(سبه‌ی):
ده‌ستور باڵاترین یاسای وڵاتان پێك ده‌هێنێ و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن، یاسادانان و دادوه‌ری شه‌رعیه‌تی بون و مانه‌وه و كاركردنیان له ده‌ستوره‌وه وه‌رده‌گرن، له دنیای هاوچه‌رخ دا كه‌من ئه‌و وڵاتانه‌ی بێ ده‌ستورێكی نوسراو به‌ڕێوه‌بچن.
دوای ئه‌وه‌ی پارله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی كرد ده‌ستورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابڕێژێت و له ریفراندۆمێكدا بیخاته به‌رچاوی خه‌ڵك ، ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراو چه‌ندجارێك لایه‌نه قانونی و حزبیه‌كان هه‌وڵی پیاچوونه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام ده‌ستورێكی گونجاو بێته ئارا و پڕۆسه‌ی یاسامهندكردنی وڵات هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌وپێشه‌وه بچێ...
هه‌وڵه‌كان له‌وبواره‌دا به‌رده‌وامن و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ به دڵسۆزیه‌كی زۆره‌وه به‌پیر مه‌سه‌له‌كه‌وه چون و به‌پێی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، چه‌ند هه‌زار لاپه‌ڕه پێشنیاریان پێ گه‌یشتووه.
هه‌ر له‌و ئاقاره‌دا و له‌سه‌ر پێشنیار و به هاوكاری كۆمپانیای وشه، كۆمه‌ڵێك شاره‌زای بواری ده‌ستور و پسپۆڕ له‌بواره‌كانی تردا، هه‌ڵسان بهپیاچوونهوهی دواین نوسخه‌ی گه‌یشتوو به لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌وردی پڕۆژه‌كه‌یان ههڵسهنگاندو له ئه‌نجامی ماندوبوونێكی زۆردا ئه‌م نوسراوهیان به‌رهه‌م هێناوه كه له‌به‌ر دیدهتاندایه.
سایتی سبه‌ی داوا له خوێنه‌رانی ده‌كات له رێگای كۆمێنت و ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانیانه‌وه به‌شداربن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا تا سه‌رئه‌نجام ده‌ستورێكی شیاو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنوسرێ و په‌سه‌ندبكرێ...
ده‌قی پێداچوونه‌وه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
دۆسیه‌ی: له چاوه‌ڕوانی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا