(سبه‌ی):
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی حیزب و قه‌واره سیاسییه‌كان كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنن و بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی كورد ده‌چنه به‌غدا، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركیان له‌ئه‌ستۆیه كه نوێنه‌ره‌كانی كورد له خوله‌كانی رابردو نه‌یانتوانیوه به‌جێی بگه‌یه‌نن، هاوكات سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانی به‌ڵێنی كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و مافه ده‌ستورییه‌كانی كوردیان داوه.
نوێنه‌رانی كورد له 2003وه تائێستا ئه‌و گله‌ییه‌یان روبه‌ڕو ده‌بێته‌وه كه نه‌یانتوانیوه به‌رگریكارێكی به‌هێزبن له مافه‌كانی كورد، چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه خراپی ئه‌دای كورد له به‌غدا له ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تیی كورده، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی كارییان بۆ پۆست و ئیمتیاز و پله‌وپایه كردوه، ئه‌وه‌نده سورنه‌بون له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد.
به‌ڕای تۆ:
1- ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌مجاره‌ی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا چی ده‌بێت؟
2- ئایا كورد شه‌ڕ بكات له‌سه‌ر پۆست و ئیمتیاز بۆ چه‌ند كه‌سێك، یان مافه ده‌ستورییه‌كان؟
3- پێتوایه نوێنه‌رانی ئه‌مجاره‌ی كورد له به‌غدا بتوانن سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له مافه‌كانی كورد بكه‌ن؟
4- هه‌ر بۆچونێكی تر له‌وباره‌یه‌وه هه‌تبێت...