(سبه‌ی):
له‌ماوه‌ی پتر له 50 رۆژی ده‌ستبه‌كاربونی په‌رله‌مانی نوێَدا، تائێستا چوارجار كۆبوه‌ته‌وه. كه‌می كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان كه باڵاترین ده‌زگای یاسادانانه له هه‌رێمێكی پڕكێشه‌ی وه‌كو كوردستان، هه‌م جێی تێڕامان‌و هه‌م جێی گومانیشه.
جێی تێڕامانه كه بۆچی په‌رله‌مانتاران كۆنابنه‌وه؟! له‌كاتێكدا ئومێد زۆر بو ئه‌م په‌رله‌مانه له‌چاو دو په‌رله‌مانه‌كه‌ی تردا كارابێت، به‌و پێیه‌ی گروپی ئۆپۆزسیۆنی تێدایه و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار كۆنترۆڵیان نه‌كردوه.
جێی گومانیشه كه بۆچی په‌رله‌مان به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵناستێت؟! له‌كاتێكدا ده‌یان پرۆژه‌یاسا یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه و په‌رله‌مانیش به‌كه‌مترین ئه‌ركی خۆی هه‌ڵساوه، تائێستا نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی چاودێریی كاره‌كانی حكومه‌ت بکات.
به‌ڕای تۆ
1- سستی په‌رله‌مان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
2- كێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌فتانه چه‌ندین جار كۆببێته‌وه و كارابێت؟
3- ده‌بێت رۆڵی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چی بێت؟ له‌كاتێكدا كۆبونه‌وه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه دیاری ده‌كرێت، كه هه‌ردو نوێنه‌رانی لیستی كوردستانین.
تكایه راوسه‌رنجتان...