پاش مشتومڕێكی زۆر، پارله‌مانی كوردستان له 11ی كانوونی یه‌كه‌می2007 یاسای (رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا) به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرد.
له‌سه‌ر هه‌ندێك مادده و بڕگه‌كانی یاساكه، ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتار، رۆژنامه‌نووس، رۆژنامه و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
یاسای ناوبراو چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی ته‌موومژاوی له‌خۆگرتووه، به‌بیانووی (ئاداب و سیستمی گشتی، ئاسایشی هه‌رێم) ده‌شێت له‌داهاتوودا جگه له‌دادگاییكردن و غه‌رامه‌كردن، هه‌ر رۆژنامه و بڵاوكراوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی داخستن بكاته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی یاساكه بچێته بواری كارپێكردنه‌وه پێویستی به واژۆكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئێوه‌ی به‌ڕێز پێتان وایه رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا پێویستی به‌یاسایه‌ك هه‌یه بۆ رێكخستنی؟ ئه‌گه‌ر ئا،
ـ یاسایه‌كی له‌و جۆره پێویسته چون بێت؟
ـ رۆژنامه‌نووسان له كوێوه زانیاری وه‌ربگرن و كامانه‌ن سه‌رچاوه‌كانی زانیاری له‌هه‌رێمی كوردستاندا؟
ـ دابونه‌ریتی گشتی چییه؟
ـ كامانه‌ن پایه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان؟