|
مارادۆنا:به بێ میسی و ماسكه‌رانۆ و ڤیرۆن ئه‌رجه‌نتین بونی نیه
|
|
|
سبه‌ی
(دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا)ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوپاتی ده‌كاته‌وه كه (لیۆنێل میسی ) یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و (خافێر ماسكه‌رانۆ)ی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی و (خوان سباستیان ڤیرۆن) ی كاپتنی یانه‌ی ئستۆدیانتسی ئه‌رجه‌نتینی 3 یاریزانی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی تانگۆن له یاریه‌كانی مۆندیالی 2010 ی ئه‌فریقای باشوردا،له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (تێلیگراف) ی به‌ریتانی مارادۆنا رایگه‌یاند یه‌كێك له رۆژنامه ئیسپانیه‌كان له زاری منه‌وه ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه من (میسی و ڤیرۆن و ماسكه‌رانۆ) بۆ مۆندیال بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌م ناكه‌م به‌ڕاستی ئه‌وه هه‌واڵێكی پێكه‌نیناویه‌و زۆر دوره له راستیه‌وه چونكه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به بێ ئه‌و 3 یاریزانه بونی نیه‌و هیچ مانایه‌كیش نابه‌خشێت،له به‌شێكی تری وته‌كانیدا (مارادۆنا) ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌و 3 یاریزانه هه‌ر له ئێستاوه بانگێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ كراون و له ئه‌فریقای باشور به درێسی ئه‌رجه‌نتینه‌وه یاری ده‌كه‌ن.
Thursday, January 28, 2010
|
|
|
|