هه‌ژده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، راپه‌ڕینی خه‌ڵك به‌شێكی كوردستانی عێراقی له داوده‌زگاكانی به‌عس پاككرده‌وه.
راپه‌ڕین خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بو كه كۆتایهێنا به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له هه‌ندێك شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستان و بوه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت نه‌یتوانی ئاوات و ئامانجه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له قاڵبێكی دیموكراسیانه‌دا بچه‌سپێنێت. له‌وه‌ش خراپتر، له ساڵی 1992 به‌دواوه سیستمی په‌نجا به په‌نجا و ناكۆكی خوێناوی و دابه‌شكردنی حوكمڕانی بۆ دو ئیداره‌ی جیاواز، بونه سیمای هه‌ره سه‌ره‌كی و ره‌سمی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌م راستیه تاڵانه‌ش به‌رئه‌نجام و ئاكامی راپه‌ڕینی لای خه‌ڵك ته‌ماوی كردوه، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له چاودێرانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێیانوایه كه دۆخی هه‌رێم رو له گۆڕانكاریه و سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی هێزی سێهه‌م و چواره‌م له ئاسۆدان...
به‌ڕای تۆ:
1- چۆن ده‌توانرێت ئه‌زمونی شكستهێنان به ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری وه‌كو به‌عس بكرێته هه‌وێنی چاكسازیی؟
2-كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه قۆناغێكی تر له ده‌سه‌ڵاتی كوردی، كه قۆناغی یه‌كترخوێندنه‌وه و كاری شه‌فافانه‌و سیستمی یه ده‌ستپێبكات؟
3-ئه‌گه‌ر راپه‌ڕین هه‌وێنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ر بو، رۆڵی جه‌ماوه‌ر له چاكسازیدا چییه؟
تكایه راو سه‌رنجتان..