Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟

راپۆرتی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ 2010


دوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ دور‌و درێژ له‌ناو هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا كه‌ چه‌ندین دانیشتنی‌ یه‌ك له‌دوایه‌كی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا‌و ده‌یان سه‌عات درێژه‌ی‌ كێشا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ‌ ئۆپۆزیسۆن‌و ژماره‌یه‌كی‌ تری‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان توانییان چه‌ندین كه‌لێن‌و كه‌موكورتی‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ ساڵی‌ 2010ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ كوردستان ئاشكرا بكه‌ن‌و بڕێك هه‌مواركاریی‌ ئیجابی‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌دا ئه‌نجام بده‌ن. سه‌ره‌نجام فراكسیۆنی‌ گۆڕان بڕیاری‌ دا پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراو په‌سه‌ند نه‌كات. هۆكاری‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراو له‌لایه‌ن فراكسیۆنی‌ گۆڕانه‌وه‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدا چڕده‌بێته‌وه‌ كه‌ گرنگترینیان:
- بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراوی‌ 2010 بودجه‌یه‌كی‌ نارۆِشن‌و نازانستییه‌.
- چه‌ندین كه‌لێن‌و لادانی‌ دارایی‌ تێدایه‌.
- خزمه‌ت ناكا به‌ عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و گه‌شه‌ی‌ مرۆیی‌‌و بنیاتنانی‌ ژێرخانی‌ ئابوریی‌.
- نه‌یتوانیوه‌ بودجه‌ی‌ حیزب له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌ت جیابكاته‌وه‌.
- چه‌ندین پڕۆژه‌ی‌ وه‌همی‌، دوباره‌‌و نارۆشنی‌ تێدایه‌.
- چاره‌نوسی‌ ملیاره‌ها دۆلار، چ وه‌ك داهات، چ وه‌ك منحه‌، چ وه‌ك میزانیه‌ی‌ مده‌وه‌ر، چ وه‌ك شمه‌كی‌ غه‌یره‌ مادیی‌.. دیار نییه‌‌و وه‌ڵامی‌ رۆشن ده‌رباره‌یان چنگ نه‌كه‌وتون.
- هیچ پلانێكی‌ ستراتیجی‌ رۆشن له‌خۆ ناگرێت بۆ پێشخستنی‌ ئابوریی‌‌و كه‌رتی‌ به‌رهه‌مهێنان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ بێكاری‌‌و به‌رخۆریی‌.
-  له‌كاتێكدا بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراو به‌ چه‌ندین مانگ دواكه‌وتوه‌‌و له‌ كاتی‌ خۆیدا نه‌گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مان، كه‌چی‌ دۆكیۆمێنت‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ پێویست له‌گه‌ڵ‌ بودجه‌كه‌دا نه‌نێردراوه‌.
- هاوكات راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌‌و ئابوریی‌ په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ تیشك بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ناڕۆشتی‌‌و كه‌موكورتیانه‌، نه‌یتوانیوه‌ رێگه‌چاره‌ی‌ گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه‌.
- وه‌ڵامی‌ وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كانیش له‌ناو هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا ناته‌واو بون، هاودژی‌ له‌نێوان قسه‌كانیاندا هه‌بو، وه‌زیره‌كان وه‌ڵامی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ پرسیاره‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانیان نه‌دایه‌وه‌.
له‌به‌ر رۆشنایی‌ ئه‌و سه‌رنجانه‌‌و هه‌مو ئه‌و زانیارییه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ له‌ناوه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، له‌لایه‌ن چه‌ندین هاوڵاتی‌ دڵسۆز‌و چه‌ندین پسپۆڕی‌ بواری‌ ئابوری‌‌و بودجه‌سازی‌ به‌سوپاسه‌وه‌ پێمان گه‌یشتن..، به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌ خواست كه‌ ئه‌م بودجه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت. فراكسیۆنی‌ گۆڕان حوكمێكی‌ پێشوه‌ختی‌ نه‌بو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌، زۆر به‌ رۆشنی‌ دوای‌ كۆمه‌ڵێك هه‌مواركاریی‌ (تعدیلات)ی‌ كرد كه‌ بریتی‌ بون له‌:

1. كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مو ده‌روازه‌كانی‌ (به‌خشین، تبرعات، هاوكاری‌، مصروفات أخری‌) له‌ هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان بێجگه‌ له‌ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و كار‌و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌بڕی‌ 90%، هه‌روه‌ها هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم به‌بڕی‌ 50%. ئه‌م پێشنیاره‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ 5% ی‌ به‌خشین‌و هاوكاری‌ په‌سه‌ند كرا. پاشان له‌سه‌ر داوای‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان 5% پاره‌ی‌ گلدراوه‌ی‌ به‌خشینه‌كان كه‌ نزیكه‌ی‌ 20 ملیار دینار بو ته‌رخانكرا بۆ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان. 

2. هه‌ڵگرتنی‌ هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌:
- بۆ حیزب ته‌رخانكرا بون یان بۆ سه‌نته‌ر‌و رێكخراوه‌كانی‌ نزیك له‌ حیزب گل درابونه‌وه‌.
- ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ دوبار بون یان به‌ڕونی‌ دیاری‌ نه‌كرا بون.
- ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌پێشتر ته‌واو بون‌و سه‌رله‌نوێ‌ پاره‌یان بۆ ته‌رخانكرا بۆوه‌.
- هه‌مو پرۆژه‌ وه‌همییه‌كان كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بونیان نه‌بو.
- هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ بودجه‌ی‌ گشتییان خستبوه‌ خزمه‌تی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت.

3. داوایه‌كی‌ تری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بریتی‌ بو له‌ ناردنی‌ میزانیه‌یه‌كی‌ هاوپێَچ به‌ناوی‌ "میزانیه‌ی‌ منحه‌كان‌و پاره‌ گلدراوه‌كان" كه‌ چاره‌نوسی‌ زیاتر له‌ شه‌ش ملیار‌و چوار سه‌د ملیۆن دۆلاری‌ تێدا دیاری‌ بكرێت سه‌باره‌ت به‌و پاره‌‌و پرۆژه‌ جۆرا‌و جۆرانه‌ی‌ كه‌ له‌پای‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت‌و پاره‌ی‌ گلدراوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك هاتونه‌ته‌ كوردستانه‌وه‌. چییان به‌سه‌ر هاتوه‌؟ له‌ چ خه‌زینه‌یه‌كدا پارێزراون؟ كه‌ی‌ سه‌رفكراون؟ چۆن سه‌رفكراون؟ چه‌ندی‌ ماوه‌ته‌وه‌‌و چۆن له‌ پلانی‌ ئاینده‌دا سه‌رف ده‌كرێ‌؟ له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو زانیارییه‌ پێویسته‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ خشته‌‌و ژماره‌‌و داتای‌ پێویسته‌وه‌.

4. ئاشكراكردنی‌ پاره‌ی‌ گلدراوه‌ (الميزانية المدورة))ی‌ هه‌مو وه‌زاره‌ته‌ تازه‌كان‌و هه‌مو وه‌زاره‌ته‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كان.

5. خه‌مڵاندنی‌ ئه‌و گوژمه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ (یه‌ك دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك)ی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێن‌و تۆماركردنیان له‌ لیستی‌ داهاتدا.

6. هاوكات له‌گه‌ڵ‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌دا پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ سیستمی‌ موچه‌ له‌ هه‌رێمدا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رۆژی‌ 23/ 2/ 2010 خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ كرا په‌سه‌ندبكرێ‌.

7. پێداچونه‌وه‌ی‌ لیستی‌ خه‌مڵێندراوی‌ ئیراداتی‌ سه‌رجه‌م وه‌زراه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بڕی‌ داهاته‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ سروشتی‌ كاریاندا هاوتا بێ‌‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ ساڵانی‌ پێشو لۆجیكیی‌ بێ‌ نه‌ك كه‌متر، له‌گه‌ڵ‌ ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ داهاتی‌ ئه‌و ونه‌وته‌ی‌ كه‌ به‌ پاڵاوتگه‌ی‌ یاسایی‌‌و نایاسییدا تێده‌په‌ڕن‌و له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ ده‌فرۆشرێن، هه‌روه‌ها داهاتی‌ باج‌و رسوماتی‌ ئه‌و ئیراده‌ی‌ كه‌ به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ 110، 114، 115ی‌ ده‌ستوری‌ عیراق به‌شێكن له‌ داهاتی‌ هه‌رێم، هه‌روه‌ها داهاتی‌ هه‌ردو فڕۆكه‌ خانه‌ی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌.

8. دیاییكردنی‌ چاره‌نوسی‌ ئه‌و سه‌دان ملیار دیناره‌ی‌ كه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان‌و وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بادا دیار نه‌ماوه‌.

9. كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ‌ دروشمی‌ ته‌رشیقدا بگونجێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ له‌ كاتێكدا نۆ وه‌زاره‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ كه‌چی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌بڕی‌ زیاتر له‌ 130 ملیار زیادی‌ كردوه‌. زیاتر له‌ (218) ملیار دانراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كه‌چی‌ له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ 2009 به‌ (28) وه‌زاره‌ته‌وه‌ كه‌متر له‌ (46) ملیار سه‌رفكراوه‌.
 
10. رونكردنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ موچه‌‌و ده‌رماڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ رون كه‌ هه‌مو داتا‌و ژماره‌كان له‌خۆبگرێت سه‌باره‌ت به‌:
- فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌مو پله‌كانیه‌وه‌ (له‌ فه‌رمانبه‌ری‌ ئاساییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان) له‌ هه‌مو وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا.
- خانه‌نشینان (له‌ خانه‌نشینی‌ ئاساییه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ به‌پله‌ی‌ تایبه‌ت خانه‌نشینكراون).
- ئه‌و موچه‌خۆر‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ موچه‌ی‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن‌و ده‌وام ناكه‌ن (وه‌ك كادیره‌ حیزبییه‌كان بۆ نمونه‌).

11.  هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ فه‌رمانی‌ هه‌مو ئه‌و موچه‌خۆره‌ وه‌همیانه‌ی‌ كه‌ ئه‌ندامی‌ حیزبن‌و له‌ حكومه‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرن، واته‌ ناونیشانی‌ وه‌زیفییان پێبه‌خشراوه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌وام بكه‌ن. فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌م داوایه‌دا ئه‌وه‌ی‌ ره‌چاوكرد كه‌ ئه‌و موچانه‌ بونه‌ته‌ به‌شێك له‌ مافی‌ وه‌رگیراو (حقوق مكتسبه‌) بۆ ئه‌و كادیرانه‌ی‌ حیزب، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆیان‌و خێزانه‌كانیان توشی‌ قه‌یرانی‌ ئابوریی‌ نه‌بن پێشنیاری‌ كرد كه‌ موچه‌كانیان بچێته‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ حیزبه‌كانیان كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ رۆشن له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێ‌. هاوكات فراكسیۆنی‌ گۆڕان پێشنیاری‌ كرد  هه‌مو ئه‌و گوژمه‌ پارانه‌ ببڕدرێن كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ راگه‌یاندنی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ته‌رخانكراون. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دو پێشنیاره‌ له‌ دواهه‌مین رۆژی‌ گفتوگۆكانی‌ بودجه‌دا له‌سه‌ر دوای‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وه‌ك دو ماده‌ی‌ یاسای‌ بودجه‌ خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌نگی‌ پێویستی‌ به‌ده‌ست نه‌هێناو سه‌ره‌نجام په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی‌ به‌خشی‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ خزمه‌تی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.

12.  یه‌كخستنی‌ بودجه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و وه‌زاره‌ت‌و ده‌موده‌زگایانه‌ی‌ كه‌ سیمای‌ دو ئیداره‌ییان پێوه‌ دیاره‌، به‌تایبه‌تی‌ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ (داش سین)‌و دارایی‌ (داش هـ)، هه‌ردو ئاسایشی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر، هه‌ردو دیوانی‌ چاودێری‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م پێشنیاره‌ش وه‌ك ماده‌یه‌كی‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر داوای‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ڵام دوای‌ هه‌مواركردنی‌ له‌لایه‌ن هه‌ردو لیژنه‌ی‌ یاسایی‌‌و داراییه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕۆشن ده‌نگی‌ له‌سه‌ر درا، چونكه‌ له‌ كاتێكدا فراكسیۆنی‌ گۆڕان یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی‌ وه‌ك پێشمه‌رجی‌ سه‌رفكردنی‌ بودجه‌كانیان پێشنیار كرد، به‌ڵام له‌ ماده‌ پێشنیاركراوه‌ هه‌مواركراوه‌كه‌دا ته‌نها باس له‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ كرا نه‌ك یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ ئیداره‌.   

13.  پرۆژه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی‌ پسپۆڕیی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بێ‌، واته‌ هیچ وه‌زاره‌تێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پسپۆڕیی‌ خۆی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دا‌و هیچ پرۆژه‌یه‌ك پێشنیاز نه‌كات.

14.  راگرتنی‌ عه‌داله‌ت له‌ پرۆژه‌ی‌ پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌‌و ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا به‌گوێره‌ی‌ دو پێوه‌ر:
- ژماره‌ی‌ دانیشتوان.
- ئه‌وله‌ویه‌تی‌ ناوچه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌كان.
              ئه‌م پێشنیاره‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌‌و په‌سه‌ندكرا.

15.  دیاریكردنی‌ میزانییه‌ی‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی‌ رۆشن، به‌جۆرێك سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ئاماده‌ بن بۆ وردكردنه‌وه‌‌و شیكردنه‌وه‌ی‌.

16. پاراستنی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ بودجه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ریی‌ كه‌ به‌ یاسا رێكخراوه‌ له‌پێناو به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادا.

17. دیاریكردنی‌ بڕی‌ بودجه‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان به‌ رێژه‌ی‌ 17% كه‌ له‌ ناوه‌ند وه‌رده‌گیرێت.

18.  دیاریكردنی‌ بودجه‌ی‌ "په‌یوه‌ندییه‌كان‌و نوسینگه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ده‌روه‌ی‌ وڵات" هاوپێچ له‌گه‌ڵ‌ دۆكیۆمێنت‌و خشته‌‌و داتای‌ پێویستدا. 

19.  خه‌مڵاندنی‌ ئه‌و گوژمانه‌ی‌ كه‌ بۆ سه‌ندیكا‌و ێكخراوه‌وكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ سه‌رفده‌كرێن، جیاكردنه‌وه‌ی‌ به‌ بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت كه‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مان چاودێری‌ بكات.

20.  هاوسه‌نگی‌ رابگیردرێ‌ له‌نێوان پرۆژه‌ پێشنیارراوه‌كان (المقترح من الدائرة)‌و په‌سندكراوه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان‌و داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت.

21. ته‌رخانكردنی‌ هه‌مو ئه‌و گوژمه‌ پارانه‌ی‌ كه‌ له‌ خاڵه‌كانی‌ (1 تا 11) گلده‌درێنه‌وه‌ بۆ:
 
- ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ خزمه‌تی‌ كه‌رتی‌ به‌رهه‌مێنان ده‌كه‌ن‌و كوردستان له‌ هه‌رێمێكی‌ به‌رخۆره‌وه‌ ده‌كه‌نه‌ هه‌رێمێكی‌ به‌رهه‌مهێن.
- پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان  به‌تایبه‌تی‌ له‌ گه‌ڕه‌گه‌ هه‌ژارنشینه‌كان‌و گوند‌و شارۆچكه‌‌و ئۆردوگاكاندا، له‌پێناو گه‌شه‌كردنێكی‌ ئاسۆییدا.
- به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ نزمه‌كان وه‌ك له‌ پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ موچه‌ له‌ (خاڵی‌ شه‌ش)دا هاتوه‌.
- هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان هه‌ولێر‌و سلێمانیدا. ئه‌م پێشنیارانه‌ی‌ فراكسیۆنه‌ی‌ گۆڕان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، په‌سه‌ند كرا.
- دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار بۆ گه‌نجان‌و بێكاران به‌ هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌رسی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت‌و گشتی‌‌و تێكه‌ڵاودا.
- زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ كه‌س‌و كاری‌ شه‌هیدان، قوربانیانی‌ ئه‌نفال‌و كیمیاباران، كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان. فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ كرد ئه‌م پێشنیاره‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌بۆ زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ كه‌س‌و كاری‌ شه‌هیدان، قوربانیانی‌ ئه‌نفال‌و كیمیاباران، كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان.. به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ره‌تی‌ كرده‌وه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
- جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ ژماره‌ 4 ی‌ 2006 ی‌ ئیتحادی‌ بۆ هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌ كوردستان به‌وانه‌ی‌ عیراق. فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ كرد ئه‌م پێشنیاره‌ وه‌ك ماده‌یه‌كی‌ یاسایی‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیستی‌ كوردستانییه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.
- زیادكردنی‌ موچه‌‌و ده‌رماڵه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، ئاسایش، هێزه‌ چه‌كداره‌كان‌و پۆلیس‌و هێزه‌كانی‌ ناوخۆ‌و هاوتاكردنیان به‌ موچه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌غدا. ئه‌م پێشنیاره‌ له‌سه‌ر داوای‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها هاوتاكردنی‌ موچه‌ په‌سه‌ند كرا‌و هاوتاكردنی‌ ده‌رماڵه‌ نه‌خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
- نه‌هێشتنی‌ سیمای‌ حیزبی‌‌و سزای‌ حیزبیی‌ له‌و هێزانه‌دا (وه‌ك مه‌رجی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ حیزب له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌ت)، هاوكات له‌گه‌ڵ‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ سزای‌ سیاسی‌ دراون له‌ ئه‌فسه‌ر‌و پله‌دار‌و سه‌رباز‌و موچه‌خۆره‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانده‌یی‌، ئه‌ركان، ئاسایش‌و پاسه‌وانی‌ سنور، كه‌ ژماره‌یان زیاتر (1500) كه‌سه‌، كۆی‌ موچه‌ی‌ بڕاویان له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ به‌ ده‌وروبه‌ری‌ پێنج ملیار‌و چوار سه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دینار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێ‌. فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ كرد پێشنیاری‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ وه‌ك سزای‌ سیاسی‌ موچه‌یان بڕاوه‌ بخرێته‌ ده‌ندانه‌وه‌، پێشنیاره‌كه‌ وه‌ك ماده‌یه‌كی‌ یاسایی‌ به‌كۆی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.  
- بڕینه‌وه‌ی‌ بیمه‌ی‌ به‌رده‌وام بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن بون، یان دوچاری‌ قه‌یرانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و كرێكار‌و شۆفێر‌و به‌هه‌مهێنانه‌ی‌ چونه‌ته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، یان له‌كاتی‌ كاردا توشی‌ قه‌یرانی‌ ته‌ندروستی‌ هاتون.
- زیادكردنی‌ بودجه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، به‌بێ‌ پرۆژه‌ حیزبییه‌كان، وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆژه‌ نیشتمانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم. واته‌ به‌نیشتمانیكردنی‌ سندوقی‌ پشتیوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌. ئه‌م پێشنیاره‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان په‌سه‌ند كرا.

22.  هه‌مو ئه‌و زیادكردنه‌ كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر موچه‌ دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2010وه‌ ئه‌ژمار بكرێ‌‌و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بدرێن. ئه‌م پێشنیاره‌ وه‌ك پێشنیارێكی‌ هاوبه‌شی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و فراكسیۆنی‌ گۆڕان په‌سه‌ند كرا.

23.  فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ كرد بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراو به‌ زوترین كات به‌پێی‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌موار بكرێ‌‌و له‌ شێوه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنتی‌ فه‌رمیدا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، هاوكات له‌ سایتی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌ماندا بڵاوبكرێته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌:
- لیستی‌ ته‌واوی‌ "میزانیه‌ی‌ منح‌و پاره‌ گلدراوه‌كان" وه‌ك له‌ خاڵی‌ سێدا هاتوه‌.
- لیستی‌ هه‌مواركراوی‌ پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كان به‌ وردی‌ (واته‌: ناوی‌ پرۆژه‌كه‌، پێناسه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌، شوێنی‌ پرۆژه‌كه‌، كاتی‌ پرۆژه‌كه‌ كه‌ی‌ ده‌ست پێده‌كا‌و كه‌ی‌ ته‌واو ده‌بێت).
- لیستی‌ هه‌مواركراوی‌ پرۆژه‌ پێشنیازكراوه‌كان به‌ وردی‌ (واته‌: ناوی‌ پرۆژه‌كه‌، پێناسه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌، شوێنی‌ پرۆژه‌كه‌، كاتی‌ پرۆژه‌كه‌ كه‌ی‌ ده‌ست پێده‌كا‌و كه‌ی‌ ته‌واو ده‌بێت).
- لیستی‌ هه‌مواركراوی‌ ایرادات، میلاكات، ورده‌كاریه‌كانی‌ میزانیه‌ی‌ جاریه‌‌و هه‌مو ورده‌كارییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵیندراو.
- حسابی‌ ختامی‌ 2008‌و حسابی‌ ختامی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ 2009.
- راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ هه‌ردو ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر.
- میزانی‌ مراجه‌عه‌‌و هه‌مو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن (منح، تبرعات، اعانات، مصروفات أخرى لة 2008‌و 2009)دا چۆن سه‌رف كراون.
- لیستی‌ سیستمی‌ موچه‌ی‌ هه‌رێم وه‌ك له‌ خاڵی‌ ده‌یه‌مدا هاتوه‌. 

سه‌ره‌نجام، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆی‌ ئه‌م پێشنیار‌و سه‌رنجانه‌ به‌ وردی‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانه‌وه‌ خرانه‌ڕو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوای‌ ناردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ كرا بۆ حكومه‌ت. به‌ڵام پاش هێشتنه‌وه‌ی‌ بودجه‌‌و پاش ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان رازی‌ نه‌بون كه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ پێشنیاره‌كانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وه‌ك كۆمه‌ڵێك ماده‌ی‌ یاسایی‌ له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا جێگیر بكرێن. فراكسیۆنی‌ گۆڕان بڕیاری‌ دا پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ خه‌مڵێندراو ره‌ت بكاته‌وه‌، تا ئۆباڵی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌، به‌ هه‌مو ئه‌و كه‌لێن‌و ناڕۆشنی‌‌و ناعه‌داله‌تییه‌وه‌، له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرێت.
                                                                                                         


         فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌  كوردستان
        هه‌ولێر       15/ 4/ 2010                           


Thursday, April 15, 2010
 
بیروڕا
123
paru
 ئه‌گه‌ر شه‌ره‌که‌تان له‌سه‌رخزمه‌تکردن به‌خه‌ڵک بوایه‌ بێگومان خه‌ڵک ده‌ هاته‌ سه‌رجاده‌کانو بودجه‌یان ره‌د ده‌کرده‌وه‌.ئیوه‌ له‌خؤتانپرسی خه‌ڵک بؤئه‌وه‌نده‌ی پێ خؤشبو که‌ بودجه‌په‌سه‌ندکرا خه‌ڵک ئاهه‌نگی گێڕا!
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, April 24, 2010
به‌همه‌ن عمر
 سوپاس بۆ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بۆ ئه‌و هه‌موو که‌م کورتیانه‌ی خستیانه‌ ڕوو له‌ بودجه‌ی سالی 2010 سوپاس بۆ پشتیوانی کردنتان له‌ مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان سوپاس بۆ ماندوبوونتان ده‌ستان خۆش به‌همه‌ن عمر سلێمانی
نێردراوه‌ له‌:  Friday, April 23, 2010
HERKI
 Min pem waye goran kareki zorbashi kird budjey pesend nekird chunke behoy ew na roshiniyey le budjeda heye gewre ........raweki bashtiryan dekird
نێردراوه‌ له‌:  Friday, April 23, 2010
NOORI Omar
 Barezan, Qsa hazare, Dwani Bakare. lagel dasalati girfanbranu Talanchiyan tanha yek Chare Haya, Xalk brzheta ser Jadakan, daway mafi Xoyan bkan,,, Chidi samani Kurd batalan nabret. Gorran dabe Chand Jarek am kare nayasayyanay Sarani Dasalat Bxate berDam Jamawer... Hiwadarin KNN. Bem arke Peeroze Halbstet.... Serkawtn bo Regay Sharafmandi, Bo Azadixwazani komalgakaman. NOORI Omar- Namsa
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, April 22, 2010
Dr.Nazhad Khasraw hawramany
 I think that the MP`s of Goran Movement have done a very good job, however i feel sorry for the people of Kurdistan that MP`s belonging to KDP and PUK are acting only als stooges of ruling elite and not as representatives of the underprivilaged .They are acting only as rubber stampers for instructions coming from political leaders outside the Parliament and have turned a blind eye to the grptesque defeciencies of the 2010 Budget and so acting as accomplice for the plundering of the wealth of kurdish people. Goran should continue its relentless opposition to the corruption of KDP and PUK.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, April 22, 2010
wrya
 karekey bash krawa ba nesbat budjawa ba xalk bezanet dasalat darany kurd chand sala am paraya baw shewa axonu millaty kurdish hazaranyan la jer nasory chakiy kimayu naxoshyda analenet ba gal bezanet dangyan pe nadat.dastan xosh goran xwazan.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, April 22, 2010
sipan
 Supas bo upizisuon la na parlamani kurdistan birasti dang nadan lisar boja tishtaki basha da hami bizanin kamo kori tidahiya ...supas
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, April 21, 2010
Hiwa
 Desttan xosh helwesteky rastgoane bu. serkewet goran
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, April 21, 2010
د.محمدشواني لة زانوي سةلاحةدين /كومةلناسي
  من وه‌كو هاولاَتیه‌كی كه‌ركوكی سه‌ره‌تا پر به‌ دل سوپاسی خاوه‌نی ئه‌م بیروكه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ بیری ئه‌وه‌ی به‌ خه‌یاڵدا هات داوای زیادكردنی‌ بودجه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بكات، دوواتر له‌و سیما ناشیرینه‌ی جیا بكاته‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌به‌ستیته‌وه‌ به‌ حیزبه‌وه‌ بویه‌ له‌ پیشنیاره‌كه‌دا هاتووه‌ به‌بێ‌ پرۆژه‌ حیزبییه‌كان، وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆژه‌ نیشتمانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم. واته‌ به‌نیشتمانیكردنی‌ سندوقی‌ پشتیوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌. دوواتر پر به‌دل سوباسی ئه‌و هه‌وله‌ی په‌رله‌مانتاران ولایه‌نگرانی ئه‌م پروژه‌یه‌ ده‌كه‌م هیوادارم نمونه‌یان زوربیت
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, April 21, 2010
kanar
 من شانازی‌ ده‌كه‌م به‌ یه‌ك به‌ یه‌كی‌ ئه‌ ندامانی‌ فراكسیونی‌ گۆرانه‌وه‌ به‌لام به‌ داخه‌وه‌م كه‌ زوربه‌ی‌ خه‌لكی‌ ئه‌م كومه‌لگاییه‌ی‌ ئیمه‌ نرخی‌ گۆران نازانن ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م گه‌له‌كه‌مان به‌خه‌به‌ر بیت
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, April 20, 2010
kwrdek
 labar ...........dw 7yzbaka
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, April 20, 2010
papulai xabat
 به‌لێ‌ یان نه‌خێر ج رۆڵێك ده‌بینێت؟؟ باشه‌ به‌ره‌ی ئۆبۆزسیۆن رازی بن یان نا جی له‌ مه‌سه‌له‌كان ئه‌كۆرێت؟!!! كه‌ زۆرینه‌ واته‌ (فراكسیۆنی كوردستانی) بریارده‌ر بێت!! ئایا نه‌خێری ئۆبۆزسیۆن ده‌توانێت كه‌نده‌لی بوه‌ستێنێت؟!!
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 19, 2010
بةرى ئوبوزيسيون لةبنةرةتى كةلار
 ئه‌وه‌ی‌ له‌ریكه‌ی‌ t.vوه‌ بیشاندرابی‌ بینیومانه‌ ئه‌وه‌شی‌ بیمانكرابی‌ به‌بیی كات له‌روژنامه‌و كوڤاره‌كان خویدنومانه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاگادارین.به‌راستی‌ كاریكی‌ باشتان كرد ده‌ننكتان به‌بودبه‌ی‌ ئه‌م سال نه‌دا جونكه‌ ئه‌م بووجه‌ هه‌موو كاتی‌ موره‌شه‌حه‌ بو دروست بوونی‌ لافاوی‌ كیشه‌ی‌ دارای‌.ئه‌وه‌ی‌ حه‌زئه‌كین بیخه‌ینه‌ روو ئه‌وه‌یه‌ فراكسیونی‌ كوران به‌عه‌سابیكی‌ سارده‌وه‌ مامه‌ل له‌كه‌ل ئه‌و كیشانه‌ بكه‌ن جونكه‌ خه‌لكی‌ كوردستان باش ئه‌زانی‌ مه‌به‌ستی‌ ئیوه‌ جیه‌. سوباستان ئه‌كه‌ین به‌هه‌رسی‌ فراكسیونه‌كه‌وه‌ .هه‌ست ئه‌كه‌ین نوینه‌رمان هه‌یه‌ له‌به‌رله‌مانه‌....به‌ری‌ ئوبوزیسیون_بنه‌ره‌تی‌ كه‌لار
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 19, 2010
نانۆ
 ئه‌مساڵیش به‌رپرسانى عیراق، سامانى خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ئه‌وه ‌سه‌رووتاریکی کوردستانی نوئ یه‌ ئه‌ی باسی ئاشکراکردنی سامانی به‌ربرسه‌کانی ده‌سه‌لات بۆ ناکه‌ن یان له‌ به‌بیرتان جووه‌ ئه‌وه‌ مانگی 5 واگه‌یشتینه‌ نیوه‌ی سال ،که‌ بۆدجه‌که‌یان خه‌یالیه‌ باره‌ میلله‌ت بۆ خۆیان ده‌به‌ن و که‌س ریگریتان لیناکات ( ئه‌گه‌ر من له‌جیگای کاک ....... ببوام له‌پاش ئه‌م کرته‌ ڤیدۆیه‌ من خۆکیشانه‌وه‌ی خۆم رائه‌گه‌یاند له‌سه‌ر داهاتی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بریاری سویند خۆاردن و ئه‌م کرته‌یه‌ ڤیدیویه‌ ویژدانی خۆم ئاسوده‌ بکه‌م به‌لام ...........)‌ به‌لام لای ئیمه‌ هیشتا میشک ووشکی لای هه‌ندی که‌س ماوه‌ که‌ ده‌لین هه‌ر ئه‌وهانه‌ خه‌باتیان کردیه‌ باش ده‌بیت ئه‌م نه‌وه‌یه‌ کۆتایان بیبیت
نێردراوه‌ له‌:  Monday, April 19, 2010
تارا سوید
 من تێناگه‌م خه‌ڵک بۆ وا بێده‌نگه‌ بۆ وورته‌ی لێوه‌ نایه‌ت بۆ ناڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.ئه‌گه‌ر جاران ئۆپۆزسیۆن نه‌بو به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ..... بخاته‌ ڕوو خۆ ئێسته‌ هه‌موو شتێک ڕونه‌ .بۆ رێ له‌و هه‌موو نه‌وته‌ ناگرن که‌ به‌ تاڵان ده‌برێت .من پێموایه‌ میلله‌تێک بێهه‌ڵوێست بێت له‌ ئاست زوڵم و نادادپه‌روه‌ری ،حه‌قی خۆیه‌تی بکرێته‌ کۆیله‌ و ژێرده‌سته.‌
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, April 18, 2010
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -3- په‌ڕه‌
123
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
دو ئیداره‌یی‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
تۆپباران...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
كورد و عێراقی‌ داهاتو
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
گۆڕان و ئاینده‌
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
میدیای‌ چه‌واشه‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
سستبونی‌ په‌رله‌مان
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
حیزب.. حوكمڕانی‌
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
پێده‌چێت قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ پاشگه‌ست بێته‌وه‌ له‌ بڕیاری سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبكه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌راسیمێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سازده‌كه‌ن سۆران: له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كانی قه‌زاكه‌، 100 كه‌س دامه‌زراون كه‌ركوك: گه‌نجێك به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ رفاندن رزگار كرا دوزخورماتو: باوك و برای‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ كورده‌ی‌ سوپای‌ عێراق ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 2 سه‌بازی‌ ئه‌مه‌ریكی كوشت و 9 ی‌ دیكه‌شی برینداركرد ئێران: ده‌ستگیركردنی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ دوای‌ ساڵێك له‌ پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ردو وڵات، سوریا په‌یوه‌ندی به‌ عێراقه‌وه‌ كرد دێره‌لوک: به‌هۆی‌ رۆچۆنی‌ چه‌ند تاوێرێك له‌سه‌ر ئاوی‌ زێی‌ گه‌وره،‌ دو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی دیکه‌ش برینداربو گرێیه‌كانی‌ شكسپیر ده‌كاته‌وه‌ که‌مخه‌وی و مه‌ترسییه‌کانی قه‌ره‌هه‌نجیر: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌کوژرانی، ته‌رمی گه‌نجێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌ گروپی‌ رۆشنبیرانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كفری‌ پشتیوانی‌ له‌ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ كردن له‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌که‌ن کوفی ئه‌نان: جه‌نگی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی دو ده‌یه‌ بۆ دواوه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌ردو ئیئتیلافه‌ شیعه‌که‌ شکستیان هێنا له‌دیاری کردنی میکانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران لیستی عێراقییه دورخستنه‌وه‌یان له‌پێکهێنانی حکومه‌ت، ‌به‌کوده‌تا بۆ سه‌ر دیموکراتی و ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات