(سبه‌ی):
رۆژی 25ی تشرینی دوه‌می هه‌مو ساڵێك، یادی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌كرێته‌وه، له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه كه‌م تازۆر رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئه‌و رێكخراوه ناحكومییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌كانی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین‌و خۆیان به‌داكۆكیكار له مافه‌كانی ژنانی كورد ده‌زانن، بایه‌خ به‌و رۆژه ده‌ده‌ن.
ئه‌مساڵ، یادی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و مشتومڕانه‌ی دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ریانهه‌ڵداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مواركردنه كه به‌دڵی زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان نییه‌و جه‌خت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا په‌رله‌مانی كوردستان فره‌ژنی به‌مه‌رج په‌سه‌ندكردوه.
هه‌روه‌ها بۆ به‌گوڕكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی، حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ماوه‌ی نێوان (19-25/11/2008) هه‌فته‌ی ژنپارێزی سازكرد، كه‌تیایدا چه‌ندین چالاكی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاره‌كاندا به‌ڕێوه‌چو.
رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سلێمانی بڕیاریاندا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن‌و ده‌می خۆیان ببه‌ستن وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ئه‌و توتوندوتیژییانه‌ی له كوردستان له دژی ژنان په‌یڕه‌وده‌كرێت.
ئه‌و رێكخراوانه گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنه ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌و رۆژه‌دا‌و بۆنه‌كانی تر سازده‌كرێن، كاریگه‌ریی نه‌بوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
به رای تۆ:
1-توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردی له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
2-چۆن ده‌توانرێت به‌ر به‌و توندوتیژییه بگیرێت؟
3-ئه‌ركی حكومه‌ت‌و حیزبه‌كان چییه كه هه‌ندێكیان خۆیان به‌مۆدێرن و عه‌لمانی ناوه‌زه‌د ده‌كه‌ن و به‌رگریكردن له مافی ژنان له په‌یڕه‌ویاندایه؟
4-بۆچی رێكخراوه‌كانی ژنان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌یانتوانیوه، ئه‌و توندوتیژییه كه‌مبكه‌نه‌وه؟
5-ئایا توندوتیژی ته‌نیا به‌رگرتنه به‌فره ژنی؟