Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
دوانگه‌ی سبه‌ی

حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان

 

دوای‌ 17 ساڵ‌، هاووڵاتیانی‌ هه‌رێم خه‌و به‌دابینكردنی‌ كه‌مترین بڕی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ ده‌بینن. ماوه‌ی‌ 17 ساڵه‌، هیچ شه‌و و رۆژێك ماڵێكی‌ هاووڵاتییه‌كی‌ ئاسایی‌ 24 سه‌عات كاره‌بای‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، تا دێت كێشه‌ی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌، هاوینی‌ رابردوو بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كۆلێرا له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیداربوو بۆ ده‌سه‌ڵاتداران‌و هاووڵاتیان، له‌و ساڵه‌دا زۆرترین رێژه‌ی‌ قوربانیانی‌ ئه‌و په‌تایه‌ له‌ سلێمانی‌ تۆماركرا.

له‌دوای‌ ئازادكردنی‌ عێراقه‌وه‌، به‌ترێله‌ دینار ده‌هێنرێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌جۆرێك بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ساڵێكدا له‌ بودجه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ زیاتره‌، به‌ڵام كێرڤی‌ ره‌وشی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ له‌ دابه‌زیندایه‌.

زۆرێك پێیانوایه‌ تائێستاش كاربه‌ده‌ستانی‌ هه‌رێم جیاوازی‌ ناكه‌ن له‌نێوان ئه‌ركی‌ سه‌رشانیان‌و ده‌ستكه‌وت، به‌جۆرێك كردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌یه‌كیش به‌ده‌ستكه‌وت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك چاودێران ده‌ڵێن: "هاووڵاتیانیش هۆشیارییان لاوازه‌ له‌باره‌ی‌ مافه‌كانیانه‌وه‌".

ئایا به‌ڕای‌ ئێوه‌:
-دابین نه‌كردنی‌ لانی‌ كه‌می‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كی‌ خراپی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌؟
-هۆكار چییه‌ ده‌سه‌ڵاتداران وا بێباكن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا‌و هیچ پلانێكیان نییه‌ بۆ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان؟
-ده‌بێت هاووڵاتییان چ ئاڕاسته‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی‌ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان؟

راوبۆچوونتان ..........


Saturday, May 31, 2008
 
بیروڕا
123456
دلان
 به‌رای‌ من حكومه‌ت ئه‌گه‌ر شتێكی‌ كردبیت شتیكی‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیم نیه‌ چونكه‌ حكومه‌ت ئه‌ركی‌ ئه‌وه‌یه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تكاری‌ جه‌ماوه‌رو خه‌لكه‌كه‌ بیت. ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ ئیمه‌ بۆیه‌ بیباك بووه‌ له‌ گرنگی‌ دان به‌ خزمه‌تگوزاری‌ چونكه‌ له‌ئه‌ساسه‌وه‌ خه‌لك له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانیا نه‌بووه‌ به‌لكو شتی‌ تر پێكه‌ی‌ گرنگی‌ هه‌بووه‌ هه‌موومان ده‌زانین چیه‌ به‌لام هه‌لبژاردن ئه‌توانیت ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, July 19, 2009
محمد
 هه‌رگۆرانێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌م خه‌لكه‌ هه‌ژاره‌یه‌
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 25, 2009
بةندةر كةلالي
 به‌ دووقاتی ئه‌وه‌ی كه‌ لێپرسراوانی حزبی وحكومی مافی خه‌ڵكی زوڵم لێكراو پێشێلبكه‌ن و زیاتر له‌وه‌ی كه‌ كردوویانه‌ خوێنی ئه‌م گه‌ل بمژن و له‌ سه‌ر حسابی خه‌ڵك گیرفانی خۆیان پڕبكه‌ن وه‌ چه‌نده‌ زیاتر زه‌مینه‌ خۆشبكه‌ن بۆ بونیاتنانی داهاتێكی بێ شومار بۆ خوَیان , له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا باوه‌ڕناكه‌م كه‌ خه‌ڵكی كورد ی هیچ ڕه‌د فعلێكی ئیجابیانه‌یان هه‌بێت كه‌ كاربكاته‌ سه‌ر گۆڕانی سیستم له‌ كوردستان , چونكه‌ ئاستی ڕ‌وَشنبیری خه‌ڵك زۆر كه‌متره‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ حه‌قی خۆیان بپرسنه‌وه‌و بتوانن ناڕه‌زای خۆیان ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر كه‌م وكوڕیه‌كانی ژیان و كاروباری ڕۆژانه‌یان......
نێردراوه‌ له‌:  Friday, February 27, 2009
ئـامـانـچ عبدوڵا- سوید
  سڵاو لە کوردستان....هەر نە هامەتیەک لە سەر گـەل گوناهەکەی لە ئەستۆی گەل خۆیدایەتی....لە بەر ئەوەی بڕوایـــی بە پێشکەوتن نیە. ئـامـانـچ عبدوڵا- سوید لە کور
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, February 11, 2009
hemnbarznji_istanbul
 baray mn barprsani kurd boya wa be bakn la peshkashnakrdni xhzmatgozari chonka lagal rezmda aznn zoorbay xhalkaka baw waza razya wa bgra chaplayan bo le adan .estash lay hande xhalk bley leprsrawakanman dze akano mali milat axhon xhoti let tora akat.ya bargryan le akat .wa la hande bradar aprsi ka la kurdistanawa den alen kurdistan xhzmateki zoor akre wa zoor peshkawto bwa baway pra la koshki gawra gawraw xhosho sayaray axhr model lagal rezmda hande xhalk aw koshko sayarana ba xhzmat gozarew peshkawtn daanet.nalet awana tanha bo xhzmati shaxhsi xhoyano bnamalakayana xhalkakash la bchoktrin xhzmatgozari bebasha aw hamo parayay ka salana la baghdawa warageret awa basi daramati naw kurdistan nakam hamoy bo chand kasek abeto breki zoor kam ka tanha awaya chawe xhalk anosenn masrafi akan .hata projhakanish la jegay wa akret ka barprsek dasti basar bgat ya aw jegaya xhoyan btwann sodi le bbinn. sopas
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, January 07, 2009
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی‌:
 تایبه‌ت به‌هاوڵاتی‌: ئاسایشی‌ پارتی‌ نزیكه‌ی‌ نۆ ساڵه‌ هاوڵاتیه‌كیان به‌بێ ئاراسته‌كردنی‌ تۆمه‌تێكی‌ دیاریكراو له‌ژووری‌ ئینفرادیدا زیندانیكردووه‌، پاش چوار ساڵ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ خاچی‌ سووره‌وه‌ زانیویانه‌ له‌ژیاندا ماوه‌، ئێستاش ماوه‌ی 45 رۆژه‌ مانی‌ له‌خواردن گرتووه‌. ڕۆژی‌ 6/2/2000 وه‌لید یونس ئه‌حمه‌د كاتێك له‌ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌ك چه‌كدار له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌هه‌ولێر ده‌یگرن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن و بێسه‌روشوێنی‌ ده‌كه‌ن، پاش هه‌وڵی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دوای‌ چوار ساڵ وه‌لید ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌لای‌ ئاسایشی‌ پارتی زیندانیكراوه‌. وه‌لید یونس كه‌ به‌ره‌گه‌ز توركمانه‌و خه‌ڵكی‌ شاری‌ كه‌ركوكه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كورده‌، پێشتر له‌لای‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌به‌شی‌ راگه‌یاند وه‌ك فه‌رمانبه‌ركاری‌ وه‌رگێرانی‌ بۆ كردون، به‌وته‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، سێ‌ كچی‌ هه‌یه‌ كه‌تائێستا نه‌یهێشتوه‌ بزانن كه‌ باوكیان گیراوه‌ و بۆ به‌خێوكردنیشیان پشتی‌ به‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ به‌ستووه‌. هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ وه‌لید سه‌باره‌ت به‌گرتنی‌ مێرده‌كه‌ی‌ به‌هاوڵاتی‌ وت"ئێمه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ كه‌ وه‌لید گیراوه‌ خه‌ریكی‌ بینینی به‌رپرسه‌كانی‌ پارتین، به‌ڵام هه‌ركه‌سه‌و قسه‌یه‌كمان پێده‌ڵێن و ده‌ستی‌ ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن، جارێك ده‌ڵێن مه‌له‌فه‌كه‌ی‌ داخراوه‌، جارێكی‌ تریش ده‌ڵێن له‌ده‌ستی‌ ئێمه‌دا نیه‌، هه‌ربۆیه‌ تائێستا ئه‌وه‌ نۆ ساڵه‌ گیراوه‌ نازانین ئه‌و تۆمه‌ته‌ی‌ كه‌ وه‌لیدی‌ پێگیراوه‌ چیه‌و له‌سه‌ر چی‌ گیراوه‌". هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ وه‌لید، یاداشتێكی‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ و كوردی‌ ئاماده‌كردوه‌ تا بیگه‌یه‌نێته‌ ڕێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ و ناوخوێیه‌كان، تیایدا نوسیویه‌تی‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌و توركمانه‌و شایسته‌ی‌ به‌زه‌یی‌ نه‌بێت، خۆمن كوردم، ئه‌گه‌ر كورد مافی‌ له‌سه‌رتان هه‌بێت، نازانم به‌چی‌ ویژدانتان بجوڵێنم". له‌شوێنێكی‌ تری‌ بانگه‌وازه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" (106) مانگه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م بومه‌ته‌ باوك و دایكی‌ و سێ‌ كچه‌كه‌م...، له‌دوا سه‌ردانمدا بینیم وه‌لید له‌هێزكه‌وتووه‌، له‌سه‌ر جێگایه‌و ئه‌گه‌ر فریای‌ نه‌كه‌وین له‌وانه‌یه‌ بمرێت". له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی‌ ناو زیندان و چۆنیه‌تی‌ بینینی‌ مێرده‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد پاش چوار ساڵ توانیویانه‌ بیدۆزینه‌وه‌ كه‌ له‌كوێ‌ زیندانی‌ كراوه‌، باسی له‌وه‌كرد دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌زیندانی‌ ئاكرێ‌ داخراو گوێزرایه‌وه‌و گه‌رێنرایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، وتی‌ "له‌ڕێگه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ خاچی‌ سووره‌وه‌ توانیمان نامه‌ بگۆرینه‌وه‌و چاومان پێی‌ بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ڕه‌قابه‌یه‌كی‌ زۆرو له‌به‌رچاوی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ زیندانه‌كه‌، ئێستاش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌به‌ته‌واوه‌تی‌ بێئومێدبووه‌ له‌ئازادكردنی‌، له‌دوای‌ جه‌ژنه‌وه‌ ماوه‌ی‌ 45 ڕۆژه‌ مانی‌ له‌خواردن گرتوه‌و له‌مردن نزیك بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و تاونبار نیه‌ ئازادی‌ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر تاوانباریشه‌ پێمان بڵێن تاوانه‌كه‌ی‌ چییه‌؟". شوان قه‌ڵادزێی‌ وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌"ئاگاداری‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ واین كه‌ كه‌سێك به‌وناوه‌ گیراوه‌، له‌لای‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌بوخیب ناسرابوو، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامێكی‌ ناسراوی‌ ئێمه‌ نه‌بووه‌و له‌پاش جیابوونه‌وه‌كانی‌ ناو بزووتنه‌شه‌وه‌، كه‌سوكاره‌كه‌یان په‌یوه‌ندیان پێوه‌نه‌كردوین". شوان قه‌ڵادزێی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ن له‌كاتی‌ جیابونه‌وه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌دا "خه‌ڵكانێكی‌ زۆر" گیراون، وتی‌"به‌ڵام هه‌مویان ئازاد كراون، به‌ڵام نازانین بۆچی‌ تاكو ئێستا ئه‌و ئازاد نه‌كراوه‌و به‌ئینفرادی‌ له‌زینداندا هێڵراوه‌ته‌وه‌، هه‌قوایه‌ وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ بێنه‌ جواب، چونكه‌ ناكرێت ئه‌و هه‌موو ماوه‌ درێژه‌ كه‌سانێك به‌بێ‌ دادگایكردن بهڵرێته‌وه‌". له‌وباره‌وه‌ نازم دڵبه‌ند وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌"ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ داوا له‌هاوسه‌رو كه‌سوكاری‌ گیراوه‌كه‌ ده‌كه‌ین، تاسه‌ردانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكه‌ن، داواكاری‌ پێشكه‌ش بكه‌ن و زانیاری‌ زیاترمان بده‌نێ‌، تاكو ئێمه‌ش به‌دواداچونی‌ یاسایی‌ بۆ بكه‌ین". هه‌رله‌وباره‌وه‌ هاوڵاتی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ (پارتی‌)ه‌وه‌ كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ دروست نه‌بوو. هاوڵاتی‌ بۆبه‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ زیاتر په‌یوه‌ندی‌ به‌ خاچی سوره‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وان وتیان ئێمه‌ ناتوانین له‌و باره‌وه‌ زانیاری‌ بده‌ین.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, November 27, 2008
tishko
 baraste mn hast nakam shtek habe ba nawe 7ukmat la kurdstan away amay esta la kurdstan haya ba 7ukmate dane awa lagal rezm zore mawa la dnia tegat
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, September 14, 2008
حكمت
 به‌ رای‌ من حكومه‌ ت هه‌ مو بریاریكی‌ كه‌ ده‌ ریده‌ كات به‌ بیجه‌ وانه‌ ی‌ قسه‌ كانیه‌ تی‌ 1-بریاری‌ سلفه‌ی‌ عقار2-بریاری‌ موجه‌ ی‌ بیكاران 3-زیاتكردنی‌ موجه‌ 4-زیندانیانی‌ سیاسی‌5-قه‌ ره‌ بوكردنه‌ وه‌ ی‌ خوراكه‌ فه‌ وتاوه‌ كه‌ 6-قه‌ ره‌ بوكردنه‌ وه‌ی‌ مریشكوبالنده‌ ی‌ ئه‌ نفلونزا 7-دانانی‌ به‌ ردی‌ بناغه‌ ی‌ كومبانیای‌ نه‌ وزاد و- هتد-هیج له‌ م بریارانه‌ جیبه‌ جینه‌ كرا ئیتردلمان به‌ م حكومه‌ ته‌ به‌ جی‌ خوشبیت
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 23, 2008
‏عه‌بدولڕه‌حمان هه‌ڵشۆیی‌‏
 حكومه‌ت,خزمه‌ت كردنی‌ خه‌ڵك یان بازرگانی‌ كردن به‌خه‌ڵك‏ شۆرش وشۆرشگێره‌كان پیرۆزیی‌ وڕه‌مزی‌ بوونی‌ هه‌رگه‌لێكن, ئازادبوونی‌ ‏كوردستان و ساته‌وه‌خته‌كانی‌ ئازادبوون ڕۆژگارێكن نه‌ك هه‌رله‌بیرناكرێن ‏به‌ڵكوبه‌بیركردنه‌وه‌له‌ڕۆژگاره‌ تاڵ وتاریكه‌كان و ڕۆژانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و ڕاپه‌ڕین ‏فرمێسكی‌ شادی‌ ئه‌ڕژێنێته‌ چاوی‌ هه‌رتاكێكمان, كاتێكیش ‏بیرده‌كه‌ینه‌وه‌له‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی‌ و پێشێلكاری‌ و فه‌سادی‌ ئیداری‌ و داوێنی‌ ‏زۆربه‌ی‌ به‌رپرسه‌كانمان كه‌زۆرێكیان شۆڕشگێری‌ دوێنێ‌ و زۆرێكیشیان دژه‌شۆڕش ‏بوون, واده‌كات زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ نه‌فره‌ت له‌شۆرش و په‌شیمانی‌ ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر ‏ڕشتنی‌ خوێنی‌ جگه‌رگۆشه‌كانیان كه‌ئێستابه‌ شه‌هیدی‌ ناویان له‌ته‌ك جاش ‏ودژه‌شۆڕشه‌كان له‌لیستی‌ شه‌هیداندایه‌, پیرۆزی‌ شۆڕش ‏له‌و كاته‌وه‌ شێوا كه‌ دز, تاڵانچییانی‌ ماڵی‌ حكومه‌ت پیاوكوژه‌كان و داوێن ‏پیسه‌كان ڕایان ده‌كردو شۆڕشیش داڵده‌ی‌ ده‌دان و ناویان ده‌چوویه‌ لیستی‌ ‏شۆڕشگێڕه‌كان, هه‌ر ئه‌مانه‌شن ئێستا به‌بیانوی‌ شۆڕشگێڕی‌ و هه‌ڵه‌ی‌ ‏سه‌ركرده‌كانمان خۆیان خزاندۆته‌ ناو حكومه‌ت و ئیداره‌ی‌ كوردی‌ و حكومه‌ته‌كه‌یان ‏له‌ خۆیان فه‌سادترو شڕو دڕاوتركردووه‌, زۆربه‌ی‌ شۆڕشگێره‌ دڵسۆزه‌كانیشیان ‏له‌لایه‌ك سوك ور ِیسو ابه‌ كرده‌وه‌كانی‌ خۆیان و له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ فێری‌ گه‌نده‌ڵی‌ ‏و ته‌حه‌سوبی‌ حیزبایه‌تی‌ و خزمایه‌تی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ئه‌ساسدا شۆڕشگێڕه‌ دڵسۆزو ‏پیرۆزه‌كان جگه‌ له‌ئینتیما بۆن ه‌ته‌وه‌كه‌یان, ته‌حه‌سوبیان بۆماڵ ومناڵیشیان ‏نه‌مابوو. بۆیه‌ له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانمان پێویسته‌ بڵین ئیدی‌ به‌سه‌ بیانوی‌ شۆڕشگیڕی‌ ‏بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ ئیداری‌ و حكومی‌ , هه‌تاكه‌ی‌ لاوه‌ پسپۆرو خاوه‌ن بڕوانامه‌كان ‏په‌راوێزبخرێن له‌ده‌سه‌لاَت, هه‌تاكه‌ی‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ پێشكه‌وتن ‏و ته‌كنۆلۆجیایه‌دا پێوه‌ری‌ ده‌سه‌لاَت شۆرشگێڕی‌ بێت, شۆڕشگێڕه‌كان هه‌تاكه‌ی‌ ‏قه‌ره‌بووی‌ ژیانی‌ شاخیان به‌نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌نه‌وه‌, ئه‌مه‌ حوكمڕانییه‌ یان بازرگانی‌ ‏ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانه‌كه‌شمان تایاسایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا ده‌رده‌كه‌ن ده‌یان ‏یاسا له‌پێناو ژیان و موچه‌و سه‌یاره‌و كۆشك و ته‌لاره‌كانی‌ خۆیاندا ‏ده‌رده‌كه‌ن, سه‌ركرده‌كانمان بۆ ڕێگه‌ده‌ده‌ن به‌گه‌نده‌ڵچییه‌كان سه‌روه‌ت و سامانی‌ ‏خه‌ڵك له‌پێناو فره‌ژنی‌ و داوێن پیسی‌ و گه‌ران به‌ولاَتاندا به‌دوای‌ ‏هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیاندا سه‌رف بكه‌ن و بۆ كچ و كوره‌تازه‌ هاوسه‌ره‌كانیشمان ژیانی‌ ‏ئاسایی‌ به‌ڕِه‌وانابینن كه‌سالاَنه‌ به‌سه‌دان هاوسه‌ر له‌یه‌كتری‌ ‏جیاده‌بنه‌وه‌ له‌به‌ر سه‌ختی‌ ژیان و قه‌یرانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون. ده‌با ئیمامی‌ عه‌لی‌ ‏و ته‌نی‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن خه‌ڵك تێركه‌ن ده‌توانن خۆشتان برسی‌ بن و له‌گه‌ڵ ‏نه‌هامه‌تییه‌كانیاندا بژین.‏
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 07, 2008
شه‌ماڵ‌ هه‌ولێری‌
 كوڕه كاكه والله سه‌د خوزكه به كفن دزی‌ ... خۆزگه ناوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانم له ناو قه‌بر گوێم لێبایه ، نه‌ك ئێستا.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 07, 2008
كاكه حه‌مه
 كوڕه برا حكومه‌تایه‌تی كه‌ی ئه‌وها ده‌بی، ئاشی نه‌زانه و خوا ده‌یگیًڕێت ، جه‌ماعه‌تێكی (..) به ناوی حیزب به‌ربوونه‌ته‌ گیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ و له‌ هیچیش شه‌رم ناكه‌ن.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 06, 2008
دانا
 به‌ڕاستی هه‌قی وایه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ناوی لێبنرێت 3310 چونكه‌ وه‌ك ئه‌و هانده‌ داماوه‌ هیچ مواسه‌فاتێكی تێدانیه‌، وه‌لێ به‌ نمونه‌ی دیمۆكراسی له‌ ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست باسده‌كرێت و به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشرێته‌وه‌. به‌ڕای من ره‌نگه‌ حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنی له‌بیركردبێت و له‌ئه‌رشیفدا هه‌ڵیگرتبێت بۆیه‌ واكه‌مته‌رخه‌مه‌ كه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا چانسی هه‌ڵبژادنه‌وه‌ی پارته‌كانی ده‌سه‌لاَتدار و چه‌سپاندنی ده‌سه‌لاَتی كوردی لاوازده‌كات.به‌لاَم لێره‌دا من هه‌رئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێم ده‌نگده‌ری كورد هه‌ق نییه‌ كه‌موكورتیوكان و لاوازی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت به‌ سانایی له‌بیربكات.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ته‌كه‌مان خه‌ڵكی به‌ ته‌مبه‌ڵ ناوده‌بات. من پێم وایه‌ شۆڕشێكی پرته‌قاڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆ ژیانێكی باشترین و شایسته‌ پێویسته‌ له‌ كوردستاندا.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 06, 2008
به‌شدار
 من له‌وه‌تای سایتی سبه‌ی هه‌یه‌ هه‌ست ئه‌که‌م هه‌م هه‌مومان ئه‌زانین که‌ سه‌رکرده‌کان خراپ بوون تاوه‌کو ئێستا، به‌ڵام له‌ ‌ئیَستا به‌دواوه‌، خۆمان ئه‌توانین گۆڕان بکه‌ین، له‌و باوه‌ڕه‌ دا‌م ئه‌وانه‌ به‌نوسین ناگۆڕێن.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 06, 2008
عه‌لی‌ مه‌حمود
 به‌ناوی خوای گه وره........ .من دانیشتوی گه‌ڕه‌کی که‌نه‌سوره‌ین به‌رامبه‌ر زانکۆ تازه‌که تاکو ئیَستا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کمان نییه. داواکارین له‌حکومه‌ت به‌ته‌نگمانه‌وه‌ بیَت . سوپاس
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 06, 2008
شۆڕش دۆڵبۆشكی‌-له‌نده‌ن
 كاكه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ چی‌ بڵێ حكومه‌تی‌ (..) ئێستا سه‌ركرده‌ دڵسۆزه‌كانمان كه‌ ئه‌وسا له‌شاخ ده‌بابه‌یان ئه‌خوارد هه‌ر خه‌ریكی‌ گیرفان پڕكردنن. خۆزگه‌ ئه‌مان توانی‌ له‌م تاریكییه‌ رزگارمان بوایه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 06, 2008
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -6- په‌ڕه‌
123456
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
   

دوانگه‌کانی تر:‌
 
ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێم
جیابونه‌وه‌ و كه‌رتبونی‌ حیزبه‌كان
دو ئیداره‌یی‌
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌
هه‌ڵه‌بجه‌...
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌...
فڕۆكه‌وانی‌ هه‌ڵهاتو...
حیزب و كۆنتڕۆڵكردنی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان
18 ساڵه‌ی‌ راپه‌ڕین
یه‌ك ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
ته‌نگژه‌كانی‌ ناو یه‌كێتیی‌‌و هه‌ڵبژاردن
روداوه‌كه‌ی‌ ئوتێل سۆما
هه‌ڵبژاردن و لیستی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان
به‌ قاچاخ بردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم!؟
سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ هه‌رێم
وه‌ڵامی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ چوار حیزبه‌كه‌
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
هه‌ڵوێستی‌ چوار حیزبه‌كه‌
تۆپباران...
كردنه‌وه‌ی‌ TRT6 له‌ توركیا
هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بارزانی‌ ‌و تاڵه‌بانی‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌...
رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی
ونبونی‌ تاوانبارێكی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌
وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێم
كورسییه‌كانی‌ كورد له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا
كوشتنی‌ رۆژنامه‌نوسان
توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر ژنانی‌ كورد
یه‌كی ئایار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد‌و لێدوانی‌‌ لێپرسراوانی‌ كورد
بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان
رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق:
بۆچی‌ بودجه‌مان په‌سه‌ند نه‌كرد؟
له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم دا
كورد و عێراقی‌ داهاتو
"ره‌گ" و دامه‌زراندنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كێشه‌ی‌ خانه‌قین، عه‌سكه‌رییه‌، یان سیاسی‌ و ده‌ستوورییه‌؟
گۆڕان و ئاینده‌
كورد و 5 ساڵ ئه‌زموون له‌ به‌غدا
سێ‌ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
كێشانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پارێزگای‌ دیاله‌
ئه‌ركی‌ نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ عه‌ره‌ب‌و توركمانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
داوای گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان
بودجه‌ی‌ هه‌رێم
كورد‌و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ به‌غدا
به‌رپرسان و تیرۆر له‌ سلێمانی‌
په‌كه‌كه‌‌و...رفاندنی‌ گه‌شتیاران
به‌ڵێنی‌ سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كورد
ئه‌گه‌ریی‌ لێدانی‌ ئێران و.. پرسی‌ كورد
كۆتایی‌ هاتنی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیه‌كان‌
ناكۆكییه‌كان و متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
میدیای‌ چه‌واشه‌
پێشمه‌رگه‌
هێزێكی‌ نیزامی‌ یان میلیشیا
به‌ده‌په، ‌حیزبێكی‌ نوێی‌ كوردی‌
داوای كورد بۆ گۆڕینی پێشنیازه‌كانی دیمستۆرا
یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، سازش یان ده‌ستكه‌وت
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌
نوێنه‌رانی‌ كورد و یاسای‌ هه‌ڵبژاردن
كورد و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مادده‌ی 140
بۆچی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ نه‌درا به‌ گۆڕان؟
نه‌وتی كوردستان
پرسی به‌رهه‌مهێنان و ئاكامه‌كانی
متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م
جیابوونه‌وه‌‌و ناكۆكی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران
سستبونی‌ په‌رله‌مان
یه‌كگرتوو.. ئه‌زموونی‌ حیزبێكی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان
كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
چاودێریی‌ دارایی‌ ‌و ماده‌ی‌ 11
هاوڵاتیبون له‌ هه‌رێمدا
حیزب.. حوكمڕانی‌
هه‌ڵوێستمان له‌ به‌غدا و كه‌ركوك
پشێوی سنوره‌کانی هه‌رێم
حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و مافی‌ هاوڵاتیبون
ساڵێك له‌ ته‌مه‌نی سبه‌ی
په‌رله‌مانی‌ نوێ‌
دوای 20 ساڵ له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌
قۆناغێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانی‌ هه‌رێم
كابینه‌ی‌ نوێ و گۆڕانی‌ روكه‌ش
هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كاری‌
حه‌ڤده‌ ساڵ‌ ته‌مه‌نی‌ راپه‌ڕین‌ و حوكمڕانی‌ خۆماڵی‌
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
توركیا له‌شكركێشی‌ و کشانه‌وه‌... ئاینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
داپڵۆسینی‌ لایه‌نگران‌و هه‌وادارانی‌ گۆڕان
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان توركیا‌ و په‌كه‌كه‌دا
كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان نایانه‌وێت بكرێنه‌ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبه‌كان
هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194
باڵی‌ ریفۆرم پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌کات
گۆڕینی ئاڵای عیراق
كورد و هێماكانی ئاڵای نوێ
په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان
هاوپه‌یمانێتییه‌ نوێیه‌كان و كارته‌كانی ده‌ستی كورد!
په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور
گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و پرسی بنبڕكردنی
پێشێلكردنی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن
دانانه‌وه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی ‌سیستمی‌ سیاسیی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
ده‌ركردنی‌ كادرانی‌ یه‌كێتی‌
ده‌رباره‌ی‌ مادده‌ی‌ 140 وتیان...
پارله‌مان و كاندیدی‌ نوێ
كورد‌ و ناوه‌ند
سه‌ره‌تاكانی‌ قه‌یران
هێرشه‌كان بۆسه‌ر "لیستی‌ گۆڕان"...!
پارله‌مان و یاسا، سنوره‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌ كوردستان
كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
روونیی له‌ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنیدا
كۆڕه‌و وزه‌یه‌ك بۆ گۆڕان
نه‌وتی كوردستان و كێشمه‌كێشمی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
   

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
پێده‌چێت قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ پاشگه‌ست بێته‌وه‌ له‌ بڕیاری سوتاندنی قورئانی پیرۆز ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبكه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا مه‌راسیمێك له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سازده‌كه‌ن سۆران: له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری‌ داموده‌زگا ئیداریه‌كانی قه‌زاكه‌، 100 كه‌س دامه‌زراون كه‌ركوك: گه‌نجێك به‌ كوژراوی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ رفاندن رزگار كرا دوزخورماتو: باوك و برای‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ كورده‌ی‌ سوپای‌ عێراق ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر 2 سه‌بازی‌ ئه‌مه‌ریكی كوشت و 9 ی‌ دیكه‌شی برینداركرد ئێران: ده‌ستگیركردنی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ دوای‌ ساڵێك له‌ پچڕانی په‌یوه‌ندی هه‌ردو وڵات، سوریا په‌یوه‌ندی به‌ عێراقه‌وه‌ كرد دێره‌لوک: به‌هۆی‌ رۆچۆنی‌ چه‌ند تاوێرێك له‌سه‌ر ئاوی‌ زێی‌ گه‌وره،‌ دو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداو که‌سێکی دیکه‌ش برینداربو گرێیه‌كانی‌ شكسپیر ده‌كاته‌وه‌ که‌مخه‌وی و مه‌ترسییه‌کانی قه‌ره‌هه‌نجیر: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌کوژرانی، ته‌رمی گه‌نجێکی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌ گروپی‌ رۆشنبیرانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كفری‌ پشتیوانی‌ له‌ده‌سته‌ی‌ داكۆكی‌ كردن له‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌که‌ن کوفی ئه‌نان: جه‌نگی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی دو ده‌یه‌ بۆ دواوه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌ردو ئیئتیلافه‌ شیعه‌که‌ شکستیان هێنا له‌دیاری کردنی میکانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیران لیستی عێراقییه دورخستنه‌وه‌یان له‌پێکهێنانی حکومه‌ت، ‌به‌کوده‌تا بۆ سه‌ر دیموکراتی و ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات