(سبه‌ی):
ده‌ستوری عێراق له بڕگه‌ی 5ی مادده‌ی 117دا، رێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان داوه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌كداری وابه‌سته به حیزبه‌كانه‌وه بكاته هێزێكی رێكخراوی نیزامی و یاسایی به ناوی "پاسه‌وانی هه‌رێم"، به‌ڵام تائێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی "پاسه‌وانی هه‌رێم"ی به‌شێوه‌ی نیزامی پێكنه‌هێناوه، هێزی پێشمه‌رگه چه‌كداری حیزبه‌كانه و له سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانه‌وه رێنمایی و فه‌رمانیان پێ ده‌درێت نه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
نه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هێزێكی نیزامی بیانوی به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقیه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌که‌ن و به میلیشیای حیزبی ناوی به‌رن، سه‌ركردایه‌تی كوردیش به‌رده‌وامه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بدرێته حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تائێستا دو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه به حیزبی بونی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی تر له مپه‌رێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی به به‌رده‌وامی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه ده‌بێت سوپای عێراق سوپایه‌كی بێلایه‌ن بێت و ئه‌ركی پاراستنی عێراق بێت و له كێشه ناوخۆییه‌كاندا ته‌داخولی پێنه‌كرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه تائێستا هێزی پێشمه‌رگه لایه‌نداره و سه‌ر به پارتی و یه‌كێتییه...
به‌ڕای تۆ:
1- هۆكارچیه بۆ نه‌بونی هێزی پێشمه‌رگه به سوپایه‌كی نیزامی؟
2- ئایا هێزه چه‌كداره‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێم؟
3- رات چیه له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی كه داوا ده‌كه‌ن سوپای عێراق بێلایه‌ن بێت، به‌ڵام خۆیان ئاماده‌نین هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌ن و بیكه‌ن هێزێكی نیزامی یاسایی؟
تکایه راو سه‌رنجتان...