|
كه‌ركوكی یه‌كه‌می ریزبه‌ند خراپ دۆڕا
|
|
|
سبه‌ی
دوێنێ پێنجشه‌ممه له یاریگا جیاوازه‌كانی كوردستان سه‌رجه‌م یاریه‌كانی جه‌وله‌ی پانزه‌یه‌می خولی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدراو 20 گۆڵیشی تێدا تۆماركرا،یانه‌ی كه‌ركوكی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ند له پایته‌ختی كوردستان بوه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێرو له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی كه‌ركوكی پاڵه‌وانی قۆناغی یه‌كه‌میان برده‌وه،یانه‌ی سیروانی نوێش له بردنه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له نێو یاریگاو هانده‌رانی خۆیدا یانه‌ی خاك ی میوانی گۆڵباران كرد‌و به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه،له شاری دهۆكیش هه‌ردو یانه‌ی دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌دا به گۆڵێك بۆ هه‌ردولا یه‌كسان بون،ئه‌نجامه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه بو:
ئارارات 2 – 1 شێروانه
هه‌ندرێن 2 – 1 بروسك
پێرس 2 – 2 هه‌ولێر
سه‌وره 1 – 0 نه‌ورۆز
Thursday, January 21, 2010
|
|
|
|