|
چاره‌كه ملیۆنێك چاوڕه‌وانی یاریزانانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
|
|
|
(سبه‌ی)
له كاتی به‌ده‌سهێنانی نازناوی جامی جیهانی 2010 دا هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بڕی 250 هه‌زار یۆرۆ وه‌ك خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.
(سیۆ زوانسیگر)ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له به‌رلینی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكرد كه هه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی به‌ده‌سهێنانی نازناوی جامی جیهانیدا به بڕی 250 هه‌زار یۆرۆ خه‌ڵات ده‌كرێت،ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا رونی كرده‌وه كه له كاتی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یاندا بۆ قۆناغی 8 تیپ هه‌مو یاریزانێك به بڕی 50 هه‌زار یۆرۆ و له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیش بۆ یاری پێشكۆتایی هه‌ر یاریزانێك به بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ و له كاتی به ده‌سهێنانی نازناوه‌كه‌شدا هه‌ر یاریزانێك به بڕی 150 هه‌زار یۆرۆ خه‌ڵات ده‌كرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كاتی به‌ده‌سهێنانی نازناوی مۆندیالی ساڵی 1954 دا ئامێرێكی ته‌له‌فزیۆن و بڕی 1250 یۆرۆیان وه‌ك دیاری پێبه‌خشراو له ساڵی 1974 دا هه‌ر یاریزانێك ئۆتۆمبیلێكی ڤۆلكس واگن و 30 هه‌زار یۆرۆی پێبه‌خشراو له جامی جیهانی ساڵی 1990 یشدا 65 هه‌زار یۆرۆیان به دیاری وه‌رگرت.
Wednesday, March 03, 2010
|
|
|
|