‌و تا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین سوپای عێراقی بێته ناوچه‌كه‌وه، ده‌نا په‌نا بۆ هه‌نگاوی تری له چه‌شنی كشانه‌وه له حكومه‌تی مالیكی دهبهنو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به ئاشكرا‌و به ره‌سمیی حاڵه‌تی نائاسایی رابگهیاندایهو هێزی بۆ ناوچه‌كه بناردایه، یان هێمنانه‌و بێ هاتوهاوار به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێكبكهوتنایه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه.
ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق كه به‌رپرسانی هه‌رێم هێشتا به سوپای خۆیانی دهزاننو سوپاسالارهكهی كورده‌و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریش كوردن‌و له‌لایه‌ن دوو حیزبی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون، یه‌كێكه له شته عهجیبهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه. له‌لایه‌ك رژانی خوێنه له‌نێوان ههرێمو به‌غدا، له‌لایه‌كی تریش ده‌بێت بپرسین كێ دژ به كێ شهإ ده‌كات؟، خۆ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غداش به‌هه‌مان چه‌شنی په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی‌و یه‌كێتییه، كه له هیچ مه‌سه‌له‌و بابه‌تێكدا رێك‌و تهبانینو تا سه‌ر ئێسقان دڵپیسی له‌نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌وه شتێكی تره‌و هه‌ق وایه هه‌م راشكاوانه بوترێتو هه‌میش ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه گرنگه‌ی كورد كه له به‌غدان، بگهإێنهوه بۆ هه‌رێم. له راستیدا ئه‌و نه‌عره‌ته‌ی شهإهی كه له خانهقیندایه، دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به رۆحی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، هه‌رچه‌ندیش مه‌به‌ستم نییه وه‌ك جهنراڵهكهی فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی خانه‌قین كه‌س له‌و رۆحه به‌ده‌ر بزانم، ئه‌وه نه دهسهڵاتو نه‌كاری منه. به‌ڵام خۆ گه‌مارۆدان له خانه‌قین‌و فه‌رامۆشكردنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تر كه كورد له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه پاشه‌كشه‌ی تێدا كردووه، به دیوێكدا خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی كوردستانه‌و به‌دیوی تریشیدا لێدانی ته‌پڵی شه‌ڕو خوێن رشتنه، كه ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌ر به‌شێوه‌ی گفتوگۆ‌و رێككه‌وتن كۆتایی بێت. خانه‌قین قه‌زایه‌كی گه‌وره‌یه‌و یه‌كێك له ناحیه گرنگه‌كانی جه‌له‌ولایه. كورد له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تر له پاشه‌كشه‌دایه‌و به‌رپرسانی ئێمه‌ش ته‌نها باس له شاری خانه‌قین ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سوپای عێراق زۆر نزیك له شاره‌كه باره‌گایان داناوه، هاتنی سوپا بۆ ناوچه‌ی كوڵه‌جۆ ئیتر زه‌نگی مه‌ترسییو جدییه‌تی حكومه‌تی عێراقه له جێبه‌جێكردنی پلانی خۆیدا. سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بوایه نوێنه‌ری خۆی بۆ به‌غدا بناردایهو له‌وێوه فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌تی مالیكی دابنایه، نه‌ك كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده بنێرێته خانه‌قین‌و هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی گه‌یشتنیان نه‌عره‌ته‌ی شه‌ڕ لێبده‌ن. شه‌ڕكردن ئه‌گه‌رچی به قازانجی پێشمه‌رگه‌ش بشكێته‌وه، به‌ڵام رێگه‌ی ئسوڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه نییه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیش كاتیی ده‌بن. خۆ ئه‌گه‌ر بإیاری شه‌ڕیش ده‌درێت، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو ناوچه‌كانی تریش بگرێته‌وه، چونكه تازه چاره‌نووسی هه‌موویان پێكه‌وه گرێدراوه.
له پاش به‌شدارییه‌كی به‌هێزی كورد له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا، به له‌به‌ركردنی جلی خاكی‌و هاشو هوشی ناسیۆنالیستانه بمانه‌وێت به مافه‌كانمان بگه‌ین، ئه‌وه نیشانه‌ی ئیفلاسی سیاسیی‌و نه‌بوونی عه‌قڵێكی مه‌ده‌نی مۆدێرنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. چونكه شه‌ڕ یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان‌و له راستیشدا بۆ لایه‌نێك كه له خه‌می رۆڵه‌كانی میللهتو ئاینده‌ی كوردستاندا بێت، ئه‌وه دوا ئه‌گه‌ره كه به‌ناچاریی كورد ده‌بێت په‌نای بۆ ببات. شه‌ڕكردن له پێناو خانه‌قین‌و كه‌ركوك‌و مهخمورو ناوچه‌كانی تر پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، به‌ره‌ی سه‌ره‌كی‌و هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و شه‌ڕه پهلهكردنو فشارخستنه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و گهإاندنهوهی ناوچه كوردیی‌و كوردستانییه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پیرۆزه‌ش مافێكی ره‌وای كورده دوای به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره هه‌وڵێكی دیبلۆماسییو سیاسیی په‌نا بۆ رێگه‌ی تر ببات، به‌ڵام پرسیارێكی ساده كه ده‌بێت له‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی بكه‌ین ئه‌وه‌یه، كامه هێزی پێشمه‌رگه؟
پێشمه‌رگه به نرخی رۆژ
جه‌نراڵه بێ ئه‌ستێره‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی خانه‌قین له چه‌ند شوێنێكی فه‌تواكه‌یدا ئاماژه به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، گوایه ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئێمه برینداركردنی هه‌ستی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه. به دوور له‌وه‌ی كه‌سێك ده‌یه‌وێت بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی خۆی موزایه‌ده له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌و رێز له كاراكته‌ری پێشمه‌رگه بگرێت، ده‌مه‌وێت بپرسم كامه پێشمه‌رگه‌و كێن ئه‌وانه‌ی هه‌ستی پێشمه‌رگه‌و كه‌رامه‌تی پێشمه‌رگه‌یان له‌كه‌داركردووه؟ من دوو ساڵێك پێش ئێستا له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا نووسینێكم له‌سه‌ر ئه‌وه نووسی كه پێشمه‌رگه له راستیدا میلیشیایه، به مانا راسته‌قینه‌و زانستییه‌كه‌ی. ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان باوه‌ڕم (ئیتر نازانم ئه‌م قسه‌یه‌ش چه‌ند خزمه‌ت به ناحه‌زانی ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییهمان ده‌كات؟)، قسه‌ش له‌سه‌ر كه‌سی پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌یه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سهربازییو هێزێكی چه‌كدار. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و هیچ په‌یوه‌ندی به حیزب‌و ململانێی حیزبی نهبێتو ئینتیمای ته‌نها بۆ نیشتمان‌و ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێت‌و خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی ئسوڵی خۆی بێت، هێشتا له كوردستاندا دروست نه‌بووه. ئه‌و هێزه‌ی كه هه‌مانه له راستیدا چه‌ند هێزێكه‌و به كوردییه‌كه‌شی دوو هێزی سه‌ره‌كییه، كه یه‌كێكیان سه‌ر به پارتییه‌و ئه‌وی تریان سه‌ر به یه‌كێتی. تاكه مه‌رجه‌عی ئه‌م هێزانه حیزبه‌كانن‌و له چوارچێوه‌ی بهرژهوهندییو سیاسه‌تی ئه‌واندا ده‌سوڕێنه‌وه. یه‌كێك له نیشانه‌كانی میلیشیابوونی هه‌ر هێزێكی سه‌ربازیی ئه‌وه‌یه كه سه‌ر به گروپ یان حیزبێك بێت، نه‌ك نیشتمان‌و وڵات. ئه‌م دوو حیزبه به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانییان هیچ هه‌نگاوێكیی جدییان نه‌ناوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌و دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی دوور له ئینتیمای حیزبی‌و سیاسی. كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین نه‌نگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و نیشانه‌ی متمانه به یه‌كتر نهبوونو رۆحی كۆنترۆڵكردنه. ئێستاش كه ئه‌و فه‌رماندانه له خانه‌قین‌و شوێنه‌كانی تریش هێز كۆده‌كه‌نه‌وه، له راستیدا چه‌كداری حیزبه‌كانیان نه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه. بۆیه شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌وشێوه‌یه باس له هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات، چونكه ده‌بێت روونی بكاته‌وه فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پیشمه‌رگه‌ی سه‌ر به كام حیزب؟ تا ئێستا نهتوانراوهو نه‌ویستراوه ئه‌و هێزه دروست ببێت كه ئێستاكه بۆ ئه‌م كێشه‌یه ده‌یتوانی به یه‌ك مهرجهعییهتو فه‌رمانده‌ییه‌وه، دۆسیه‌ی لایه‌نی سه‌ربازیی ئه‌م كێشانه وه‌ربگرێت.
تۆ بڵێی مالیكی‌و حكومه‌تی عێراق ئه‌و راستییانه نه‌زانن كه كورد چه‌ند هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه‌و چه‌ندین فهرماندهییو مه‌رجه‌عییه‌تی ته‌نانه‌ت دژبهیهكیشی هه‌یه یان دیسان ئه‌مه نهێنییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشكراكردنی بدرێینه دادگا.
به‌ڕێزان، مالیكی ئێمه نییه‌و حیزبه‌كانی عێراقیش لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێمه نین، به‌هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه بێت راستییهكانتان بۆ په‌رده‌پۆش بكه‌ن. ئه‌وان ده‌زانن چ كلۆرێك كه‌وتووه‌ته نێو جه‌سته‌ی كورد‌و چه‌نده رۆحی ئه‌م میلله‌ته به‌هۆی فه‌رمانڕه‌وایی ئێوه‌وه بریندار بووه. ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت به خوێن‌و گۆشتی رۆڵه نازدارو خێر له ئێوه نه‌دیوه‌كان قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌و شكسته سیاسیی‌و بێباكیی‌و بێبه‌رنامه‌یی خۆتان بكه‌یت، ئازادیت، به‌ڵام بۆت نییه لافی نیشتمانی به خۆت بدهیتو له خه‌ڵكی تری بسه‌نیته‌وه. دیاره هێشتا به ئاگا نه‌هاتوویت له‌وه‌ی ئیتر سه‌رده‌می دابه‌شكردنه‌وه‌ی پسووڵه‌ی شۆڕشگێرییو دڵسۆزیی‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی موڵكی كهسێكو لایه‌نێك نییه. به‌ڕێزم ئه‌و ناسنامانه نابهخشرێنهوه، به‌ڵكو به‌ده‌ستده‌هێنرێن.
به‌ڵام با بزانین كێن ئه‌وانه‌ی هه‌ستی هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه بریندار ده‌كه‌ن؟
كاتێك هه‌ستی پێشمه‌رگه بریندار بوو كه شهإ نه‌ما به پێشمه‌رگه‌ی ئازادی كوردستانی نه‌كه‌ن دژ به‌یه‌كتر. كوڕ‌و باوكتان، دراوسێ‌و خزم، گه‌ڕه‌ك‌و شارتان دژ به‌یه‌ك به شه‌ڕدا له‌پێناو مانه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی ئێوه‌و باڵاده‌ستی ئێوه.
كاتێك كه زۆرترین مووچه‌تان بۆ خۆتان بڕییه‌وه‌و سه‌رباری ده‌یان شێوازی تری پاره كۆكردنه‌وه‌و كه‌مترین مووچه‌تان بۆ پێشمه‌رگه دانا‌و ناچارتان كردن له‌به‌رده‌م ماڵ‌و باره‌گاكانی ئێوه له‌پێناو ژیانێكی ساده‌دا ده‌ست له ئێوه پانبكهنهوه.
كاتێك بێ هیچ گوێدانه پێوانه‌یه‌كی زانستیی‌و ئیداریی ده‌ستوپێوه‌ندی خۆتان فڕێ دایه ده‌یان شوێنی ههستیارو فه‌رمانگه‌ی حكومی‌و به‌وه‌ش ئیفلیجترینو گه‌نده‌ڵترین سیستمتان له ناوچه‌كه داهێنا.
كاتێك ناچارتان كردن بۆ خوێندن كه له‌پێناوی كورد لێی دوور كهوتبوونهوهو وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك ئه‌رزو خانه‌نشینی په‌نا بۆ عه‌رشی پڕ له غروری ئێوه ببهنو ته‌نها به كاغه‌زو پشتگیری ئێوه، ئه‌وه‌ی مافی ئاسایی خۆیانه ده‌ستیان بكه‌وێت.
كاتێك هه‌ستی ئه‌م میلله‌ته برینداربوو كه ئێوه‌ی هارون ئهلرهشیدهكان له باشترین خۆشگوزه‌رانیدا راتان دهبواردو سه‌رقاڵی راو‌و شكارو سه‌فه‌رو كهیفو سه‌فا بوون‌و رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ش ئاوی گه‌رمیان ده‌رخواردی منداڵه‌كانیان ده‌داو هه‌زاران گه‌نجی وڵاتتان ناچاری كۆچ‌و ده‌ربه‌ده‌ری كرد. له راستیدا پیرۆزی‌و گرنگی پێشمه‌رگه له رۆح‌و ویژدانی نه‌وه دوای نه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته چه‌سپیوه، ئه‌وه ته‌نها ئێوه‌ن كه ته‌نها له كاتی ناچاریی‌و جه‌نگه‌كانی خۆتاندا پێشمه‌رگه‌تان دێته‌وه بیر.
ساڵانێكه میلله‌تی ئه‌م هه‌رێمه زستان به ماڵی سارد‌و هاوین به هه‌وای گه‌رم بهڕێدهكاتو ئێوه‌ش له باشترین نازو نیعمه‌تدان، بۆچی هیچ هه‌ستتان بۆ په‌ژاره‌یی خه‌ڵكی نه‌جوڵا، وا ئێستا به هه‌واڵێكی چه‌ند دێڕی رۆژنامه‌كه‌مان بوون به نیشتمانپهروهرو راگری هه‌ستی پێشمه‌رگه‌و ئێمه‌ش بووین به تابووری پێنج.
كێ بدرێته دادگا
فه‌تواكه‌ی ئه‌و جه‌نراڵه زۆر هه‌ڵده‌گرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژانه نییه كه دیاره چ جۆره رق‌و قینێكو پلانێكی له پشته، ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌سته ئاستی خۆگێلكردنو خوێنه‌رو خه‌ڵكی خه‌ڵه‌تاندنه كه ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه وا ده‌زانن هه‌موو جار به ئاسانی بۆیان ده‌چێته سه‌ر.
ئه‌و سه‌رچاوه مه‌یدانییه كه پێده‌چێت هه‌ر چۆن شاره‌زایی له كاری سهربازییو مه‌یدانیدا هه‌یه، به ههمانشێوهش ئاگاداری هه‌موو یاساكانی چاپهمهنییهو سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی رۆژنامه‌گه‌ریش ده‌زانێت (مه‌علوم نییه ئه‌م جه‌نراڵه مه‌به‌ستی چییه له ده‌سه‌ڵاتی رۆژنامه‌گه‌ری؟). نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌و ئایا ئێمه زانیاریی عه‌سكه‌ریمان دركاندووه‌و خیانه‌تی گه‌وره‌مان كردووه، بكه‌م. ته‌نها یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م: ئایا ئه‌مه‌یه واقیعی سه‌ربازیی ئێمه به تایبه‌ت له دوای رووخانی رژێم؟ ئایا ئه‌مه‌یه هه‌موو توانای چهكو ته‌قه‌مه‌نی ئێمه؟ ئایا به‌م چه‌كانه ده‌تانه‌وێت رووبه‌ڕووی سوپای عێراق (و ئه‌گه‌ری زۆریشه سوپای ئه‌مریكا) ببنه‌وه؟ ئایا پاش په‌رته‌وازه‌بوونی سوپای عێراق، ئێوه ته‌نها توانیتان ئه‌م چه‌كانه بكڕن‌و كۆبكه‌نه‌وه؟ ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌وه‌نده لهرزۆكهو باری هێزه‌كانتان ئه‌وه‌نده پهرپووته، كه به‌و چه‌ند دێڕه، ئاسمانی نهێنییه سه‌ربازییه‌كانمان كون بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵمانه، ده‌بێت بپرسین ئه‌ی ئه‌و هه‌موو فه‌رمانده‌و پاره‌و پوڵه چی لێهاتو برانه كوێ؟ كه ئه‌مه حاڵمان بێت، له‌م دۆخه‌دا كێ ده‌بێت دادگایی بكرێت؛ رۆژنامه یان ئێوه؟
كێ له ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان خۆی دزیوه‌ته‌وه؛ رۆژنامه یان ئێوه؟
كێ هه‌ستی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی بریندار كردووه؛ رۆژنامه یان ئێوه؟