رۆژی 1/5 و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌شاری ههولێَر به‌ڕێوه‌چوو.
له رۆژی سێیه‌می كۆنگره‌كه‌دا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین بۆ جاری پێنجه‌م به ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و سێ ژنیش بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردران.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له 6/2/1994 وه‌كو حیزبێكی سیاسیی خۆی ناساند‌و
به‌پێی په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌كه‌ی (( یه‌كگرتوو، حزبێکی ئیسلاحی نیشتمانییه ، تێده‌کۆشێت له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیریه‌کانی کۆمه‌ڵگه له دیدێکی ئیسلامییه‌وه ).
تکایه ڕاوبۆچونتان سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه:
1-ئه‌زموونی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌كو حیزبێكی بێ چه‌كی پاش راپه‌ڕین چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
2-به‌پێچه‌وانه‌ی دوو حیزبه گه‌وره‌كه‌وه، سێ ژن بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراون، رۆڵی ژن له‌ناو ئه‌و حیزبه ئیسلامییه‌دا چۆن ده‌بینیت؟
3-سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین وه‌كو یه‌كه‌مین ئه‌مینداری گشتی‌و ئێستاش بۆ جاری پێنجه‌م بهئهمیندار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئایا ئه‌مه هه‌مان ئه‌زموونی دووباره بووه‌ی حیزبه‌كانی تری كوردستان نییه؟