مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (4.9.2006):
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 زۆر به باشی به‌رێوه‌ده‌چێت و گه‌لێك بڕیاری ئیجابی تێدا دراوه.
هه‌روه‌ها له(22.5.2007)دا: دواخستنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 قبووڵ ناكرێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ركۆماری عیراقی (22.11.2007): ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 وه‌رگیراوه، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆرێك له رۆژنامه‌كان گه‌وره‌یان كردووه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی وه‌رگیراوه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق 10 جار ته‌ئكیدی كردۆته‌وه و پێرێش به‌هه‌مان شێوه دووپاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه‌ی كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئێمه ده‌مانتوانی له ساڵی 2003دا كاتێك سه‌دام رووخا به‌چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوكدا بگرین، به‌ڵام ئێمه ڕێگه‌ی یاسایی و ئاشتیانه‌مان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌نجامدانی.
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان(6.11.2007): مادده‌ی 140ماده‌یه‌كی ده‌ستووریه و پێویسته له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێبكرێت.
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: ئاینده‌ی كه‌ركوك به‌گوێره‌ی ئه‌و میكانیزمه بڕیاری لێده‌درێت، كه له ده‌ستوری عیراقدا دیاریكراوه.
كه‌مال كه‌ركوكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان(10.11.2007): ئه‌مڕۆ زانیومانه ناتوانرێت ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
محه‌مه‌دی مه‌لاقادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: نیه‌تی مالیكی به‌رامبه‌ر مادده‌ی 140 خراپ نییه.
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی ی. ن. ك: كه‌ركوك به‌سه‌د ملیۆن دۆلار ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئیتر له‌سه‌ر چی وه‌ستاوین؟.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری كه‌ركوك(15.11.2007): گشت هه‌نگاوه‌كانی مادده‌ی 140 به‌پێی یاسا و دستوره.
له به‌یاننامه‌یه‌كی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا (6.2006): دواخستنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌ڵێن چی؟ تكایه راو بۆچونتان بنوسن!...
.