|
پێرێز به‌ندینخانه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
|
|
|
(سبه‌ی)
فلۆره‌نتۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به مه‌به‌ستی هاندانی به‌ندیه‌كان سه‌ردانی به‌ندینخانه‌ی ئافره‌تانی شاری مه‌دریدی كرد.
به هاوڕێیه‌تی (گایزۆ)ی سكرتێری گشتی به‌ندیه‌كان (فلۆره‌نتۆ پێرێز)ی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌ردانی به‌ندینخانه‌یه‌كی ژنانی كرد له كلامیكۆ،ئه‌و سه‌رۆكه‌ی یانه‌ی شاهانه پاش سه‌ردانه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند ئه‌م جۆره سه‌ردانانه به مه‌به‌ستی هاندانی به‌ندكراوه‌كانه بۆ وه‌رزشكردن و هاوكاریكردنیان له‌و بواره‌دا،به نیازم له‌م هه‌فته‌یه‌دا 6 به‌ندینخانه‌ی تریش به‌سه‌ربكه‌مه‌وه‌و په‌یامی خۆم و یاریزانانی یانه‌كه‌میان بۆ هاندانیان له‌سه‌ر وه‌رزشكردن پێبگه‌یه‌نم، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه (پێرێز) یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه زۆر گرنگی به توێژی ژنان ده‌دات.
Wednesday, March 03, 2010
|
|
|
|