ره‌عد حه‌مودی: هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نیه‌


(سبه‌ی)
ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌ هیچ شێویه‌ك نه‌كه‌وونه‌ته‌ ژێر فشاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهانی‌ و هیچ لایه‌نێكی تره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاشگه‌زبونه‌وه‌ له‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ (مه‌لاعب) ی‌ عێراقی (ره‌عد حه‌مودی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ باره‌گای‌ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهانی‌ بۆ سویسرا به‌ هیچ شێویه‌ك فشاریان نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر بۆ پاشگه‌زبونه‌وه‌ له‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و ئه‌و لیژنه‌ جیهانیه‌ پێی باش نه‌بوه‌ ده‌ست وه‌ربداته‌ كاروباره‌كانمان،له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا (حه‌مودی) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌یاندا كۆبوه‌نه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك و به‌رپرسی به‌شی یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهانیدا ئه‌نجامداوه‌و تێیدا باسیان له‌ دیاریكردنی واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردوه‌.
له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا (حه‌مودی) هێرشی كردۆته‌ سه‌ر سه‌رۆكی پێشوی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و له‌وباره‌یه‌وه‌ ریاگه‌یاندوه‌ (حسه‌ین سه‌عید) هه‌وڵ‌ ده‌دات سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری‌ عێراقی به‌لای خۆیدا رابكێشێت و وای پیشان ده‌دات كه‌ ئێمه‌ دژایه‌تی پێشكه‌وتنی یاری تۆپی پێ ده‌كه‌ین و هه‌ر خۆی به‌خه‌مخۆری ئه‌و یاریه‌ ده‌زانێت،به‌ڵام له‌ راستیدا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خزمه‌تێكی راسته‌قینه‌ی‌ تۆپی پێی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین .



Monday, February 08, 2010
 

زیاتر...
ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیل ساڵانه‌ دویاری پێكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هێنری، له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌
سامی خزه‌یره‌ به‌ فه‌رمی چوه‌ ریاڵ مه‌درید
به‌فه‌رمی: ماركێز به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جێده‌هێڵێت
ئه‌رسیناڵ‌ فابریگاس نافرۆشێت
زانا قادر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
مارادۆنا له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لابرا
رۆناڵدینۆ مانگێك دورده‌كه‌وێته‌وه‌
زیدان ده‌بێته‌ راوێژكاری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا
ڤاندێرڤارت چاوه‌ڕوانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسیه‌
ماتا له‌ ڤاله‌نسیا ده‌مێنێته‌وه‌
نیوكاسڵ‌ سوڵ كامبڵی برده‌ ریزه‌كانیه‌وه‌
رۆژوگرتن، له‌ خولی ئه‌ڵمانیدا قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت
مانچسته‌ریونایتد له‌ شمایكڵی نوێ نزیكبۆته‌وه‌
شنایده‌ر ئه‌نته‌رمیلان به‌جێناهێڵێت
خولا عیراقێ‌ یا ته‌نسا ئه‌ردی‌ یا كچان ب داو هات
مارادۆنا له‌ راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رجه‌نتین دورخرایه‌وه‌
مینێز پێكهاته‌ی به‌ڕازیلی ئاشكراكرد
ئه‌نته‌رمیلان 160 ملیۆن بۆ كڕینی یاریزانی نوێ ته‌رخان ده‌كات
ئه‌ڵمانیه‌ك ده‌بێته‌ راهێنه‌ری عێراق
گه‌له‌ری
لابردنی مارادۆنا له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ كارێكی باش ده‌زانیت؟



به‌ڵی
( 78.0 % - ده‌نگ 46 )
 

نه‌خێر
( 22.0 % - ده‌نگ 13 )
 

سه‌رجه‌م59
ڤیدیۆ
Copyright 2008, All rights reserved