 |
دوانگه‌ی سبه‌ی |
 |
|
|
حیزب.. حوكمڕانی
زۆرێك پێیانوابوو كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی 19/5/1992، مژده‌ی دامه‌زراندنی حوكمڕانییه‌كی دیموكراسی بێوێنه‌ی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پێیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌دا، هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان (یه‌كێتی‌و پارتی) كه‌وتنه دابه‌شكردنی برایانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی‌و ته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌كی كوردی‌یان له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات هێنایه كایه‌وه كه‌ئه‌ویش فیفتی به‌فیفتییه.
له‌و كاته‌ی له 4/7/1992 یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه، حیزب له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵی جومگه‌كانی حوكمڕانی كوردیدایه له هه‌رێمی كوردستان و تا دێش ئه‌و كۆنترۆڵكردنه زیاتر ده‌بێت، به‌جۆرێك له كاربه‌ده‌ستێكی باڵاوه تا فه‌رمانبه‌رێكی بچووك بێ ره‌زامه‌ندی حیزب دانامه‌زرێت.
ده‌سه‌ڵاتی حیزب وایلێهاتووه هیچ هه‌یبه‌تێكی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی نه‌هێشتووه‌ته‌وه. حیزب ده‌ستی وه‌رداوه‌ته په‌رورده، زانكۆكان‌و خوێندنی باڵا، دادگاگان.
به‌ڕای ئێوه:
ده‌ستوه‌ردانی حیزب
-له ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی‌و ته‌شریعی
-ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
-زانكۆ و سیستمی په‌روه‌رده
-كارگێڕیی و به‌ڕێوه‌بردن
ئاسۆی حوكمڕانی به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
چۆن ده‌كرێت حكومه‌ت له ژێر چنگاڵی حیزب‌دا رزگاربكرێت؟
چۆن سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ و سیستمی په‌روه‌رده بپارێزرێت؟
تا چه‌ند حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رپرسیارن؟
Sunday, April 20, 2008
|
|
 |
|
 |
 |
 |
 |
 |
 |
|