ستیڤن دیمستۆرای نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیازه‌كانی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ناوچه دابڕاوه‌كان خسته‌روو، به‌پێی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا هه‌ریه‌ك له مه‌نده‌لی و حه‌مدانییه و قه‌راج ده‌خرێنه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاكرێ و مه‌خمور ده‌خرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و پێشنیازانه ده‌ربڕی و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكردنه‌وه، بڕیاریشه وه‌فدێكی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیمستۆرا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ناره‌زاییه‌كان و ئه‌و وه‌فده راپۆرتێك ده‌داته دیمستۆرا.
لێره‌دا له ئێوه‌ی به‌رێز ده‌پرسین:
1. كورد ده‌توانێت ئه‌و پێشنیازانه‌ی دیمستۆرا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگۆڕێت؟
2. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت قۆناغی دووه‌می پێشنیازه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددابن؟
3. ئێستا ئاینده‌ی مادده‌ی 140 چۆن ده‌بینیت؟
تكایه راو بۆچوونتان