|
ریاڵ 275 ملیۆن یۆرۆی خه‌رجکردوه سه‌یرنییه له پێشه‌نگدایه
|
|
|
(سبه‌ی):
جۆسیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێیوایه که سه‌یر نییه ریاڵ مه‌درید له پێشه‌نگدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 275 ملیۆن یۆرۆیان له کڕینی یاریزاناندا سه‌رف کردوه.
گواردیۆلا له‌لێدوانێکیدا پاش بردنه‌وه‌که‌یان له یانه‌ی ئینته‌رمیلان، وتی: ''له راستیدا پێموانییه که‌سێک پێی سه‌یر بێت یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندیدایه، چونکه 275 ملیۆن یۆرۆیان له کڕینی یاریزاناندا خه‌رجکردوه".
راهێنه‌ره‌که‌ی به‌رشه‌لۆنه سه‌باره‌ت به یاری کلاسیکۆ رایگه‌یاند: ''یاری کلاسیکۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گرنگه به تایبه‌ت بۆ ئێمه که روبه‌ڕوی یانه‌ی پێشه‌نگ ده‌بینه‌وه، به بردنه‌وه‌ش وره‌ی یاریزانه‌کانمان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه".
Wednesday, November 25, 2009
|
|
|
|