(سبه‌ی):
دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25-7 له هه‌رێمی كوردستان و شكستی یه‌كێتی و لیستی ده‌سه‌ڵات له پارێزگای سلێمانی، (ی.ن.ك) به چه‌ند رێگایه‌ك ده‌یه‌وێت له یه‌ك كاتدا تۆڵه‌ی دۆڕان بكاته‌وه و رێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری خۆشی فراوان بكات.
دوابه‌دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان له سلێمانی، یه‌كێتی بڕیاری به‌خۆداچونه‌وه‌یدا، به‌خۆداچونه‌وه‌كه‌شی به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌ستپێكردوه كه دوره له هه‌مو پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دژ به بنه‌ماكانی هاوڵاتیبونه، كه بریتین له:
- له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌ركردن و گواستنه‌وه و نانبڕین و سزادانی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی لایه‌نگری گۆڕانیان لێ ده‌كرێت كه فه‌رمانبه‌رن له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
- دواتر ده‌ستكرا به لابردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی قوتابخانه و خوێندنگاكان كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نین.
- له هه‌نگاوێكی تردا ده‌ستیانكردوه به به‌زۆر پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی حیزبی به فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی یه‌كێتی و چه‌ند كرده‌یه‌كی تری نایاسایی كه یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ده‌كات، له چوارچێوه‌ی پلانێكدایه به‌ناوی به‌خۆداچونه‌وه و خۆرێكخستنه‌وه، كه سكتێری گشتی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه چاودێری جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌میشیان چه‌مكی هاوڵاتیبون له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، له ئێستادا ده‌توانرێت ئه‌و چه‌مكه له‌م هه‌رێمه وا پێناسه بكرێت كه (هاوڵاتیبون یه‌كسانه به ئه‌ندامێتیت له حیزبی باڵا ده‌ستدا).
به‌ڕای تۆ چی بكرێت بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نایاساییه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی و دیموكراسیه‌ی كه یه‌كێتی پێڕۆی ده‌كات؟
1- له دادگاكانی هه‌رێم و عێراق و نێوده‌وڵه‌تی، سكاڵا له دژی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تۆماربكرێت؟
2- خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری رابگه‌یه‌ندرێت؟
3- یان چ رێگایه‌كی تر بگیرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و پێدانی مافی هاوڵاتیبون به تاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟
تكایه راو سه‌رنجتان...