سبه‌ی:
بڕیاره رۆژی 30ی مانگی داهاتو، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی 14 پارێزگای عێراق هه‌ڵبژێردرێن‌و به‌ڕای زۆرێك له‌چاودێران ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق‌و هاوسه‌نگی هێزه‌كان ده‌گۆڕێت.
هه‌ر له‌ئێستاوه میدیای هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كورد په‌نایان بردوه‌ته به‌ر كارتی گیانی نه‌ته‌وه‌یی بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردی پارێزگاكانی دیاله‌و موسڵ‌و تكریت هانبده‌ن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن‌و ده‌نگ به‌ئاینده‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانیان بده‌ن.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كه كورده داواده‌كات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی هاوشێوه‌ی كه‌ركوك به‌بیانوی خراپی ره‌وشی ئه‌منی‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه خێزانه راگوێزراوه‌كانه‌وه دوابخرێت.
بێگومان به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی پارێزگاكان له‌لایه‌ن كورده‌وه ده‌ستكه‌وتێكی باشه‌و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك كه بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ سازبكرێت.
به‌ڕای تۆ:
1-كورد ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكات؟
2-ئایا پشت به‌ستن به‌وروژاندنی "به‌گیانی نه‌ته‌وه‌یی" به‌سه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كورد هانبدرێن به‌شداریی بكه‌ن؟
3-تاچه‌ند هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددا ده‌بێت؟