(سبه‌ی):
دوای ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لیستی كوردستانی هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و ئازاد به‌رواری وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشانكرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت، پارله‌مانیش به 73 به‌رامبه‌ر به 28 ده‌نگی دژ سه‌رۆك و جێگری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی په‌سه‌ندكرد، دواتریش سه‌رۆكی هه‌رێم رایسپاردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
دوابه‌دوای متمانه‌پێدانی پارله‌مان به سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی لیستی گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێكی تر رایانگه‌یاند كه متمانه‌دان به دو كه‌س بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت مانای دو ئیداره‌ییه و نایاساییه، به‌ڵام ره‌خنه‌كه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا.
له ئێستادا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و ئازاد به‌رواری سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی رۆژانه له میدیای ده‌سه‌ڵاته‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه لیستی كوردستانی له هه‌وڵی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی بنكه فراوان دایه، هاوكات داوای هاوكاری ده‌كه‌ن له‌لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رخستنی كابینه‌ی شه‌شه‌م.
به‌ڕای تۆ؟
1- ئایا كابینه‌ی نوێ مانای دو ئیداره ده‌دات یان یه‌ك ئیداره‌ی یه‌كگرتو؟
2- هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان به چ مه‌به‌ستێكه؟
3- رۆژانه ده‌سه‌ڵات سه‌رقاڵی ده‌ركردن و نانبڕین و ته‌سفیه‌كردنی لایه‌نگرانی لیستی گۆڕانه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، پێتوایه داوای هاكاری كردن له لیستی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رخستنی كابینه‌ی شه‌ش چ جۆره داوایه‌كه؟
4- به شێوه‌یه‌كی گشتی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
تكایه راو سه‌رنجتان؟