|
رۆناڵدۆ به دۆڕاندنی به‌رشه‌لۆنه دڵخۆشه
|
|
|
(سبه‌ی)
كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانی به دۆڕاندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خۆشحاڵه‌و پێوایه كه‌ته‌لۆنیه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا ناتوانن نازناوی خولی لا لیگا به‌ده‌سبێنن.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (ماركا)ی نزیك له یانه‌كه‌ی (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) ی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی رایگه‌یاند زۆر دڵخۆشم به دۆڕاندنی به‌رشه‌لۆنه‌و له ئێستا ئێمه له هه‌ردوو خولی لالیگاو چامپیۆنس لیگدا له‌وان به‌هێزترین و ده‌توانین ئه‌و دوو نازناوه به‌ده‌سبێنین،كریستیانۆ كه له هه‌فته‌ی رابردودا توانی 2 گۆڵ تۆماربكات له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ند دۆڕاندنێكی تریش چاوه‌ڕێی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات و خۆری سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و یانه‌یه كۆتایی پێهاتوه.
Tuesday, February 16, 2010
|
|
|
|