|
باشترین پێكهاته‌ی ده‌یه‌ی رابردو راگه‌یانرا
|
|
|
سبه‌ی
رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن) ی ئینگلیزی له یه‌كه‌مین ژماره‌ی ساڵی نوێیدا هه‌ستاوه به دیاری كردنی باشترین پێكهاته‌ی تیپێكی تۆپی پێ بۆ 10 ساڵی رابردو واته له نێوان ساڵانی (1999تا 2009)دا،ئه‌م رۆژنامه ئینگلیزیه به‌ده‌سهێنانی نازناو و پاڵه‌وانێتی بۆ یانه و هه‌ڵبژارده‌كان كردۆته پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی یاریزانانی نێوپێكهاته‌كه،ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنجی چاودێرانی وه‌رزشی جیهانی نه‌بینینی هه‌ریه‌ك له یاریزانان رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی و كاكای به‌ڕازیلی و رائول گونزالسی ئیسپانیه له نێو ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا كه توانیویانه چه‌ندین ئه‌نجامی گرنگ بۆ هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانیان به‌ده‌سبێنن،پێكهاته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵچی: جیانلوجی بوفۆن - ئیتاڵیا
به‌رگریكاران:
( كافۆَ- به‌ڕازیل) ( فابیۆ كه‌ناڤارۆ- ئیتاڵیا) ( كارلۆس پویۆل – ئیسپانیا ) ( پاولۆ ماڵدینی- ئیتاڵیا)
هێڵی ناوه‌ند:
(لویس فیگۆ – پورتوگال) (رۆناڵدینۆ – به‌ڕازیل) (زینه‌دین زێدان – فه‌ڕنسا)
هێڵی هێرشبردن:
(تێری هێنری – فه‌ڕه‌نسا) (كریستیانۆ رۆناڵدۆ – پورتوگال) (لیۆنێل میسی – ئه‌رجه‌نتین)
Saturday, January 02, 2010
|
|
|
|