|
هیدینك به فه‌رمی بوه راهێنه‌ری توركیا
|
|
|
(سبه‌ی)
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا (گۆس هیدینك)ی هۆڵه‌ندی و راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی روسیا له هاوینی داهاتودا ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له ئه‌ستۆده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 17/2/2010 كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی تۆپی پێی توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌واڵی له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له لایه‌ن (گۆس هیدینك)ه‌وه ئاشكراكرد،له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یاندا به‌رپرسه توركیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه (هیدینك) له‌سه‌ره‌تای مانگی 8 ی داهاتودا ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كات له پاڵاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ ساڵی 2012،جێگه‌ی ئاماژه پێدانه (گۆس هیدینك)ی ته‌مه‌ن 63 ساڵ بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ و به بڕی موچه‌ی ساڵانه‌ی 3.75 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا واژو كردوه.
Wednesday, February 17, 2010
|
|
|
|