رۆژی 15ی ئه‌م مانگه له به‌غدا، وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم و لێپرسراوانی به‌غدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌م هێزی پێشمه‌رگه و هه‌م پۆلیسی گه‌رمیان به‌وته‌ی لێپرسراوانی هه‌رێم و به‌غدا رۆڵی به‌رچاویان بینیوه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له گروپه چه‌كداره‌كان.
بوونی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه كوردییانه‌ی كه هێشتا ئاینده‌یان دیاری نه‌كراوه، فاكته‌رێكی گرنگ بوو له ده‌ستی كورد، كشانه‌وه‌یشی به‌هه‌مان شێوه له‌ده‌ستدانی ئه‌و فاكته‌ره‌یه و به رای هه‌ندێك كه‌س ره‌نگه ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌م بكاته‌وه.
ده‌ركردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری ئێستای هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای دیاله له‌كاتێكدایه كه دوای پێنج ساڵ له ئازادكردنی عێراق سنوری هه‌رێم وه‌كو خۆیه‌تی و هێشتا هیچكام له‌ناوچه‌كانی جێی ناكۆكی نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان.
به رای تۆ:
1-چ مه‌به‌ستێك له‌پشت كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌یه؟
2-تا چه‌ند ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێم لاواز ده‌كات؟
3-جگه له‌كشانه‌وه ئه‌ڵته‌رناتیڤی سه‌ركردایه‌تی كورد چییه؟
تكایه راو‌و سه‌رنجتان بنوسن...