(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فای سه‌یدقادر، عوسمانی حاجی مه‌حمود) بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند‌و له یه‌كێتی هاتنه ده‌ره‌وه، ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك دروست بو كه ماوه‌یه‌كه میدیا ناوخۆیی‌و عێراقییه‌كان‌و عه‌ره‌بییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌كاتێكدایه كه باس له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت له مانگی ئایاردا.
ئه‌گه‌رچی تائێستا نازانرێت ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری چی یان داوه، به‌ڵام پێناچێت به‌یه‌كجاریی ماڵئاوایی له‌ژیانی سیاسی و حیزبایه‌تی بكه‌ن. هه‌روه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ته‌نگژه‌كانی ناو یه‌كێتیی كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان" و به رای چاودێرانیش ره‌نگه چیتر پارتی رازی نه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا به‌یه‌ك لیست دابه‌زێت؟
به‌ڕای تۆ:
1-ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان؟
2-پارتی چ رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به لیستی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا؟
3-ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستله‌كاركێشاوه به چ میكانیزمێك ده‌توانن هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی خواست و داواكارییه‌كانی چاكسازی به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نن؟
تكایه راو سه‌رنجتان...