(سبه‌ی):
تا ساڵی پار كه‌س نه‌یده‌زانی دابه‌شكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان چۆنه و یه‌كێتی و پارتی مانگانه چه‌نده له بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی یه‌كێك له‌و حیزبانه‌وه له رێگه‌ی میدیا ئه‌هلییه‌كانه‌وه راگه‌یاندرا، كه یه‌كێتی و پارتی مانگانه بڕی 35 ملیۆن دۆلار له بودجه حكومه‌ت بۆخۆیان ده‌به‌ن.
له ئێستادا حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكارییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی به‌پێی یاسایه‌ك ئه‌و هاوكارییه مادییه‌یان بۆ رێكده‌خرێت، مانگی 11 ساڵی 2009 پرۆژه یاسای پشتگیری پارت و قه‌واره سیاسیه‌كان له په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه، به‌ڵام تائێستا پرۆژه یاساكه نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته بۆ په‌رله‌مان، زانا ره‌ئوف، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرایكرد: له دابه‌شكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، حكومه‌ت پشتی به هیچ پێوه‌رێك نه‌به‌ستوه و به گۆتره بودجه به‌سه‌ر پارته سیاسیه‌كاندا دابه‌شده‌كات. وتیشی: تێكه‌ڵاوكردنێك له نێوان بودجه‌ی حیزب و حكومه‌تدا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
له‌كاتی گفتوگۆكردنی بودجه‌ی 2010 له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌ندێك له فێڵه یاساییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ رای گشتی ئاشكرا كرا، وه‌ك: پێدانی موچه‌ی كادرانی حیزب له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له بودجه‌ی گشتی پڕۆژه بۆ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ ده‌کرێت.
به‌ڕای تۆ؟
1- ده‌كرێت حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه به بودجه‌ی گشتییه‌وه بكه‌ن؟
2- به موچه‌خۆركردنی میری كادرانی حیزب و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی حیزبی له بودجه‌ی گشتی ره‌وایه؟
3- بودجه‌ی حیزب و رێكخراوه‌كان به چ میكانیزمێك رێكبخرێت؟
4- هه‌ر سه‌رنجێكی تر له‌وباره‌یه‌وه...
تكایه راو سه‌رنجتان...