Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت

(سبه‌ی‌):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تارق هاشمی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ڤیتۆكرد، له‌دواین ساتدا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ كۆی‌ ده‌نگ و به‌ رێككه‌وتن یاساكه‌ی‌ په‌سه‌ند كردوه‌.
له‌ یاسا نوێكه‌دا لایه‌نی‌ زه‌ره‌رمه‌ند كورده‌، سه‌ركردایه‌تی‌ و نوێنه‌رانی‌ كوردیش له‌ به‌غدا به‌ ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌یان دركاندوه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فشاری نێوده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر بوه‌.
به‌پێی‌ یاسانوێیه‌كه‌ كورد به‌ رێژه‌ی‌ 0,11% سازشی‌ له‌ مافه‌كانی‌ خۆی كردوه‌، به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڵێنی‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ به‌ڵێنی‌ داوه‌ زه‌مانه‌تی‌ كورد بكات و كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق.
كاردانه‌وه‌كانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد به‌رامبه‌ر یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتو به‌ سازشكردن و سته‌مكردن له‌ كوردی‌ ناوده‌به‌ن، پارتی‌ پێیوایه‌ زوڵم له‌كورد كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵمه‌دا كورد زه‌مانه‌تی‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا  وه‌رگرتوه‌، یه‌كێتیش به‌ ده‌ستكه‌وتی‌ ناوده‌بات و پێیوایه‌ كورد سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ خۆی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌پێی‌ یاسانوێكه‌ دابه‌شكردنی‌ كورسییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

 
پاریزگا
کورسی /2005
کورسی /2010
زیادبونی کورسی له‌ 5 ساڵدا
کورسی له‌ 2010 به‌پێێ ریژه‌ی ,028 %
ئه‌و كورسیانه‌ی‌ به‌ نایاسایی‌ زیادكراوه‌
به‌غداد
59
68
8.26
67
1
موسل
19
31
2.66
22
9
به‌سره‌
16
24
2.24
18
6
زیقار
12
18
1.68
14
4
بابل
11
16
1.54
13
3
سلیمانی
15
17
2.1
17
0
ئه‌نبار
14
14
1.96
16
-2
هه‌ولیر
13
14
1.82
15
-1
دیاله‌
10
13
1.4
11
2
که‌رکوک
9
12
1.26
10
2
سه‌لاحه‌دین
12
12
1.68
14
-2
نه‌جه‌ف
8
12
1.12
9
3
واست
8
11
1.12
9
2
قادسیه‌
8
11
1.12
9
2
میسان
7
10
0.98
8
2
دهۆک
7
10
0.98
8
2
که‌ربه‌لا
6
10
0.84
7
3
موسه‌نا
5
7
0.7
6
1


به‌ڕای‌ تۆ:
1- له‌ یاسای‌ نوێدا كورد سازشی‌ كردوه‌ یان ده‌ستكه‌وتی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌؟
2- ئایا ده‌كرێت كورد پشت به‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت؟
3-  به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ چۆن له‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕوانیت؟


Friday, December 11, 2009
 
بیروڕا
12
darazangana
 mn.zorpexosh.halmbolesti.......goran.mnxalkikarkukm..awarai.buin.estak15sala-laalmanyam.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, February 13, 2010
ARAMA SOR
 ١ـئه گه ر وه‌ک هه لبژاردن به ماناکه تێی ڕوانین ئه وه‌ کورد زه‌ره‌ر مه نده‌!!!!!!!!! به لام ولاتی ئێراق جارێ زۆری ماوه‌ بگاته‌ ئه و ئاسته‌ له ڕوانگه ی دیموکراتییه وه‌ هه لسوکه وت بکات له گه ل ڕووداوه‌ کان به زۆر بلێ زۆر به که م بلێ که م ،هه موو لایه ک ئه مه باش ده‌زانن ـگۆڕانیشه وه ـئێراق پێکهاتوه‌ له شیعه و سونه وکورد تا چه‌ ند ساڵێکی که ئێراق به هاوبه شی له نێوانیان ئه م سێ پێکهاتانه ده‌روات .جا ئه و شانۆگه ریانه ی ده‌کرێت به س بۆ جوانییه‌. ٢ـ هه رله و کاته‌ ی که کورد دابه شکرا وولاته زلهزه‌کانی دونیا هه میشه‌له ئاست کوردا بێده‌نگن چ له دوور یا نزیک به ڵام ئێستا له به رده‌م چاوی هه موو دونیا په یوه‌ندی ده‌ که‌ ن به سه رکرده‌که مانه وه‌ ده‌ که‌ ن،پێشوازی لێ ده‌که ن.ئه مه ش ئاسای نییه هه لوێستێکی به به هایه پێوسته‌ رێزی لێبگیرێ.ئاینده‌ گه شه‌
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, December 17, 2009
rebin kerkuki
 پیم وایه‌ ئه‌م سازشکردنه‌ی ........و په‌له‌منتاره‌ کورده‌کانی به‌غدا، ئاشبه‌تاڵیکی تری خشکه‌یی بوو دووباره‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی ........ به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌ هاوکاری.........له‌ پێناو ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وندێ کانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ . پێویسته‌ تاکی کورد ڕیگه‌ نه‌دا که‌ هه‌روا به‌ ئاسانی ئه‌م .......... له‌ کۆتاییدا وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆ ی ده‌ربچن.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, December 16, 2009
نةبةز
 یاسای 140=حوكمه‌ زاتیه‌ شه‌ق و شڕه‌كه‌ی 1974‌
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, December 16, 2009
سه‌عید عارف
  خۆی له‌ ڕاستیدا یاسای ‌هه‌ڵبژاردن و، ئه‌و ڕوداوانه‌ی تری به‌دوایدا هاتن ، به‌تایبه‌ت ( ڤیتۆکردنی تاریق هاشمی) وه‌ک ناوه‌ندی درامی . ئه‌و ڕوداوه‌ له‌ به‌رزترین خاڵی کێرڤی هێڵه‌ به‌یانیه که‌‌دا بوو. ‌ده‌توانرێت با‌ری سیاسی هه‌موو عیراق به‌گشتی و ، به‌تایبه‌تی کوردستانی پێ بخوێنرێته‌وه‌ . لێره‌دا باس له‌ کوردستانه‌و بابه‌تی دوانگه که‌ش ڕووی له‌و ڕه‌هه‌نده‌یه‌..له‌وێدا سێ بۆچون هه‌یه‌ 1 ــ بۆ چونی هه‌ردوو لایه‌نی ( یه‌کگرتوی ئسلامیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) ه‌ به‌وه‌ی سازشێکی بێ چه‌ندو چونه‌و، زوڵم کردنه‌ له‌ کورد . ..2 ــ بۆچونی( پارتی)ه‌ به‌میانه‌ ڕه‌وی ، به‌وه‌ی زوڵم له‌ کورد کراوه‌، به‌ڵام به‌وه‌عد پێدانی ئه‌مریکا جوبرانی ئه‌و زوڵمه‌ کراوه‌ته‌وه‌ ... 3 ــ بۆچونی( یه‌کێتی)ه‌ ، به‌وه‌ی کورد سه‌رکه‌وتووه‌و ، دستکه‌وتی خۆی به‌ده‌ست هێناوه‌!!!!! ئه‌گه‌روه‌کو (چاودێرێک بۆ باری سیاسی کورد) سه‌یری ئه‌م سێ بۆچو‌نه‌ بکه‌ین ، زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێن ئه‌وکایه‌و ته‌وژمانه‌ بناسێنین له‌گه‌ڵ بڕی هیزو کارکردنیان له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستاندا به‌ پێوانه‌ی ڕوداوه‌که‌ی که‌ بریتیه‌ له‌ ( قه‌یرانی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی عێراق وسه‌ره‌نجامه‌کانی).. له‌وێدا دوو لایه‌ن دان به‌ زوڵم لێکراوی کوردا ده‌نێن وه‌ک له‌سه‌ره‌وهاتوون ( 1، 2) به‌ڵام لایه‌نی سێهه‌م (3) جیاله‌وان به‌ده‌ستکه‌ت وسه‌رکه‌وتنی داده‌نێت . بۆچی ئه‌م جیاوازیه و ، ‌دووپۆڵیه‌ له‌ یه‌ک ڕوداودا هه‌یه‌ ؟ زۆر به‌ئاسانی ئه‌گه‌ر ماتماتیکی و به‌ ساکاره‌حسابێکی ڕه‌شۆکیش لێک بدرێته‌وه‌ ده‌زانرێت ، له‌وێدا له‌و ڕووانه‌وه‌ کورد زه‌ره‌ری کردووه‌ ..لێره‌دا ده‌گه‌‌ین به‌سه‌ره‌نجامێک . ئه‌و لایه‌نه‌ی باسی قازانج و سه‌رکه‌وتن ده‌کات ، لایه‌نی (عیراق) بووه‌ به‌خولیاو مه‌به‌ستی یه‌که‌می ، (کوردستان) به‌پله‌ی دواتر دێت .. لێره‌دا هێچ عوزرو به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌ماوه‌، بۆ پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ . ئیتر سه‌رکه‌وتنی عیراق به‌ سه‌رکه‌وتنی کورد ده‌زانن له‌و باره‌دا . له‌ وێدا ئه‌و لایه‌نه‌( بۆسه‌ڵه)ونیشان نوما‌ی کوردستانی به‌ته‌واوه‌تی شێواوه‌ ویان توڕی داوه‌. خۆی به‌ته‌واوه‌تی له‌ گه‌ڵ عێراقه‌ کۆنه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ خوازه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌یانه‌وه‌ێت جووت وها وهه‌‌ڵوێست کردووه‌ بێ سێ و دوو..( ىه‌ڵام سه‌یره‌ خۆیان به‌هه‌موو ــ بونی ئێستایانه‌وه‌ له‌ حوکمی عیراقی دا ــ قه‌رزداری ئه‌و خه‌باته‌ن له‌ به‌ر‌هه‌‌ڵست کردنی عیراقی عه‌ره‌بایه‌تیدا به‌ده‌ستیان هێنا ، به خوێن وماندوویه‌تی‌میلله‌ته‌‌کورده‌که‌یان بوو، که‌چی ئیستا ــ له‌سه‌ر کورسیه‌ عێراقیه‌که ــ ‌وه‌ له‌ و سه‌ره‌تایه ی خۆیان‌ هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌....دیاره‌ به مه‌‌رامی کۆتایی خۆیان گه‌یشتون، ئیتر منه‌ت به‌ڕابوردوه‌وه‌ هه‌ڵناگرن) له‌ وێدا ئه‌جیندای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ م لایه‌نه‌، خۆی مانیفێست کردووه‌ به‌ بێ چه‌ندوو چوون و ، هه‌موو مێژووی حیزبه‌ که ی ته‌فسیر ده‌کات‌ به‌ گه‌یشتن بوو به‌ کورسی سه‌رۆکایه‌تی عێراق وه‌ک به‌رزترین ئامانج... لایه‌نی دووه‌م (پارتی) له‌ گه‌ڵ لایه‌نی یه‌که‌مدا (یه‌کگرتووی ئیسلامی ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) هاو ڕایه‌ بۆ زوڵم لی کراوی کورد ، به‌ڵام له‌وه‌عدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکی دا سه‌بوری و ساوڕی خۆی ئه‌داته‌وه‌ ، لێره‌دا تیڕامانێک هه‌یه‌ و له‌ گوته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌وه‌ی خۆی سه‌رۆکی پارتیشه‌، به‌وه‌ی ده‌ڵیت : ــ ( به‌ڵێنی پشتگیری سه‌رۆکی ئه‌مرکا زۆر به‌نرخ تره‌ له‌کورسیه‌ ک ودوانی په‌ڕله‌مانی عیراقی .....هتد) له‌م تێرامانه‌دا زۆر به‌ ڕونی و به‌بێ گرێ وگۆڵ ، ده‌گه‌ین به‌سه‌ره‌نجامێک ، هه‌رچی پرۆسه‌ی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردنه‌ کانه‌ له‌لای ئه‌م سه‌رۆکه، ڕواڵه‌ت وگه‌مه‌یه‌ که‌ نرخی ته‌نها بۆ سه‌رف کردنی ڕۆژگاره‌ . هیچ مایه‌ی بنچینه‌و بناغه‌یه‌ک نیه‌ له‌ ده‌ستکه‌وت وده‌سه‌ڵاتی ئه‌مدا . ته‌نها بۆ مه‌شغوڵ کردن و سه‌رقاڵ کردنی ڕه‌شه‌خه‌ڵکی کورده‌ ، له‌ گه‌مه‌ی حوکمدا و ناکاته‌ وه‌عدی سه‌رۆکی ووڵاتێکی وا که‌ به‌چوار ساڵ جارێک سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌گۆڕیت هیچ له‌ به‌ڵینه ‌زاره‌کیه‌کانی نامێنێته‌وه‌ بگره‌ به‌ڵین وکاره‌ نوسراو جێ به‌جی کراوه‌کانیشێ پشت گوێ ده‌خریت و ده‌سڕرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی نوێوه‌ . هه‌روه‌کو کاره‌کان و ئه‌جیندای (جۆرج وه‌که‌ر بۆش ) له‌لایه‌ن (ئۆمابا)ی ئێستاکه‌وه‌ سه‌روبن کران . به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆکه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ی لای گرنگه‌، په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆکه‌کانه‌، نه‌ک کارو په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆک و گه‌ل، چونکه‌ خۆی ده‌زانێت چۆن گه‌ل ده‌نگی %70 ( له‌سه‌دا حه‌فتایله‌ لایه‌ن گه‌له‌که‌یه‌وه‌ دراوه‌تێ) ؟ به‌چی و چۆن به‌ده‌ستی هێناوه‌ ؟ هه‌ر به‌قه‌ده‌ر سانایی وهه‌رزانی جۆری ده‌نگدانه‌که‌ ،‌نرخ وئه‌رزش به‌گه‌له‌که‌ی ده‌دات. بۆ ڕای یه‌که‌م (1) به‌زوڵم وسازش کردن له سه‌رحسابی‌ کورد داده‌نیت ، ئه‌وه دیاره‌ ڕای ئێستاو مێژووش ده‌بێت له‌ داهاتوودا و به‌تایبه‌ت( یه‌کگرتووی ئیسلامی) زیاد له‌( بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) به‌وه‌ی له‌ کورسیه‌کانی په‌ڕله‌ مانی عیراقی حزوریان هه‌یه‌، جگه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی هه‌رێم ئێستاکه‌ گۆڕان به‌ته‌نها له‌وێدان له‌ گه‌ڵ یه‌کگرتووی ئیسلامیدا وه‌کو ئۆپۆزسیۆن..من له‌ دوونوسینی ترم دا به‌ناونیشانی ( ڤیتۆکه‌ی هاشمی و ڕاوه‌کورسی په‌ڕله‌مان!!) و(ترس له‌ قه‌یران)دا له‌ سایته‌ به‌ڕێزه‌وه‌ بۆچونی زیاترم خستۆته‌ ڕوو ، بڕوام وایه‌ زیاتر تێڕامن هه‌ڵده‌گرێت و به‌ڵگه‌و خاڵیێکی گرنگی ڕۆشن که‌ره‌وه‌یه‌ بۆ زانینی ڕاستیه‌کان..
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, December 15, 2009
كامیار ابراهیم
 1. به‌دڵنیاییه‌وه‌ 100% سازش كراوه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌نی نادروست 2. سالی 1975 دووباره‌بوونه‌وه‌ به‌ هه‌مان كارگێره‌كانی 3. ده‌مێكه‌ ناومانه‌ته‌ ته‌به‌ق ئێستاش ده‌ڵێین الله صدق......... ***********بزانین كۆمپانیای ووشه‌ به‌راستی ووشه‌كانی كارا ده‌كات هه‌روه‌ك ساڵه‌كانی 1976 وه‌ تاكو 1992
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, December 15, 2009
برادۆستی / ئه‌مه‌ریکا
 ئازیزان، کورد سازشی نه‌کردوه‌، کورد داهێنه‌ری دۆڕانه‌، دۆڕان له‌دوای دۆڕان و هه‌ر دۆڕانێکیشی پێ سه‌ر‌که‌وتنێکه‌. مالوێرانی کورد له‌وه‌ دایه‌، که‌ مافه‌کانی خۆی ناناسێ و هه‌ولیش بۆ ناسینی مافه‌کانی نادات، وه‌ له‌ ڕاستیدا کورد نه‌ خاوه‌ن ڕۆشه‌نبیری پاک و لێوه‌شاوه‌یه‌ و نه‌ خاوه‌نی ڕێبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ و گه‌ڵ پارێزه‌ و نه‌ هۆشیاری ڕامیاریشی له‌و ئاسته‌ دایه‌ که‌ سیسته‌می کوتله‌بازی و سه‌رۆکایه‌تی زه‌لیل تێک بشکێنیت و به‌شێوه‌ێکی مه‌جلسی پیران، یان په‌ڕله‌مانێکی شه‌فاف و بێ سه‌رکرده‌ سه‌رکێشی بزوتنه‌وه‌ی گه‌ڵ و نیشتیمان بکه‌ن و به‌ مشوره‌تی ئه‌و مه‌جلیسه‌ بڕیار له‌سه‌ر کێشه‌کان بدرێت و ڕاگه‌یاندنه‌کانیش به‌ ئاشکراو بێ که‌م و کوڕی و بێ سانسۆر هه‌واله‌کان بۆ خه‌لکی خۆیان ڕاگه‌ێنن. ئه‌گه‌ر هۆشیاری خه‌لکی کورد له‌ ئاستی پێویست دابوایه‌، نزیکه‌ی 19 ساله‌ به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی و حیزبایه‌تی و فشاری ده‌ره‌کی و زه‌ختی ده‌وروبه‌رو 2 ئیداره‌یی و په‌ڕله‌مانی کارتۆنی، یاری به‌ چاره‌نوسمان نه‌ده‌کرا. ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌ن هه‌لوێست و بڕوای به‌ هه‌بونی خۆی هه‌بوا،ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ریاێک خوێنی له‌سه‌ر ڕژاوه‌ و هه‌زاران کوردی لێ ئاواره‌ و مالوێران و ئه‌نفال کراوه‌ و هه‌زاران خێزانی کوردی به‌داری زۆری و ئیهانه‌ کردن و له‌ناو بردن و زۆره‌ملێ و کوشت و بڕ له‌سه‌ر زێدی بابو باپیرانی خۆی ڕاگواستوه‌و ئاواره‌یان کردون و عاره‌بی خواروی عێڕاق یان له‌ جێیان نیشته کردون به‌هیچ شه‌رت و مه‌رج ئه‌و ناوچه‌ ته‌عریب کراوانه‌ نه‌ده‌خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر کردن له‌گه‌ل دوژمنان و زلهێزه‌کانی چاو برسی و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست. کورد گۆته‌نی به‌ گوریسی خه‌لک مه‌چوه‌ هه‌لدێر، یان ده‌لێ به‌ پێکه‌نینی زالم بڕوا مه‌که‌، کورد په‌ندی ڕاستی زۆره‌، به‌لام تا جیلی ئێستا سود له‌و په‌ندانه‌ وه‌ر ده‌گری، ئه‌وا هه‌مو کورد ده‌که‌ن به‌ په‌ندی زه‌مانه‌. هه‌زاران به‌ڵێنی زاره‌کی، یه‌ک فلوسی قه‌لپ ناهێنی، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێکی گه‌مژه‌ ئامێز نه‌بی، چۆن بڕوا به‌ به‌لێنی بێ به‌لگه‌ی زلهێزه‌کان ده‌کرێ؟ ئه‌گه‌ر پسیار له‌ هه‌ر تاکێکی کورد بکرێت، به‌ قسه‌ شاره‌زایی له‌ هه‌مو سیسته‌مه‌ جیاوازه‌کانی جیهان هه‌یه‌، به‌لام له‌به‌ر چاوی خۆی مافه‌کانی پێشێل ده‌کرێت و به‌کاریش ده‌هێنرێت، که‌چی چاوی خۆی له‌ ڕاستیه‌کان په‌رده‌ پۆش کردوه‌ و له‌ جیاتی تێکۆشان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌رده‌وامه‌ له‌ پالپشتی سیسته‌می خێله‌کی و میلیشیاو مافیایی. ئه‌مجاره‌ش وه‌ک ده‌یان جاری ڕابردو دیسان هاوار ده‌که‌م و ده‌لێم چینی چه‌وساوه‌ و ماف خوراوه‌کان پێویستیان به‌ ئازاد بونه‌ و ئه‌ڕکی سه‌ر شانی ڕۆشه‌نبیرانه‌ ئاستی ڕۆشه‌نبیری خۆیان زیاد بکه‌ن و به‌ ئه‌ڕکی خۆیان هه‌ستن بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ی چینی ژێر ده‌ست و ماف خوراو، تاکو بتوانن له‌ مافه‌کانیان خاوه‌ندار ده‌رکه‌ون و زیاتر چاوپۆشی له‌ پێشێلکاریه‌‌کان نه‌که‌ن و بڕوا به‌و به‌ڵێنهانه‌ و بیانۆیه‌ بێ به‌لگانه‌ نه‌که‌ن. برادۆستی / ئه‌مه‌ریکا 14 / 12 / 2009
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
رێبوار
 ته‌نها یه‌ک پرسیار ئه‌هه‌موو ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ جنوب روو ئه‌دات هه‌ر عه‌رب ده‌کوژرا به‌ کوردیان حساب کردوه‌ . به‌هیوام گۆران هه‌ول بدات وه‌ک ئه‌وان نه‌ خه‌وێت
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
بختیار مه‌حمه‌د_به‌ریتانیا
  هیچی به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌ به‌ڵکۆ سازشتی کردوه‌ ، به‌ خراپه‌ به‌ سه‌ر کورد ده‌شکێته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ نه‌هێنانی کورسی زیاتر .ئه‌شبێت بپرسین بۆ هه‌موو شتێک قه‌بوڵ ده‌که‌ن به‌ هیواین (گۆڕان) به‌ و هه‌ڵه‌یدا نه‌ چێت که‌ ده‌سه‌ڵات پ رۆشت، تاکه‌ی کورد به‌ به‌ڵێنه‌ هیچه‌کانی ئه‌مریکا ده‌خه‌ڵتێن سه‌رۆک کۆمار پیش ئه‌وه‌ی ببێت سه‌رۆک کۆمار له‌ سالی 1997_1998 به‌ سفیری کوردایتی بانگیان کرد چه‌ندین خاڵی باس کرد به‌ ڵام هیچیان بۆ نه‌کرد میلله‌ت تێگه‌شت وه‌ چیتر به‌ ووشه‌ی دبلۆ ماسی تێناکه‌وه‌ن له‌ گه‌ل رێزدا بۆ لیستی گۆڕان ده‌نگ له‌ ئیمه‌ کارو گۆران له‌ئێوه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
karwan
 sarmayadr hargez natwanet bbeta syasat madar chwnka syasat madar na xak anaet na natwae haya na balene haya na entemae neshtmane ... chon ema btwanen kar badastne kurd ba syasat madr naw bbaen la katekda bazrgann bazrganesh hamw kat tanha ber la qazanj aktawa kua taza awan beryan la masala natwae u dastkawa neshtmanyakn bo akretawa kwa taza awan atwann ber la qazanje xalk baknwa ... labr am hoyan u chandaha hor tr alem bale sazshyan krdwa zoresh swkaytyan ba karamete kurd krd
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
ستار محةمةد قادر
 به‌ رای من ئه‌وه‌ی روویدا هه‌ر ده‌بووایه‌ روو بدات، چونكه‌ پێشینان جوانیان وتووه‌، كاڵا به‌ گوێره‌ی باڵا! ئێمه‌ له‌ رابردوودا خه‌ونی بچووكمان هه‌بوو، به‌ڵام كاتێك كه‌ شتی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترمان بۆ ده‌ڕه‌خسێت، به‌ هۆی كاڵ فامی خۆمانه‌وه‌، له‌ ده‌ستی خۆمانیان ده‌ده‌ین. كورد ئه‌و كاته‌ كه‌وته‌ نێو تارمایی رێ ونكردنه‌وه‌ كه‌ نه‌یتوانی له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادییدا مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندرووست له‌ گه‌ڵ ئه‌و شاره‌دا بكات كه‌ بۆ موزایه‌داتی سیاسیی ئه‌میان به‌ دڵ و ئه‌ویان به‌ قوودس ده‌یان شوبهاند، لێ كاتێك مرۆڤ زاتی ئه‌وه‌ بكات ده‌ست به‌رێت له‌ خۆی دزی بكات، ماڵی خۆی هه‌راج بكات، ئیتر چۆن ده‌توانین له‌ به‌رده‌م خه‌ڵكانێك كه‌ ره‌نگبێت له‌ ئێمه‌ باشتر حه‌قیقه‌تمان بزانن، خۆمان هه‌ڵبكێشین؟ ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ روویدا، نه‌ ئه‌وه‌له‌و نه‌ش ئاخیر ده‌بێت، وه‌كو هه‌موو جاره‌كان، سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بۆ خۆمان و شكسته‌كانیش به‌ ئوباڵی دوژمنان، میلله‌تێكمان هه‌یه‌ ده‌توانین ماری پێ بگرین، بۆیه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار وا بووبێت كورد عێراق سه‌ر له‌ نوێ بونیات بنێته‌وه‌، ئێ خۆ ناكرێت ئه‌وه‌ له‌ بیر بكه‌ین كه‌ درووستكردنه‌وه‌ی وڵاتێك باجی گه‌وره‌ی ئه‌وێت، هه‌ر وه‌كو برایانی عه‌ره‌ب له‌ وته‌یه‌كدا ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی شتێكی بوێت، شتێ له‌ ده‌ست ده‌دات؟ درووستكردنه‌وه‌ی عێراق پیرۆزی سه‌ركایه‌تی سیاسی كورد بێت، كه‌م كردنه‌وه‌ی كورسیه‌كان و وشك كردنه‌وه‌ی 140 یش بۆ ئێمه‌!
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
dalian
 وابزانم ئه‌وانه‌ مردوه‌کانیشیان حیساب کردوه‌ باشه‌ 13 کورسی بۆ هه‌ولێر ئه‌ی مه‌سیحیه‌کان حزبی شوحی و تورکمان و یه‌گرتو ....هتد ئه‌ی ئه‌وان وابزانم زردو که‌س یه‌که‌و کورسیه‌کیان به‌سه‌ .ئه‌مه‌ زره‌ره‌ بۆ کورد زۆر زه‌ره‌ریش ده‌کات ئاخری خێر بێت ئه‌م کورده‌ هیچی پێ ناکرێ خۆ.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
huwa
 bale kurd sazshi krdwa zoresh xalatawen>>>>>>>>>>>>kurd hargez nabet psht ba balenakani arabo amrek bbastet droznn.yasai halbzhardn basha bas kurd be azmona>>>>>>ok
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
polla
 ba rai mn lawa zyatr nadakra beguman agar ba 7azi listy haupaimani buaia 50% kursyakanian boxiyan dadana ,amro hez u zorina daxwat ,arab zorinaya kurd kaminaya hamu laiak am haqiqata azane wa sasarai awash drauseyakani iraq hamui dji kurdn wa dji kurd kardakan itr chiman pe dakret lama zyatr?away krdyan taxsiryan nakrd mn dast xoshi la hamu andam permanakani kurd dakam la baxda,pem wa nia goran lamai zyatr pe bkraya agar lawe bashdar buba ba...
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
Bestoon Nooree
 Sarani kurd la bashwry kurdistan la raburdwda ba hazaran rolay aw millatayan ba kusht dawa la penaw barjawandi u manawayanda.agar jar jar bolabolekishyan bet awa larastida para u dasalata.boshaiyaki gawra haya la newan xalk u awanda .eitr na awan xalky kurd ba hexoyan azann u na xalkish aw dw bnamala ..........qbula.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, December 13, 2009
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -2- په‌ڕه‌
12
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
تۆپباران...
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
یه‌كی ئایار
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
كورد و عێراقی‌ داهاتو
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
گۆڕان و ئاینده‌
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
میدیای‌ چه‌واشه‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
سستبونی‌ په‌رله‌مان
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
حیزب.. حوكمڕانی‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ به‌در به‌رپرسیارێتی‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌مریكا عێراق: گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وت به‌ ته‌نها، كه‌رته‌كانی‌ تری‌ دواخستوه‌ توركیا داوای‌ ته‌سلیمكردنی‌ 300 ئه‌ندامی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات گۆڤاری دێرشپیگل: تورکیا چه‌کی کیمیایی دژ به‌ گه‌ریلاکانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌کارهێناوه گه‌رمیان: بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ گروپی‌ (ناوه‌ندی‌ رێكخراو و گروپی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مه‌ده‌نیه‌كان) راگه‌یاندرا كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا ده‌كه‌ن له‌ كاتی‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتندا ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت بناری‌ قه‌ندیل، هاوكاری‌ ئاواره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌كرێت به‌ریتانیا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئەنجومەنەکانی هەرێمی ناوەڕاست ئه‌نجام ده‌دات نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا: داوامانكردوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆ بۆ هێزه‌كانی‌ به‌رگری شارستانی‌ بكرێته‌وه‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ نێوان سلێمانی‌ – سنه‌ – تاران ده‌كرێته‌وه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه له‌ دیاربه‌كر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ دو ته‌ن و 500 كیلۆگرام حه‌شیشه‌دا به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی پاكستانه‌وه‌ 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 150 بێسه‌ر‌و شوێنن ئه‌ندامێكی لیستی‌ عێراقیه‌: ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی رزگاری‌ نیشتمانی‌ پێكبهێنێت لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ باره‌ی‌ هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر (كه‌شتیگه‌لی‌ ئازادی‌) راده‌گه‌یه‌نرێت